سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی

09:31 - 2022-12-01
عیراق
748 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار،  لە بەغدا، پێشوازیكرد لە پێدرۆ مارتینێز باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا.
 سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پەیوەندیی بەهێز و مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و پێویستی پەرەپێدانی هاریكارییەكانی هەردوولا بەرەو ئاسۆیەكی فراوانتر لە هەموو بوارەكاندا، ئاماژەشیكرد بە گرنگیی هەماهەنگیكردنی هەوڵ و هەڵوێستەكان لەسەر ئەو مەسەلانەی كە جێگەی نیگەرانیی هاوبەشن، بەتایبەتی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی نێودەوڵەتی.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئیسپانیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ گرنگیدان بە بەردەوامی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و جەختیكردەوە لە پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی هاریكاریی هاوبەش لە ئاستە جیاوازەكاندا.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان