هه‌فته‌ی رابردوو به بۆنه‌ی جه‌ژنی سوپاسگوزاری له ئه‌مریكا، كۆمپانیای جیهانیی وه‌به‌رهێنانی فیلم و دراما (نێتفلێكس) فیلمی سینه‌مایی (Glass Onion: A Knives Out Mystery)ی له شاشه‌ی سینه‌ماكانی ئه‌مریكا په‌خشكرد كه ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 15 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بوو كه له 900 هۆڵی سینه‌ما نمایشكرا.
ئه‌م داهاته‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه كه فیلمه‌كه تۆماری كردووه، چونكه ساڵی پار له هه‌مان كات فیلمی رێد نۆتس نمایشكرا داهاتی له ماوه‌ی 3 رۆژدا 1.5 ملیۆن دۆلار بوو ، به‌ڵام فیلمی Glass Onion له ماوه‌ی 3 رۆژدا توانی 9.3 ملیۆن دۆلار داهاتی بێت كه له 900 هۆڵی جیاجیای سینه‌ما له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا نمایشكرا.
جگه له‌مه‌ش ئه‌م فیلمه كه به فیلمی گه‌وره‌كان ناسراوه، واته فیلم كارتۆن و ئه‌نیمه‌یشن نییه، ته‌نیا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می نمایش ئه‌م داهاته‌ی هه‌بووه، به‌رپرسانی كۆمپانیای نێتفلێكس-یشی تووشی شۆك كرد، چونكه ئه‌وان پێیان وابوو، داهاتی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ناگاته 5 ملیۆن دۆلاریش ، كه‌چی فیلمه‌كه داهاته‌كه‌ی گه‌یشته 15 ملیۆن دۆلار.
فیلمی Glass Onion یان پیازی شووشه‌یی، چیرۆكی لێكۆڵه‌رێكی هه‌واڵگریی ده‌گێڕێته‌وه، كه بۆ ئاشكراكردنی تاوانێك له‌گه‌ڵ تیمێك ده‌چێته یۆنان و له‌وێ كاره‌كه دەکە‌ن. كه له نواندنی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری به توانای هۆڵیوده له‌وانه: دانیال كریچ، ئێدوارد نۆرتۆن، ئیسان هۆك، دێف باتیستا، مادلین كلاین و كیت هیدسۆن. كه له‌نووسین و ده‌رهێنانی ریان جۆنسۆنه.
كۆمار عه‌لی