له كاتێكدا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی وتووێژی نێوان شۆڕش و حكومه‌تی عیراق بوو، بۆ نیشاندانی نیازپاكی هه‌ردوولا، سه‌ره‌تا شه‌ڕ راگیرا‌و بڕیاردرا هێزه‌كانی هه‌ردوولا له شوێنی خۆیان جووڵه نه‌كه‌ن، له زۆر ناوچه‌ش رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێكراو هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆ گورج ده‌چوونه پێش، به‌ڵام جارجار له‌لایه‌ن سوپا و جاشه‌وه ره‌چاوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه نه‌ده‌كراو له كوێ بۆیان بلوایه هه‌ڵیان ده‌كوتایه سه‌ر شوێنێك و خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید ده‌كرد.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره تاوانانه‌دا، رۆژی 29/11/1983 هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عیراق هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی (حاجی مامه‌ند)ی شارباژێڕ و له ئه‌نجامدا فه‌رمانده‌ی دیار، فه‌ره‌ج وه‌نده‌رێنه‌یی شه‌هیدكرا.
شه‌هیدی فه‌رمانده فه‌ره‌ج كه‌ریم حه‌مه شه‌ریف ناسراو به‌فه‌ره‌ج وه‌نده‌رێنه‌یی یان هۆنده‌رێنه‌یی، ساڵی 1946 له گوندی (وه‌نده‌رێنه)ی ناحیه‌ی به‌رزنجه له دایكبووه، ساڵی 1963 بووه به پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و شداری چه‌ند شه‌ڕێكی كردووه.
دوای نسكۆی ساڵی 1975 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه.
ساڵی 1978 له هه‌رێمی 3ی شارباژێڕ بووه به پێشمه‌رگه و له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا جێگه‌ی رێز و متمانه‌ی خه‌ڵك و هاوڕێكانی ده‌بێت، هه‌ر زووش پله‌ی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی پێده‌سپێرن و پاشان جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رتی چواری هه‌رێمی 3ی شارباژێر، دواتریش ده‌بێته فه‌رمانده‌ی كه‌رتی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك له‌گوندی (حاجی مامه‌ند).
سه‌رپه‌رشتی ده‌یان شه‌ڕو نه‌به‌ردی و داستانی كردووه، وه‌ك: شه‌ڕه‌ی گوندی وه‌نده‌رێنه له ساڵی 1979دا و رۆڵێكی قاره‌مانانه‌ی هه‌بوو، هه‌وره‌ها سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی شاخی تالیه‌ری كردووه له ساڵی 1981دا كه شه‌ڕێكی گه‌وره بوو له‌و كاته‌دا، شه‌ڕی گوندی ره‌زڵه، داستانی ئازادكردنی بێتواته و ته‌واوی شه‌ڕه‌كانی ساڵانی 1981-1982، شه‌ڕه گه‌وره‌كه‌ی ناو پێنجوێن و شه‌ڕه‌كانی چه‌می شلێرو شارباژێڕ‌و شاره‌زوورو ناو شاری سلێمانی و سیته‌ك و چوارتا، شه‌ڕی سه‌ركردایه‌تی.
رۆژی 29/11/1983 هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عیراق به سود وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی سه‌ره‌تای رێكه‌وتن، له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی (حاجی مامه‌ند)، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌فه‌رمانده‌یی فه‌ره‌ج وه‌نده‌رێنه‌یی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌یانكرد، ئه‌گه‌رچی پیلانه‌كه‌ی دوژمن شكست پێده‌هێنن و زه‌ره‌رێكی زۆری پێده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌ره‌ج وه‌نده‌رێنه‌یی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت، سه‌ره‌تاش بریندارییه‌كه‌ی له هاوڕێكانی ده‌شارێته‌وه تا وره‌یان نه‌ڕوخێت و خۆشی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌رپه‌رشتیكردنی شه‌ڕه‌كه كه تا سه‌عات چواری عه‌سر ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی لێڕۆیشتنی خوێنێكی زۆره‌وه، گیان ده‌سپێرێت و شه‌هید ده‌بێت.
وارین ئاوات