بێگومان هەر وڵاتێك و نەتەوەیەك بە كەلتور و نەریتی خۆی بەناوبانگە، وا زانیاری لەبارەی هەندێكیانەوە دەخەینەڕوو
1- گەلی ئیسپانیا وەك بەخێرهاتن دوو جار روومەتی كەسی بەرامبەر ماچ دەكەن وەك پێشوازییەكی گەرم.
2- گەلی ئیتالیا باوەڕیان بە خورافات هەیە، مردن بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و راهیبەكانەوە دەبەستنەوە.
3- هەر یەك لە وڵاتانی چین، كۆریا، ژاپۆن و وڵاتە ئاسیاییەكان گەر خواردنێكیان بە دڵ بێت بێت لەكاتی خواردنەكەیاندا قڕقێنە لێ دەدەن وەک رەزامەندیی لەسەر خۆشی خواردنەكە.
4- لە وڵاتانی ئێرلەندا، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا لەسەر تەسكەرەیان تەواوی زانیارییەكانی كەسەكە نانووسرێت، تا لەكاتی گەڕان بەدوایی كاردا كەسەكە هیچ سێ و دوویەکی لەگەڵ نەكرێت لەبارەی لەدایك بوونی، رەگەز، هاوسەری هەیە یان نا تەمەنی چەندە، تاكو وەكو مرۆڤێكی ئاسایی كارێكی گونجاوی دەستبكەوێت.
5- نابێت میوان لە میسر داوای خوێ بكات، چونكە لای ئەوان وایە ئەمە بەدڕەوشتی و خراپەیە بەرامبەر بەو كەسەی كە بانگی كردووە بۆ ماڵەكەی.
6- لە رۆما خەڵكی پاش مردنیان گۆڕەكانیان داناخرێت، تاكو كەسوكاری مردووەكە بتوانن خواردن بەرنە ناو گۆڕەكەوە چونكە دەڵێن دوای مردن زیندووبونەوە هەیە.
دیانا ئەحمەد