خوێندنه‌وه‌ی: ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
كتێبی (دبلۆماسییه‌تی كورد) كه نووسینی پارێزه‌ری راوێژكار (سابیر مامه‌سێنی)یه، كتێبێكی ورد و پڕ زانیارییه كه شیكاری چه‌مكی دیپلۆماسی ده‌كات له روانگه‌ی ״مێژوویی، سیاسی و یاسایی״ه‌وه، ئه‌م كتێبه هه‌م هه‌وڵێكه بۆ كورد و ئاشنابوون به كاری دیپلۆماسی، هه‌م كارێكی گرنگیشه بۆ كتێبخانه‌ی كوردی و پێویسته له به‌رچاو بگیرێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌شه‌وه، نووسه‌ر نووسیویه‌تی ״ئه‌م باسه‌ی ئێمه ته‌نها تایبه‌ت نییه به‌و كه‌سانه‌ی پسپۆڕن یان كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی تازه بۆ ژیانی تازه، كه هه‌موو خوێنده‌وارێك پێویسته شاره‌زاییه‌كی كه‌م یان زۆری ده‌رباره‌ی هه‌بێ״
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی چه‌مكی دیپلۆماسییه‌ت
نووسه‌ری ئه‌م كتێبه، زۆر ورد و به سه‌لیقه‌یه‌كی جوان، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تی كورد به چه‌مكی دیپلۆماسییه‌ت و نمونه‌یه‌كی زۆری له‌و كه‌س و كاره‌كته‌ره كوردییانه هێناوه‌ته‌وه كه له‌م بواره‌دا كاریان كردووه و رووكه‌شی كاری دیپلۆماسی كورد بوون و ده‌نووسێت ״له‌ناوچه‌كانی كوردستاندا وێرانكاری هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی چاوتێبڕینی نه‌یاران بۆ ئه‌م ناوچانه و شه‌ڕ و پێكدادانی به خۆوه بینیووه، به‌ڵام هه‌موو سه‌ره‌تاكان پێویستی به‌كاری دبلۆماسییه‌ت هه‌بووه״ كه‌واته لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كورد له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و دوورخستنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر خاكی كوردستان كاری دیپلۆماسییه‌تی كردووه و وه‌ك كرده‌یه‌كی مێژوویی بڕوای پێی هه‌بووه و له كاره له مێژینه‌كانی كورد بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌شیدا نووسیویه‌تی ״له كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه هه‌ر هه‌بوون، تیره و هۆزه‌كانیش نوێنه‌ریان لای یه‌كتر هه‌بووه، به‌ڵام بوونی ئه‌م نوێنه‌ره به‌ند بووه به ماوه‌ی شه‌ڕه‌وه״.
دیپلۆماسییه‌ت چییه؟
به‌پێی سه‌رده‌م و رۆژگار و پێشهاته‌كان، شێواز و مانای دیپلۆماسییه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام به بۆچوونی زۆرێكی نووسه‌ران و وه‌ك له كتێبی (دبلۆماسییه‌تی كورد _ سابیر مامه‌سێنی) هاتووه ״دیپلۆماسییه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته״، یان یه‌كێك له‌و پێناسانه‌ی له‌م كتێبه‌دا هاتووه ئه‌وه‌یه ״گفتوگۆكردن له‌نێوان دوو وڵات‌دا یان زیاتر، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانیان، ئه‌وه دیپلۆماسییه‌ته״. نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 15 و ئه‌و بۆچوونه وه‌رده‌گرێت كه ״به كاره تایبه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌وترا دیپلۆماسییه‌ت״، له‌لایه‌كیتریشه‌وه نووسه‌ری كتێبه‌گه پشت ده‌به‌ستێت به بۆچوونێكی پرۆفیسۆر (موات _MOWAT) له باره‌ی قۆناغه‌كانی تێپه‌ڕینی دیپلۆماسیه‌ته‌وه و به‌مشێوه‌یه‌ی دابه‌شكردووه ״قۆناغی یه‌كه‌م/ له‌ساڵانی 476 تا 1475 كه قۆناغی سه‌ده تاریكه‌كان ده‌گرێته‌وه، قۆناغی دووه‌م/ 1475 تا 1914 ، قۆناغی سێیه‌م/ قۆناغی پاش ساڵی 1914 كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ویڵسن ڕۆڵی تێدابینیووه و دیپلۆماسیه‌تی دیموكراسی سه‌ری هه‌ڵداوه״.
دبلۆماتكار و كاریی دیپلۆماسی
بۆ كه‌سانێك كه له پیشه‌ی دیپلۆماتكاری نازانن، یان كه‌سانێك كه شتێكی كه‌م له كاری دیپلۆماتكاری ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت له‌م بواره‌دا باشتر ببن، نووسه‌ری ئه‌م كتێبه به رێگه‌یه‌كی ئاسان و پشتبه‌ست به كتێبی ״نیشانه‌ی دیپلۆماسییه‌ت له‌سه‌رده‌می ئه‌تۆمدا״ كۆمه‌ڵێك خاڵ و هێمای گرنگ ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی كتێبه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاری دیپلۆماتكاری ده‌كه‌ن، له‌وانه ״پۆشینی جل و به‌رگ به جۆرێك كه شیاوی جێگه و پێگه‌كه‌ی بێت، ده‌بێت ئاشتیخواز بێت و هه‌ر به‌و جۆره‌ش خۆی پیشان بدات، شاره‌زای یاسای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی بێت، شاره‌زایی له هونه‌ری هه‌ڵسوڕاندنی كاروباردا هه‌بێت...هتد״ نووسه‌ری كتێبه‌كه پێیوایه ״نوێنه‌رانی دیپلۆماسی كورد ئه‌م سیفاتانه‌ی تێدایه و له‌م بوارانه‌دا كاری باشیان كردووه״.
دیپلۆماسییه‌ت له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا
به‌پێی ئه‌و گێڕانه‌وه مێژووییه‌ی كه نووسه‌ری كتێبه‌كه بۆ دیپلۆماسییه‌تی كوردی كردووه، دابه‌شی كردووه به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا، یه‌كێكیش له‌و سه‌رده‌مانه ״دیپلۆماسییه‌ت له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حموود دا״، نووسه‌ری كتێبه‌كه پێیوایه ״له بواری دیپلۆماسییه‌تدا یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی به‌هۆی نوێنه‌ری روسیایی جه‌نه‌راڵ براتۆڤ بوو كه نامه‌یه‌ك بۆ شێخ مه‌حموود ده‌نێرێت ....״ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كورد له دوور و نزیك ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ دیپلۆماسییه‌ت هه‌بووه و گرنگی پێداوه، یان به مانایه‌كی دیكه واتا: لێپرسراوانی كورد ئاشنای كاری دیپلۆماسی بوون به‌پێی سه‌رده‌م و رۆژگار.
مام جه‌لال و دیپلۆماسییه‌ت
نووسه‌ری كتێبی (دبلۆماسییه‌تی كورد) چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له دیپلۆماسییه‌تی كورددا، ئه‌و نووسه‌ره ده‌نووسێت ״پاش رووخاندنی حكومه‌تی كوردستانی باشووریش به سه‌رۆكایه‌تی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، خه‌باتی دیپلۆماسی كورد له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داری كورده‌وه مام جه‌لال درێژه‌ی پێدرا، هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه زیره‌كیی پێوه دیار بوو״. لێره‌دا (سابیر مه‌مه‌سێنی) له بابه‌تی ״سه‌ره‌تای خه‌باتی دیپلۆماسییه‌تی مام جه‌لال له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا״ به یه‌كه‌م چالاكی ساڵی 1955 ده‌ست پێده‌كات و له گێڕانه‌وه‌یه‌كی ورد و پڕ زانیاری‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه كورد چ كاره‌كته‌رێك و لێزانێكی باشی دیپلۆماسییه‌تی هه‌بووه و چۆن هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیی به‌خشیوه‌ته دیپلۆماسییه‌تی كورد له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا و چۆن به‌ناوی كورده‌وه وتاری داوه و به‌رگری له‌مافی كورد كردووه و هونه‌ره‌كانی كاری دیپلۆماسی زانیووه.
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له دیپلۆماسییه‌تی كورددا
نووسه‌ری كتێبی (دیپلۆماسییه‌تی كورد) سابیر مه‌مه‌دۆستی، له چه‌ندین جێگادا رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)ی وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی به‌كارهێناوه كه خزمه‌تی به دیپلۆماسییه‌تی كورد كردووه و سه‌رچاوه‌ی باش و درووستن بۆ هه‌ر كارێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، نووسه‌ر پێمان ده‌ڵێت له‌لایه‌ك میدیای پرۆفیشناڵ ده‌توانێت راستییه‌كان تۆمار بكات و وه‌ك خۆی بیگوازێته‌وه بۆ خوێنه‌رانی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رۆژنامه هێشتا له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سۆشیال میدیاشدا كاریگه‌ری ماوه و ده‌توانێت شه‌ڕی له‌ده‌ستنه‌دانی پێگه‌ی خۆی بكات و بۆ مێژوویه‌كی دوور زانیارییه‌كانی بگوازێته‌وه.