سلێمانی - كۆمار عه‌لی
رۆژی (26/11/2022) به دروشمی (ئاین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هه‌مووان) حه‌وته‌مین كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و پێنجه‌مین كۆنفرانسی فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
له ده‌ستپێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆرمی دابڕان له وتارێكدا، وتی: ئه‌م كۆنفراسه له‌كاتێكدا ده‌به‌ستین، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دۆخێكی ناله‌باردایه‌و وڵاتانی ناوچه‌كه هێشتا به‌ده‌ست نه‌بوونی دیموكراسییه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌م وڵاتانه‌دا سه‌ره‌تاكانی رۆشنگه‌ری هێشتا سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه و هێشتا ژن به‌توندی ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، ئه‌قڵیه‌تی باوكسالاریش ده‌سه‌پێنرێت و جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ژن و پیاودا ده‌كرێت! هێشتا له‌م وڵاتانه‌دا له‌سه‌ر ئازادی خه‌ڵك ده‌كوژرێت و زیندانه‌كان سیخناخن له خه‌ڵكی ئازادیخواز، هێشتا ئه‌قڵ ئازاد نییه، ئایدۆلۆجیه‌ت ئازاد نییه، فه‌لسه‌فه ئازاد نییه، ته‌نانه‌ت دین و مه‌زهه‌بیش ئازاد نییه!
پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن و تێكۆشان
راشیگه‌یاند: ئێمه كه ده‌ڵێین رۆشنگه‌ری، ئازادی، فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ، مه‌به‌ستمان چه‌مكه فراوانه‌كه‌یه‌تی، به‌جه‌وهه‌ره دیموكراسییه‌كه‌یه‌وه، مه‌به‌ستمانه هه‌م فه‌لسه‌فه‌ی دنیایی ئازادبێت، هه‌م فه‌لسفه‌ی دنیایی و دیینی له‌یه‌كتر جیابكردێته‌وه و سه‌ره‌نجام دین و ئایینزاكان هه‌موویان ئازادبن، پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ین و پێكه‌وه تێ‌بكۆشین، ئه‌ركه‌كانمان رابپه‌ڕێنین و ئه‌و وزه‌یه‌ی كه هه‌مانه سه‌ره‌ڕای جیاوازی روانگه‌مان، هه‌موویان بخرێنه خزمه‌تی پێشكه‌وتن و مرۆڤایه‌تییه‌وه.
دوای وتاره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان، پانێڵی یه‌كه‌م بەناونیشانی كورده‌واری و رۆشنگه‌ری بۆ چه‌ند توێژه‌رێك به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا
پ. ی. رێبوار سیوه‌یلی مامۆستای زانكۆ بابه‌تێكی بەناونیشانی (نه‌ریت و زانست) له پانێڵی یه‌كه‌م له‌ژێر ناوی پانێڵی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌دیب و رۆشنگه‌ر پێشكه‌ش كرد.
خه‌یاڵدانی كورد له نێوان ئاگایی و ناگاییدا
پاشان، د. حه‌یده‌ر له‌شكری مامۆستای زانكۆ له چوارچێوه‌ی هه‌مان پانێل‌دا بابه‌تێكی بەناونیشانی (سیاسه‌ت و یادكردنه‌وه، له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یاده‌وه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا) پێشكه‌ش كرد، دواتر هه‌ر له پانێڵی یه‌كه‌می حه‌وته‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی (پلاتفۆڕمی دابڕان) و پێنجه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی (فێمێنیزمی ڕۆشنگه‌ری)، عه‌بدولڕه‌حمان بامه‌ڕنی بابه‌تێكی بەناونیشانی (خایالدانا كوردان د ناڤبه‌را ئاگاهی و بێ ئاگاهیدا) پێشكه‌ش كرد. هه‌ر له‌و پانێڵه‌دا د. محه‌مه‌د حه‌قمورادی بابه‌تێكی بەناونیشانی (كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، بناژۆخوازی و دۆزی كورد) پێشكه‌شكرد كه مامۆستای زانكۆیه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له پانێڵی دووه‌مدا بەناونیشانی پانێڵی موحسین عه‌لی ئه‌كبه‌ر نووسه‌ر و رووناكبیر، پ.د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر مامۆستای زانكۆی سلێمانی بابه‌تێكی بەناونیشانی (به‌كارهێنانی ئایینی ئیسلام بۆ مه‌به‌ستی سیاسی، ده‌وڵه‌تانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست وه‌ك نموونه) پێشكه‌شكرد. هه‌ر له‌و پانێڵه‌دا پ.ی.م. هه‌رده‌وان مه‌حمود كاكه شێخ و م.ی. دنیا سه‌لاحه‌دین مه‌ردان، مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بابه‌تێكیان بەناونیشانی (رۆڵی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه له بونیادنانی ئه‌قڵی بیركه‌ره‌وه‌دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییه بۆ سامپڵێك له مامۆستایان و فێرخوازانی دوو قوتابخانه‌ی شاری هه‌ولێر) پێشكه‌شكرد.
گفتوگۆیه‌كی كراوه
هه‌ر له پانێڵی دووه‌مدا، شكار ئیبراهیم عه‌لی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر بابه‌تێكی بەناونیشانی (فه‌لسه‌فه و ئایین، دۆست یان ئه‌غیار؟) پێشكه‌شكرد و دواتر د. فه‌رهاد ئه‌مین پوور مامۆستای زانكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به پێشكه‌شكردنی بابه‌تێك بەناونیشانی (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دژایه‌تی سوننه‌ت و مودێرنێته یان لێكهه‌ڵكه‌وتنی دیموكراسی و تایبه‌تخوازی بزوتنه‌وه‌كانی ژنان له ئێران و هه‌رێمی كوردستان) كۆنفرانسه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
هه‌ر له كۆنفرانسه‌كه‌دا، گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر كتێبی (دینی ئه‌قڵ و فیقهی واقیع) کرا، كه هه‌ریه‌كه له عه‌بدولحسێن شه‌عبان توێژه‌ر و بیرمه‌ندی عیراقی و ئیبراهیم مه‌حمود توێژه‌ر و بیرمه‌ندی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی بێشكچی و د. لهۆن قادر توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ قسەیان کرد و ئاماده‌بووان به سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان به‌شداریان كرد و نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له‌رۆژی دووه‌م و كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا، پانێڵی شوناسی ژن له میدیا و مێژوودا به به‌شداری چه‌ند توێژه‌رێك به‌ڕێوه‌چوو كه بریتی بوون له: پ.د. ئاریانه ئیبراهیم مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین بابه‌ته‌كه‌ی بەناونیشانی (واقیعی ژن له كۆمه‌ڵه‌ی گریمانه‌ییدا (سایبرست) و پ.د. زرار سدیق تۆفیق مامۆستای زانكۆن دهۆك بابه‌ته‌كه‌ی بەناونیشانی (ژن له كه‌لتورو مێژووی كۆنی كورددا) و پ.ی.د. به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داخی مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بابه‌تێكی بەناونیشانی (وێنای میدیای ژن له ته‌له‌فزیۆنی كوردیدا پێشكه‌شكرد، پاشان په‌خشان كه‌ریم جوامێر توێژه‌ر بابه‌تێكی بەناونیشانی (ئه‌فسانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالاریی و كێشه‌ی جێنده‌ری) پێشكه‌شكرد و هه‌روه‌ها د. روناك ئه‌حمه‌د نیا توێژه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بابه‌تێكی بەناونیشانی (ئایین و شوناس-ناسنامه‌ی ژن) پێشكه‌شكرد، له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شداریی و گفتوگۆیه‌كی تر كه كۆنفرانسه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردبوو.
راسپارده‌كان
دوا به‌دوای پێشكه‌شكردنی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان ئێواره‌ی رۆژی 27/11/2022 به پێشكه‌شكردنی چه‌ندین راسپارده كۆتایی به‌كاره‌كانی كۆنفرانس هات، كه خۆی له‌م خاڵانه‌دا بینییه‌وه:
1- بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی ببێته وانه‌یه‌ك له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا بخوێندرێت، ئه‌مه‌ش له رێی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ مامۆستایان و ئاشناكردنیان به‌م بابه‌ته.
2- پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی سیاسیانه‌ی ئاین و رزگاركردنی له قۆرغكاریی سیاسی و ئایدۆلۆژی.
3-كاركردن بۆ زیندو راگرتنی كۆیاده‌وه‌ری پێكهاته ئیتنی و ئاینییه‌كانی هه‌رێم له زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا.
4-بایه‌خدان به كه‌لتوری ماددی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكی كوردستان له نێوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی كوردستان.
5-پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له پسپۆرانی میدیایی نوێ، تا له رێیانه‌وه بتوانرێت پێداچوونه‌وه به ناوه‌ڕۆك و كار و پیشه‌ی میدیای ئه‌لكترۆنی بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ی هه‌ڵگری واتای توندوتیژین دژ به ژنان وه‌لا بنرێن.
6-بزوتنه‌وه‌ی ژنان وه‌كو گه‌وهه‌ری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی بكرێته به‌شێكی ستراتیژی به‌دیهێنانی دیموكراسی راسته‌قینه.
7-میدیای كوردستانی به‌رپرسانه پرسی جیاكاری جێنده‌ری بكاته بابه‌تی قسه له‌سه‌ركردن و به‌ره‌نگاری ئه‌م پرسه فره هه‌سته‌وه‌ره ببێته‌وه.
8- پێشنیازی پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ رێگرتن له‌و په‌یج و ئه‌كاونته ساخاتنه‌ی سوكایه‌تی به مرۆڤ ده‌كه‌ن و دانانی سزا بۆ تۆمه‌تباران.