بافڵ جەلال تاڵە‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان باس له تێكچوونی هاوكێشه سیاسییه‌كان له‌ناو كوردستان و كاریگه‌رییه‌كه‌یان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی غاز و دانوستانه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر سێكته‌ری نه‌وت و راشیدەگەیەنێت کە حزبه‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمه. تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیشان له‌كاتێكدایه كه گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا مه‌ترسییه‌كی هه‌میشه‌یی دروستكردووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به كۆنترۆڵكردنی كه‌رتی نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
لەو رووەوە له چاوپێكه‌وتنێكی راشکاوانەدا كه له ماڵی مام لــــــــە بەغدا لەگـــەڵ ســـــــــایتی (Iraq Oil Report) دا بەڕێوەچووە و لێزی پۆتەر چاوپێکەوتنەکەی سازداوە. بافڵ جەلال تاڵە‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ره‌خنه له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت كه به‌شه بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی گلدەدا‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ناكات، ده‌ڵێت: «حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر به سیاسی كراوه» و ئاماژەشی بەوە داوە کە دوو ئیداره‌ییه‌كی زه‌ق هه‌یه.
لەبارەی ناکۆکییەکانیشەوە رۆشنایی دەخاتە سەر ئەوەی کە ئه‌و به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی رێگربووه له جێبه‌جێكردنی پڕۆژەی هەناردەکردنی غاز، چونكه ئه‌و پێیوایه گرێبه‌سته‌كه پێشكه‌شكراوه به كار گروپ و نه ته‌نده‌رێك له ئارادا بووه نه پڕۆسه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ته‌نده‌ره» و دەڵێت: «كار گروپ ئه‌م گرێبه‌سته‌ی نه‌بردۆ‌ته‌وه، به‌ڵكو پێی به‌خشراوه. ئه‌مه‌ش بێڕێزییه به خه‌ڵكی كوردستان و عیراقیش».
سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وت و غازه‌وه ده‌ڵێت: «ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێت به به‌شێك له‌و بڕیاره ستراتیژییانه‌ی كه له‌سه‌ر كه‌رتی وزه ده‌درێن، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی كردۆ‌ته پڕۆسه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو. نه‌بوون به هاوبه‌ش له‌م پڕۆسه‌یه‌دا وایكردووه كه هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژبه‌رۆژ سه‌رنجڕاكێشتر بێت».
هەروەها سەرسامیی خۆی دەردەبڕێت لە نه‌بوونی ویستی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادا.
دەقی تەواوی چاوپێکەوتنەکە لەم دووتوێ هەشت لاپەڕەییەدا دەخوێنیتەوە:
لیزێ پۆرته‌ر: پێش هه‌مووشتێك ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی پرسیارت لێبكه‌م كه به‌م دواییه کەمێک گرژیی پێوه‌دیاره؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ
لیزێ پۆرته‌ر: چۆن په‌یوه‌ندییه‌كانتان گه‌یشتنه ئه‌م قۆناغه؟ چۆن گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ی كه ئێستا تێیدان؟
بافڵ تاڵه‌بانی: تۆ ده‌زانیت، ئێمه و پارتی له‌ڕووی مێژووییه‌وه دوو حزبی جیاوازین، كه‌واته دوو ئامانجی جیاوازمان هه‌یه، دیدگامان جیاوازه، ئایدۆلۆژیامان جیاوازه و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌ی حزبه‌كانیشمان زۆر لێكچوو نین! ئه‌وه‌شی كه ده‌یبینین ئێستا بریتییه له تێكچونی په‌یوه‌ندییه‌كان و چه‌ند شێوازێكی جیاوازی كاردانه‌وه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت راستگۆشبم له‌گه‌ڵت نازانم سه‌رچاوەی ئه‌م جۆره ره‌فتاركردنه چییه؟!
به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، من وابیرده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه لای خۆمانه‌وه وه‌ك یه‌كێتی هه‌وڵی ته‌واوه‌تیمان له‌گه‌ڵ پارتی داوە. دوای ئه‌و كێشانه‌ی كه له یه‌كێتی تووشمانبوو، به‌رنامه‌یه‌كی باشمان هه‌بوو بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان، بۆ نموونه، ته‌نیا ساڵی رابردوو، چه‌ندین جار مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌مانم ناردووه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یان، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان ته‌نیا جارێك یان دوو جار مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌یان ناردووه بۆ سلێمانی. ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به خۆمه‌وه هه‌یه، ته‌نیا ساڵی رابردوو 15 بۆ 16 جار كاك مه‌سعودم بینیوه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك دیاره سه‌ردانكردنه‌وه له كاك مه‌سعود نابینین! چه‌ند جارێك سه‌ردانی كاك نێچیرڤانم كردووه! چه‌ند جارێك سه‌ردانی كاك مه‌سرورم كردووه! به‌ڵام كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆم نه‌بینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا.
من پێموایه كێشه‌كه له گۆڕانی حكومه‌ته‌وه ده‌ستیپێكرد.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌سرور...
بافڵ تاڵه‌بانی: حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، نه‌وه‌ك مه‌سرور خۆی. با ئه‌مه روونبكه‌مه‌وه، من به دیاریكراوی مه‌به‌ستم مه‌سرور بارزانی نییه. ئه‌م حكومه‌ته زۆر جیاوازه له‌و حكومه‌تانه‌ی كه پێشتر بینیومانن و هه‌بوون. ئه‌م حكومه‌ته به سیاسی كراوه. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ی باش نییه. دوێنێ به رێكه‌وت چاوم به یه‌كێك له وه‌زیره‌كانم كه‌وت، پێی وتم: «كاتێك كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بووم زۆر خۆزگه‌ی ئه‌وه‌م ده‌خواست ببمه وه‌زیر. ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌زیرم، به‌ڵام خۆزگه ده‌خوازم نه‌بوومایه»! ئه‌مه هه‌مووی به‌هۆی زیاد له‌پێویست به سیاسیكردنی ئه‌م حكومه‌ته و به ناوه‌ندیكردنی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه له‌نێو ئه‌م حكومه‌ته‌دا.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ساڵه‌كانی پێشووتر، ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه بوو. سیستمێكی نا ناوه‌ندی هه‌بوو، پارێزگاكان كێبڕكێیان ده‌كرد له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه و گه‌شه‌سه‌ندندا و چێژیان ده‌بینی له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری. ئه‌و ساڵانه ساڵی زێڕین بوون. ئێستاش پێچه‌وانه‌كه‌ی رووده‌دات!
له‌به‌ر ئه‌وه پێموایه، حكومه‌ت به سیاسی كراوه. ئێستاش واده‌رده‌كه‌وێت كه كاتی نه‌مابێت بۆ کردنی هیچ شتێك! به‌ته‌واوه‌تی هیچ شتێك! بۆ جێبەجێکردنی خزمه‌تگوزاری! بۆ چاكسازیکردن. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئەم کابینەیە چوار ساڵی ته‌مه‌نی خۆی ته‌واوكردووه. حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره ئێستا. ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئێستاش پۆستمان هه‌یه كه پڕنه‌كراوه‌ته‌وه! ئه‌م پۆستانه ده‌بوو له سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه پڕبكرێنه‌وه، به‌ڵام تائێستاش نه‌مانتوانیوه پڕیبكه‌ینه‌وه! هه‌مان شت بۆ گۆڕانیش دروسته، نامه‌وێت له‌بری ئه‌وان قسه بكه‌م، به‌ڵام پێموایه كه دۆخه‌كه بۆ ئه‌وانیش هه‌مان شته.
له راستیدا، وه‌ك ئه‌وه وایه دیوارێك له‌نێوان ئێمه و سه‌رۆك وه‌زیراندا هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی بگۆڕین ناتوانین! ده‌مانه‌وێت جێگرێكی وه‌زیر بگۆڕێن ناتوانین! وه‌زیرێك ده‌یه‌وێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ناتوانێت! ئه‌مه هه‌مووی زۆر زۆر قورسه!
جیاوازییه‌كی گه‌وره هەیە له‌نێوان ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی هه‌یه و ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه! چه‌ندان پڕۆژه له هه‌ولێر هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان له سلێمانی وه‌ستاون! چه‌ندین كۆمپانیا سلێمانیان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام له هه‌ولێر وانییه! جیاوازی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو شاره‌دا له دابه‌شكاریی بودجه، ناردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، پاره‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران، پاره‌ی مووچه‌خۆران، خزمه‌تگوزاریی پێشمه‌رگه، نه‌سریه‌ی پێشمه‌رگه و شایسته‌كانی تریش.
له‌راستیدا ئه‌مه دوو ئیداره‌ییه‌كی واقیعییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سلێمانی خۆی پاره‌ی خۆی دابینده‌كات و ناوچه‌كانی تریش وادانراوه كه پاره‌ی ناوچه‌كانی تر دابین بكه‌ن.
من كه‌سێكی شاره‌زای دارایی نیم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵام حه‌زم له‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی بیربكه‌مه‌وه. واچاوه‌ڕوانده‌كرێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه ركابه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام هیچ رێگه‌یه‌ك نییه كه ئێمه بتوانین ئه‌مه بكه‌ین. ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه. چه‌ند خاڵێكی سنووریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتەدا هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه ئێمه سنوورمان ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك وڵات هه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: په‌روێزخان یان باشماخ؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ردووكیان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌ك سنووره. په‌روێزخان و باشماخ زیانی زۆریان لێدراوه، به‌هۆی مه‌رزی مونزیرییه‌وه، چه‌ندین قاچاخی له مونزیرییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بازرگانییه‌ی كه لێوه‌ی ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه له سنووری پارتییه‌وه و رێكه‌وتنێكی نوێشیان هه‌یه بۆ هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌ل (رێكه‌وتنێكی نوێی ترانزێت) له‌و ده‌روازه‌یه‌وه. به‌م هۆیه‌وه، هه‌رچی بازرگانی هه‌یه ده‌ڕوات بۆ ئه‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن له‌نێو حكومه‌ت كه له‌كاتی خۆیدا رێگه‌ناده‌ن كه له سنووره‌كانی ئێمه‌وه بازرگانی بكرێت. له‌ولاشه‌وه هه‌روا له‌خۆوه كه‌سێك هه‌ڵده‌تۆقێت و به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت كه له‌كاتی خۆیدا كاریان بۆ نه‌كراوه: «ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بازرگانی بكه‌ن، ده‌توانن بێن له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بیكه‌ن»! له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خاڵه سنوورییانه ئێستا زیانی گه‌وره‌یان لێدراوه.
با وادا‌بنێین كه وانییه، زۆر به‌باشی كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌م سنوورانه و هه‌موو شتێكیش باشه! به‌ڵام هێشتاش ناتوانن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی سنووریی عیراق ركابه‌ری بكه‌ن كه سنووره له‌گه‌ڵ توركیا كه ته‌نیا خاڵی سنووریی نێوان توركیا و هه‌رێم نییه، به‌ڵكو گه‌وره‌ترین خاڵی سنووریی نێوان توركیا و عیراقیشه! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سنووریان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران. با له‌بیریشمان نه‌چێت كه خاڵی سنوورییان هه‌یه كه كه‌س لێی ئاگادار نییه!
لیزی پۆرته‌ر: سنووری سوریا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له سنووری سوریا كه‌س نازانێت چی هاورده ده‌كرێت و چی هه‌نارده ده‌كرێت. له‌راستیدا، ئێمه ده‌زانین چی له‌وێوه دێته هه‌رێم و چ شتێكیش لێره‌وه ده‌ڕوات به‌ره‌و ئه‌وێ، به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له هیچ تۆمارێكی حكومه‌تدا تۆمار ناكرێت كه چی لێره‌وه ده‌ڕوات و چ شتێكیش له‌وێوه دێت. هیچ شتێك له‌م شتانه له‌ژێر چاودێریدا نییه! ئه‌مه هه‌مووی له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئێمه كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌یاڵیمان هه‌یه.
لیزی پۆرته‌ر: عه‌ین زاله
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی، عه‌ین زاله. كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی خه‌یاڵییه، ئامێره‌كانی ناوی به‌خێرایی و له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ریه‌ك كارده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌وته‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌ڕوات؟!
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵی، ئێمه هه‌میشه تێبینی ئه‌وه‌مان كردووه كه لایه‌نێكی تاریك و نادیار هه‌یه له‌ڕووی ئه‌وه‌ی چی له كه‌رتی نه‌وتی ئه‌وێدا ده‌گوزه‌رێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه ده‌زانین كه چی ده‌گوزه‌رێت له‌وێ، به‌ڵام زۆر له‌وە خۆگرتر و به‌ڕێزترین له‌وه‌ی كه باسیبكه‌ین کە چی له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. من وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه راستگۆبین له‌گه‌ڵ یه‌كتری، هه‌موومان ده‌زانین كه چی له‌وێ ده‌گوزه‌رێت. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی بیر له‌وه بكه‌ره‌وه، ئێمه چۆن ده‌توانین ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ین؟
ئینجا ئه‌وان باسی باج ده‌كه‌ن، وابزانم، 30 بۆ 31 هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه كه ده‌بێت باج بده‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش حەوت هه‌زاریان له سلێمانین كه چوار هه‌زاریان ئێستا كارناكه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: بۆچی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: چونكه یان پڕۆژه‌كانیان وه‌ستاون، یانیش مایەپووچ بوون، (ئیفلاسیان كردووه). ئه‌مه‌ش واته، ئێستا ته‌نیا سێ هه‌زار كۆمپانیا له سلێمانی هه‌ن. ژماره‌كان شاراوه نین. له‌راستیدا ئه‌مه كێشه‌كه‌یه، بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه پێویست ناكات زۆر زیره‌ك بیت، چونكه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كی بیركارییانه‌ی زۆر ساده‌یه»!
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، داهاته‌كات به یه‌كسانی هاوبه‌شی پێنه‌كراون له‌گه‌ڵ سلێمانی؟ بۆچی به‌یه‌كسانی دابه‌شنه‌كراون؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی سه‌یره‌وه! له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو وڵاتانی دونیا هه‌موو داهاته‌كان له داهاتی سنووره‌كان و باج بچنه ناو یه‌ك سندوقه‌وه و دواتر به یه‌كسانی دابه‌شبكرێنه‌وه، داهاته‌كان دابه‌شناكرێنه‌وه! ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه لێره رووده‌دات! له راستیدا، سندووقه‌كه‌ی ئه‌وێ و سندوقه‌كه‌ی ئێره جیاوازن، ته‌نیا سیستمێكی نا لۆجیكییه! شتێكی وا له به‌ریتانیا روونادات! بۆ نموونه بێرمینگهام خۆی پاره‌ی خۆی په‌یداناكات و هه‌موو شاره‌كانی تریش پاره‌كه‌یان كۆبكه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه و كار بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، به‌روونی وه‌ك سزا ده‌رده‌كه‌وێت و ئێمه‌ش وابیرمان ده‌كرده‌وه كه ئه‌مه سزادانی دارایی بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكۆكی هه‌بوو له‌نێوان ئێمه‌دا له‌سه‌ر بابه‌تی دانانی سه‌رۆك كۆماری عیراق. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، وادابنێ پۆستێك هه‌یه و دوو حزبیش كاندیدیان هه‌یه بۆ ئه‌و پۆسته، ئیتر من تێناگه‌م ئه‌مه ده‌بێت بۆچی ئه‌وه‌نده بكرێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره؟ ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاساییه! ئه‌گه‌ر له به‌ریتانیا گه‌وره بووبیت ئه‌وه شتێكی ئاساییه؟ بۆ نموونه، پارتی پارێزگاران و پارتی کرێکاران هه‌یه، له‌ولاشه‌وه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه كه هه‌ردووكیان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ن، به‌ڵام تۆش ده‌زانیت كه پارتی کرێکاران ده‌بێت دابنیشێت، چونكه ناتوانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌وه نا لۆجیكییه.
من وابیرمه‌كرده‌وه كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمارەوە شته‌كان باشتر ده‌بن، به‌ڵام ئێستا وابیرده‌كه‌مه‌وه كه شته‌كه كۆسپی زۆرتری كه‌وتۆ‌ته به‌رده‌م و ته‌نانه‌ت به شتێكی كه‌سی وه‌رگیراوه. من خۆزگه‌م ده‌خواست له‌دوای ئه‌م بابه‌ته شته‌كان ئارام ببنه‌وه، به‌ڵام من ئه‌مه نابینیم ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك! ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا زیاتربوونی به‌ربه‌سته‌كان و خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانه و كارنه‌كردنه به‌یه‌كه‌وه. له‌راستیدا، حكومه‌ته‌كانی پێشتر هه‌رگیز به‌مشێوه‌یه نه‌بوون.
له‌بیرمه قوباد تاڵه‌بانی برام، له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا و له لوتكه‌ی قه‌یرانی داراییدا كاری ده‌كرد، هێشتاش هه‌ست و ژینگه‌ی ئیشكردن به‌شێوه‌ی گروپ و هاوبه‌ش هه‌بوو له‌نێو حكومه‌ته‌كه‌یدا. له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌دا كه‌س نه‌یده‌زانی كێ گۆڕانه، كێ پارتییه و كێ یه‌كێتییه، ته‌نیا مه‌گه‌ر خودی كه‌سه‌كانت بناسیایه، به‌ڵام ئێستا منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان ببه‌ره نێو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە، ده‌توانێت ده‌ستنیشانی بكات كه ئه‌م كه‌سه به‌شێك نییه له‌و لایه‌نه یان ئه‌م لایه‌نه هاوشێوه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی تر نییه! ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی به یه‌كێتییه‌وه نییه! ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی په‌رله‌مان بكه‌یت، بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كه ئه‌م هه‌موو لایه‌نه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن. سه‌یری ئه‌و هه‌موو په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه بكه كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن، یان گروپه ئیسلامییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵن!
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زۆر بێزاربووین له‌مه. ئایا ئه‌مه به‌ڕاستی رێكه‌وته؟ یان شتێك روویداوه؟ ئایا پاڵنه‌رێك له‌پشتی ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه؟ من پێموایه ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بكه‌ین.
وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به لۆجیكیانه بیر له‌م بابه‌ته بكه‌ینه‌وه، تێده‌گه‌ین ئه‌م هه‌موو گرژی و نائاسوده‌ییه‌ی كه هه‌یه نیشانه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه شتێك هه‌یه و رووده‌دات. خۆ من نیم!
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ده‌توانین بڵێین رێكه‌وتنی ستراتیژی ساڵی 2007 له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان كۆتایی هاتووه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆتایی هاتووه. لای پارتی له‌دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال-ه‌وه ئه‌م رێكه‌وتنه كۆتایی هاتووه، كه ئه‌مه‌ش كه‌مێك مایه‌ی سه‌رسامییه! نه‌ده‌بوو به‌مشێوه‌یه بیڵێم، به‌ڵام ده‌زانیت، ئه‌وه بۆچوونی ئه‌وانه و ئه‌وانیش ئازادن كه بۆچوونی خۆیان هه‌بێت و پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ وتت چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسی جیاواز له پارتی هه‌بووه، گه‌یشتن به هیچ لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌ی ناردنی پاره بۆ سلێمانی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵێن له‌دوای به‌ڵێن، به‌ڵێن بۆ پێكهێنانی لیژنه، به‌ڵێن بۆ چاوخشاندنه‌وه به سیستمه‌كه، به‌ڵێن بۆ سه‌یركردنی كێشه‌كان...هتد، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ شتێك نییە!
ئێمه زۆر هه‌وڵماندا بۆئه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بگونجێنین. بیرمه له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور من و براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانی) به‌ڵێنماندا وه‌ك نیازپاكییه‌ك چه‌ند هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه و كۆمه‌ڵێك شت بكه‌ین، كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوون كه پێموایه بۆ كاك مه‌سرور گرنگ بوون و ئێمه پێمان‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكیمان نیشان بده‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و شتانه چی بوون؟
بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێك له‌وشتانه ئه‌وبوو كه ئه‌و ده‌یویست گۆڕانكاری له ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازدا بكات. ئێمه‌ش به‌ته‌واوه‌تی رازیبووین به‌وه به‌بێ هیچ دانوستانێك. ئه‌مه به‌زانینی ئه‌وه‌ی سێ ساڵ بوو ڤیتۆمان ده‌كرد. به‌ڕاستی پێموابوو كه ئه‌مه واده‌كات ئه‌و هه‌ستبكات كه ئێمه چه‌ند جدین له هاتنه‌پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یارمه‌تیدانی ئه‌وان. دانه‌یه‌كی تریان بریتی‌بوو له رێكه‌وتنێك بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی یاسای كانزاكان.
له‌به‌رئه‌وه با دان به‌وه‌دا بنێین و به‌ڕێزه‌وه بڵێین، به‌داخه‌وه ئه‌م حكومه‌ته به‌سیاسی كراوه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی.
له‌نێو حكومه‌تێكی هاوبه‌شیدا بۆ من یان بۆ كاك قوباد یان هه‌ر كه‌سێكی تر گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه بابه‌تێكی گرنگه، بۆچی رێگه‌ی پێ‌نادرێت؟ جێگری وه‌زیر هه‌یه كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه، بۆچی رێگه نادرێت بگۆڕدرێت. خۆ من كه‌یسی گه‌نده‌ڵیم له‌دژی ئه‌و نه‌جوڵاندووه، حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی جوڵاندوێتی، ئێستا كه ئێمه ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین، بۆچی نایگۆڕن! ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ گوشار خستنه‌سه‌ره و ئه‌م جۆره گوشارخستنه‌سه‌ره‌ش رێگه‌یه‌كی باش نییه به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی كورد به‌كاری بهێنیت، چونكه وه‌ك چۆن پارتی ناچه‌مێت بۆ گوشار، یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی تریش ناچه‌من له‌ژێر گوشاردا! پێموایه، پێویست ناكات هه‌موو شته‌كان به‌م شێوه‌یه خراپ بكه‌ین و بیانگه‌یه‌نینه ئه‌م ئاسته!
بابه‌تێكی تر كه به‌ڕاستی منی بێ‌ئومێد كردووه، بریتییه له وه‌ستاندنی هه‌موو شتێك له یه‌ك كاتدا! ئه‌مه‌ش ئه‌و شته بوو كه من به‌ڕاستی ویستم له كاك مه‌سعودی تێبگه‌یه‌نم و له‌گه‌ڵی بیبه‌مه پێشه‌وه، وتم: سه‌یركه كاك مه‌سعود، ئێمه ئه‌گه‌ر 20 كێشه‌مان هه‌بێت و له‌و 20ه دوو دانه‌یان چاره‌سه‌رنه‌كراو بن ئێستا با ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی 18 كێشه‌كه‌ی تر بكه‌ین، ئه‌وكات ئاسانتر ده‌بێت بۆ كێشه‌كانی تر كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا پارتی به‌مشێوه‌یه بیرناكاته‌وه! به‌گوێره‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌گه‌ر شتێك به‌شێوه‌ی خۆی نه‌ڕوات هه‌موو شته‌كانی تریش تێكده‌چن له‌گه‌ڵیدا، هه‌موو ئامێره‌كه له‌ئیش ده‌كه‌وێت.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسی دوو ئیداره‌یت كرد له رابردوودا...
بافڵ تاڵه‌بانی: من باسی چاره‌سه‌ری و شێوازێك له ته‌ڵاقدانم كرد، وابیرناكه‌مه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسم لە له‌تكردنی هه‌رێم كردبێت یان دوو ئیداره‌یی، سیستمه‌كه فیدراڵییه، چه‌ندین سیستمی فیدراڵی هه‌یه ئیمه ده‌توانین چاویان لێبكه‌ین. ئێمه باوه‌ڕمان به یه‌كگرتوویی كوردستان هه‌یه، چونكه ئێمه شه‌ڕمان كردووه بۆ یه‌كگرتوویی كوردستان و من وابیرده‌كه‌مه‌وه، ئێمه ئه‌ندازیاری یه‌كگرتوویی كوردستانین. به‌ڵام لە كۆتایشدا، ئیشی حكومه‌ت چییه؟ ئامانج له هه‌بوونی حكومه‌ت چییه؟ ئه‌ی نابێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات؟ چاودێریی كۆمه‌ڵگه بكات؟ خزمه‌تی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن بکات؟ یارمه‌تی خێزانی شه‌هیده‌كانی بدات؟ یارمه‌تی خوێندكاران بدات؟ یارمه‌تی كه‌سان و ره‌مزه ئاینییه‌كان و مزگه‌وته‌كان بدات؟ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌مانه نه‌كات، ئیتر پێویسته مرۆڤ پرسیاری جددی له‌خۆی بكات، بۆچی حكومه‌ت ئه‌مانه ناكات؟ سوودی ئه‌م جۆره حكومه‌ته چییه؟
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا باسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی جیاوازت كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا؟ چونكه ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه هه‌ندێك كه‌س خوێندنه‌وه‌یان بۆ كردووه له قسه‌كانی كۆتا چاوپێكه‌وتنتدا له‌گه‌ڵ رووداو، كاتێك كه باسی چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كی جیاوازت كرد.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه باسی چاره‌سه‌ره‌كانمان كرد بۆ هه‌مووان، پێشموابێت دوو بۆ سێ رێگای جیاواز هه‌یه بۆ جێبەجێکردنی ئەوە. رێگای كلاسیكی بۆ جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه بریتیه له وتنی ده‌سته‌واژه‌كانی، «ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت، ته‌ڵاقم دایت» سێ جار رووبه‌ڕووی ئاوێنه یان هه‌رشتێكی تر.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ كه‌مێك باسی خوێندكارانت كرد، ئێستا خۆپیشاندانی خوێندكاران هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ده‌رماڵه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌مساڵ؟
بافڵ تاڵه‌بانی: وه‌ریشی ناگرن.
لیزێ پۆرته‌ر: بۆچی؟ به‌هۆی تێچووه‌كه‌یه‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وان پاره‌كه ناده‌ن به خوێندكاران، ده‌نا ته‌نیا چه‌ند ملیۆنه دۆلارێكه و ئاماده‌نین پێیان بده‌ن، به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی خوێندكاران خۆپیشاندان بكەن. خۆشبه‌ختانه ئێمه به‌ته‌واوه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له ماوه‌ی رابردوودا توانیمان له‌و پاره زیاده‌یه‌ی كه له‌به‌رده‌ستماندابوو به‌شه ناوخۆییه‌كانیان و شوێنی وانه خوێندنه‌كه‌یان بۆ نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین كه ساڵانێك بوو به‌ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه فه‌رامۆشكرابوون.
ئێستا توانیومانه قسه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان بكه‌ین و رازییان بكه‌ین كه له شوێنێكی دیاریكراو و له‌كاتێكی دیاریكراودا خۆپیشاندان بكه‌ن، جیاواز له چه‌ند گروپێكی خوێندكار كه زۆر بچووكن و له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئاراسته‌كراون.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر پارتی بڵێت: ئه‌وه ئیشی سلێمانییه كه ده‌رماڵه‌كانیان بدات!
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵام من روونمكرده‌وه كه ئه‌وه بۆچی مه‌حاڵه.
لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌تان بۆ ره‌وانه ناكرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی به‌وشێوه‌یەیە.
بۆ نموونه، به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستیت له‌خه‌و و ده‌بینیت، باشترین، پرۆفێشناڵترین و راهێنراوترین هێزی عیراق كه تا ئێستاش ئۆپەراسیۆن دژی داعش دەکەن بودجه‌كه‌ی بڕدراوه. ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ هۆكارێكی یاسایی نییه. به‌یانیه‌ك كه‌سێك له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێت: «ئۆه، ده‌زانم چۆن گوشار بخه‌مه سه‌ر یه‌كێتی، ئه‌مه دەکەم»! ئه‌مه زۆر ناڕاستگۆیانه‌یه و ئامانجی خۆشی ناپێكێت.
من ئه‌گه‌ر بمویستایه له هه‌ولێر له‌ڕووی سیاسییه‌وه به‌هێزتر بم، هه‌ولێرم تووشی برسێتی نه‌ده‌كرد، پێچه‌وانه‌كه‌یم دەکرد. بیرمه رێك له‌م خانووه (ماڵی مام جه‌لال له به‌غدا) له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و كاک مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت دانیشتبووم، مام جه‌لال وتی: پێویسته كارێك بكه‌ین كه هه‌ولێریش وه‌ك سلێمانی جوان بێت. به‌ڵام سه‌یركه ئێستا گێچه‌كه له‌كوێدایه؟! زۆرجار من له‌گه‌ڵ كاك قوباد گاڵته به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین و من ده‌ڵێم: ئێمه هێشتا چاوه‌ڕێی جاده‌یه‌كین، هه‌ولێریش خه‌ریكه خه‌ڵك ده‌نێرێت بۆ مه‌ریخ. منیش كەشتیوانی ئاسمانی كوردم ده‌وێت! به‌ڵام ئایا ده‌توانین ئێمه جاده‌یه‌كمان هه‌بێت؟ ئایا خوێندكاره‌كانی من ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت؟
لیزێ پۆرته‌ر: زۆر به‌ڕوونی ئێستا چه‌قبه‌ستووییه‌ك هه‌یه له حكومه‌تدا و قوباد تاڵه‌بانی ناڕواته كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر ناڕوات.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ی وه‌زیره‌كانی تری یه‌كێتی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر. شته‌كه‌ی قوباد دوو قاته، سێ قاته، له‌راستیدا چه‌ند قاته. ئه‌م بابه‌ته پێش هه‌مووشتێك بڕیاری قوباده و منیش به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانی ده‌كه‌م. ئێمه خه‌ڵك ده‌نێرینه كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی بكه‌ن و دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ بڕیارێكی شێتانه نادرێت، لانیكه‌م ده‌توانین زانیاریمان هه‌بێت كه چی ده‌گوزه‌رێت. ئه‌م كه‌سانه هه‌فتانه له‌لایه‌ن كاك قوباده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام خۆی ناچێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، تا ئه‌وكاته‌ی كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دادپه‌روه‌ریی به‌رقه‌رار ده‌بێت.
پاشان بابه‌تێكی تر هه‌یه، یه‌كێتی زۆر بێزاره له‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی كه له هه‌ولێردا هه‌یه، چونكه ده‌ركراوێك له خاكی یه‌كێتی رێگه‌ی به‌خۆی داوه كه 200 مه‌تر له‌دووریی ماڵی براكه‌م (قوباد تاڵه‌بانییه‌وه) هێز كۆبكاته‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ژی ئه‌مین؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌وه زۆر شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه و به‌ته‌واوه‌تیش قبووڵنه‌كراوه. ئه‌مه ئه‌وه نیشانده‌دات كه یه‌كێتی چه‌ند دانبه‌خۆداگره، چه‌ند خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نه‌كه‌وێته ناو ئه‌م كێشه خراپه‌وه. ئایا ده‌توانین خه‌یاڵی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م شته له به‌ریتانیا رووبدات؟ ئێمه حكومه‌تێكی هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌م نێوه‌نده‌شدا خزمه‌تكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هێز كۆده‌كاته‌وه و ده‌ینێریته سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران. ئه‌م شته زۆر دووره له هه‌موو ئه‌وه‌ی من ئه‌زموونم كردووه. من هه‌ندێك ئه‌زموونی سه‌یرم كردووه له‌م ماوه‌یه‌دا، كه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ نییه.
لیزێ پۆرته‌ر: هه‌ندێك ده‌ڵێن، دوای كوشتنی هاوكار جاف تۆ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یت بردووه بۆ هه‌ولێر بۆ كۆبوونه‌وه له‌كاتێكدا كه ئه‌و فه‌رمانی گرتنی هه‌یه له هه‌ولێر، ئه‌وه بۆ ئیستفزازكردنه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه به‌راورد ناكرێت به كۆكردنه‌وه‌ی هێز و هێرشكردنه سه‌ر ماڵی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران. سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌ی هاوكار جافیش، ئێمه نكۆڵیمان لێ‌كرد و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شمان كرد و ئێستاش داوای ده‌كه‌ین، به‌ڵام پارتی نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات. له‌بری ئه‌وه، خۆیان سه‌رقاڵكردووه به به‌رهه‌مهێنانی فیلمی بێمانای بۆڵیوده‌وه كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تی به‌هۆی هه‌ڵه‌كانی ناوییه‌وه پێكه‌نین.
له‌باره‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی-شه‌وه، ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵم هات بۆ هه‌ولێر بۆ سه‌ردانیكردنی خێزانی یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كانمان كه له هه‌ولێره، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جاری تر روویداوه. بابه‌تی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش ئێمه هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی جددی وه‌رمان نه‌گرتووه. وه‌هاب به‌شێوه‌یه‌كی رەسمی له‌گه‌ڵ من هات بۆ فڕۆكه‌خانه، به‌قاچاخ نه‌مانبرده هه‌ولێر. ده‌متوانی به یه‌كێك له هێلیكۆپته‌ره‌كانم بیبه‌م له ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر دایبنێم و كه‌سیش هه‌ستی پێنه‌كات. ئه‌گه‌ر باس له فه‌رمانی گرتنه‌كه‌ش بكه‌ین، خۆ منیش فه‌رمانی گرتنم هه‌یه، قوبادیش به‌هه‌مانشێوه. كه‌واته، ئایا یاسا هه‌یه؟ یان یاسا نییه؟ ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه نه‌ده‌بوو منیش بچم بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له هه‌ولێر، نه‌ده‌بوو قوبادیش له هه‌ولێر ئیش بكات، ئه‌وكاته وه‌هابیش نه‌ده‌بوو بچێت بۆ هه‌ولێر.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و شته سه‌یرانه راهاتووم، من حه‌زده‌كه‌م خه‌ڵك له دادگا دادگایی بكرێت نه‌ك له ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام پێموانییه ئێستا ئێمه ئه‌و كاره بكه‌ین. ئه‌م بابه‌ته كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ڵدێرانه، چونكه وامان لێدێت كه خه‌ڵكی له تیك تۆك دادگایی ده‌كه‌ین. نامه‌وێت بێڕێزی بكه‌م به‌رامبه‌ر پارتی، به‌ڵام من حساب بۆ شتی بێ‌مانا ناكه‌م و ئه‌و شته‌ش به بێ‌مانا ده‌بینیم.
لیزێ پۆرته‌ر: وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسی هێزی دژه‌تیرۆره له سلێمانی، پێتوایه ده‌توانیت ئه‌و درزه چاكبكه‌یته‌وه كه له‌نێوانتاندایه له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌و پۆسته گرنگه‌دا بمێنێته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌ندێك كه‌س له پارتی ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی كورت و پوختی من ئه‌وه‌یه، به‌ڵی ده‌توانین. له راستیدا ئه‌مه‌ش بێمانایه، چونكه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نەکراوە، با لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ین، ته‌نانه‌ت با وڵاتانی بیانیشی تێدابێت، بۆچی شتێكی وا ناكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر زۆر دڵنیان له‌و شتانه‌ی كه ده‌یڵێن، بۆچی ئاماده‌نین لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن؟ من بێوه‌فانیم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م. من هیچ بێوه‌فاییه‌ك نیشان ناده‌م له‌به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانه‌كانی كوردستان وه‌ك وه‌هاب، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك له پارتی به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بڕیاریداوه چه‌ند تۆمه‌تێكی سه‌یری ئاراسته‌بكات كه ئێمه به‌ته‌واوه‌تی نكۆڵیمان لێكردووه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا تۆ نكۆڵی ده‌كه‌یت له‌وه‌ی كه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی هاوبه‌شبووبێت له كوشتنی هاوكار جاف؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌دڵنیاییه‌وه.
ئه‌زانی چ شتێك دژبه‌یه‌ك و سه‌یره؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه له پارتی دیموكراتی كوردستانن نه‌یاتوانیوه هۆكارێكم پێبده‌ن، كه ئێمه بۆچی ده‌بێت شتێكی وا بکەین؟ شتێكی وا سوودی چییه بۆ ئێمه؟ سوودی بۆ پارتی چییه؟ سوودی چییه بۆ دژه تیرۆر یان هه‌ر رێكخراوێكی تر له كوردستان؟ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌وانه‌ی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، نه‌یانتوانی هۆكارێكم پێبڵێن! من ساڵێكه راده‌كه‌م و ئه‌مڕۆ دێم بۆ لای كاك مه‌سعود بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان چاك بكه‌مه‌وه، كه‌واته سوودی ئه‌مه چییه! من چی بكه‌م كه‌سێك به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستاوه و بیری كردۆ‌ته‌وه و وتوێتی: ئۆه ئه‌مه ئیشی خۆی ده‌كات!
لیزێ پۆرته‌ر: له كۆتا چاوپێكه‌وتنتدا له‌گه‌ڵ رووداو باسی ئه‌وه‌ت كردووه كه هه‌رێمی كوردستان پشت به غازی سلێمانی ده‌به‌ستێت كه له كۆرمۆره‌وه دێت و سه‌رچاوه‌كانی غاز له سلێمانین كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتیدایه؟
له راستیدا له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتیدا نین، به‌ڵكو ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی جوگرافیای ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتی. ده‌نا، یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به هیچ یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی غازی سروشتییه‌وه نییه.
لیزێ پۆرته‌ر: تا چ راده‌یه‌ك كێشه‌كانی تایبه‌ت به وزه هۆكارن له گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتیدا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: تا ئه‌و راده‌یه‌ش نییه كه تۆ بیری لێده‌كه‌یته‌وه. من زۆر نائومێدم له سیاسه‌تی نه‌وت و غاز و لام په‌سه‌ند نییه. پێموایه سیاسه‌تێكی كاریگه‌ر نییه، تێناگه‌م بۆچی خواستی ئه‌وه نییه كه ئیش له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین. من كه‌سێكم كه شاره‌زای دارایی نیم، به‌ڵام ده‌زانم كه به‌سره هه‌زار هێنده‌ی سلێمانی ده‌وڵه‌مه‌نده، ته‌نیا به‌سره، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بێت بۆ لای من و پێم بڵێت: سڵاو، بافڵ تاڵه‌بانی، ده‌ورییه بچووكه‌كه‌ی خۆت بخه سه‌ر مێزه گه‌وره و ئیتر تۆ ده‌بیته به‌شێك له مێزه گه‌وره‌كه كه به‌سره‌شی تێدایه، وه‌ك هه‌لێكی زێڕین سه‌یری ده‌كه‌م».
ئیتر ئه‌مه‌ش وام لێده‌كات كه بپرسم، ئه‌گه‌ر ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ بۆچی ناته‌وێت ئه‌و شته بكه‌یت؟ ده‌بێت ده‌ورییه‌كه‌ی خۆت چی لێبێت؟ خواردنه‌كه‌ی سه‌ری بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ چونكه له‌ڕووی لۆجیكییه‌وه ناكرێت كه‌سێك هه‌بێت كه نه‌یه‌وێت ئه‌و شته بكات.
شته‌كه ئه‌وه‌یه بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ست بۆ چه‌ند ساڵێك واژووكراون. سەیری ئه‌و ژمارانه بكه كه چه‌ند ساڵێك ئاشتی هه‌ورامی به ئێمه‌ی وتن. ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێیداین كه كوردستان چی لێدێت، سه‌یری واقیعه‌كه‌ش بكه كه چۆنه؟!
تاكه كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ غازی سروشتی ئه‌وه‌یه، نامانه‌وێت به‌خراپی به‌ڕێوه‌ببرێت وه‌ك نه‌وت. ئه‌وه تاكه كێشه‌ی ئێمه‌یه، چونكه ئه‌وه تاكه سه‌رچاوه‌یه كه له‌ده‌ستی ئێمه‌دا ماوه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كانزایانه‌ی كه هه‌مانن. ئه‌گه‌ر غازیش به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌ڕێوه‌به‌رین، هه‌رێمی كوردستان تووشی كاره‌سات ده‌بێت.
ئێستا شتێكت پێده‌ڵێم كه پێشتر به هیچ كه‌سم نه‌وتووه، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێكی تاڕاده‌یه‌ك تووندم دا، بۆئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان بزانم؟
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ
بافڵ تاڵه‌بانی: مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا غاز ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ریك بوو پرسیاری ئه‌وه‌ت لێبكه‌م.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌بوو ئه‌و ئه‌نجامه روویدا كه چاوه‌ڕێم ده‌كرد، وه‌فدێكی بچووك له هه‌ولێره‌وه هات. وتیان، با گفتوگۆ بكه‌ین له‌سه‌ر غازی سروشتی. زۆر دڵخۆشبووم. من وابیرم ده‌كرده‌وه ئێستا داده‌نیشین و سه‌یری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی، چه‌ند غازمان هه‌یه؟ ده‌مانه‌وێت چه‌ند به‌رهه‌م بهێنین؟ چی لێده‌كه‌ین كه به‌رهه‌ممان هێنا؟ وابیرم ده‌كرده‌وه كه له‌وانه‌یه یه‌كه‌مجار بازرگانییه بچووكه‌كانی پێ پڕبكه‌ینه‌وه، كاره‌بای 24 كاتژمێریی پێ به‌رهه‌م بهێنین، دواتر هه‌رچه‌ندی مایه‌وه هه‌نارده‌ی بكه‌ین، بۆ نموونه به‌غدا پێویستی به غاز و كاره‌با هه‌یه، ئه‌وروپا پێویستی پێیه‌تی، توركیا پێویستی پێیه‌تی. من ورده‌كارییه‌كی نازانم، به‌ڵام پێویستی به بیركردنه‌وه‌ی ورد نییه كه له هاویندا غاز ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ین كه پێویستیان پێیه‌تی، له زستانیشدا هه‌نارده‌ی ئه‌وروپای بكه‌ین. ئه‌وه ئه‌و شته‌بوو كه من له مێشكی خۆم دامنابوو و بیرم لێده‌كرده‌وه كه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین. دوایی كه هاتن ده‌زانی باسی چیمان كرد؟ له‌سه‌دا چه‌ند بۆ یه‌كێتی و له‌سه‌دا چه‌ند بۆ پارتی؟ راستگۆبم، وتم: بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته نییه كه من ده‌مه‌وێت گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌م. هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی پێشوو بوو. غاز موڵكی یه‌كێتی نییه، موڵكی پارتی نییه، موڵكی خه‌ڵكی كوردستان و عیراقه. هی من نییه و منیش ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریدا نییه.
ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێت بگۆڕدرێت. ناتوانین به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ستین و بڵێین: چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی غاز لێره‌یه و چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیش له‌وێیه، ئۆو ئه‌مه عه‌ین زاله‌یه و من ده‌یبه‌م بۆ خۆم. بۆچی؟ چۆن ده‌وێریت شتێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌یت؟ به چ مافێك ئه‌و نه‌وته ده‌به‌یت؟ ئه‌مه نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه كه رێگه ده‌درێت شتی له‌م شێوه‌یه رووبدات، نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی راسته‌قینه‌یه. كاتێكیش كه یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت بێگومان دامه‌زراوه‌ی راسته‌قینه‌ش نابێت. با چیرۆكێكی ترت بۆ باس بكه‌م كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دیكیۆمێنت كراوه (به‌ڵگه كراوه) كه ڤیدیۆییه. كه‌سێك هه‌یه ناوی عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌كه له چه‌مچه‌ماڵ. كه‌سێكی نزیكی، نازانم به‌دروستی چییه‌تی، به‌ڵام كه‌سێكی نزیكه لێیەوه، نامه‌وێت به هه‌ڵه بیڵێم له‌به‌ر هۆكاری یاسایی، به‌ڵام با بڵێین كه‌سێك كه په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه، تێوه‌گلاوه له كوشتنی كارمه‌ندێكی ئاسایش، به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی هه‌یه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی هه‌یه. بیری لێبكه‌ره‌وه چی له فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هات؟ بۆچی ده‌ستگیر نه‌كرا؟ من پێت ده‌ڵێم چی روویدا. كه‌یسه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ یه‌كێك له دادگاكانی هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كی سیحری سوڵحی عه‌شایه‌ری بۆ كرا و چاره‌سه‌ر كرا. چیرۆكه‌كه لێره كۆتایی نایه‌ت، به‌یانییه‌ك هه‌ڵده‌ستێته‌وه و بووه به لیوا. له شه‌و و رۆژێكدا له كه‌سێكی هه‌ڵاتووی داواكراوه‌وە بوو به فه‌رمانده‌ی هێز و هێزه‌كه‌شی به رەسمی بووه به‌شێك له حكومه‌تی هه‌رێم. ئه‌مه شتێكی سه‌یره، هه‌ر زۆر سه‌یره. پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه بێڕێزییه به پێكهاته‌ی سه‌ربازیی ئێمه. ئه‌وان باسی چاكسازی ده‌كه‌ن له هێزی پێشمه‌رگه‌دا ئه‌مه چاكسازییه‌كه‌یه؟ كه‌سێكی راكردووی تۆمه‌تبار بكه‌ن به فه‌رمانده له شه‌و و رۆژێكدا؟
لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌مه پارتییه كه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی هێز دروستبكات؟
بافڵ تاڵه‌بانی:پێویستیان به‌وه نییه هێز له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا دروست بكه‌ن، به جددی پێویستیان به‌وه نییه. له خراپترین كاتی په‌یوه‌ندیی نێوان من و كاك مه‌سعود كه به ددان و نینۆك شه‌ڕمانده‌كرد له به‌غدا، كێشه‌یه‌كی ئه‌منی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دروستبوو. من ته‌له‌فۆنم بۆ كاك مه‌سعود كرد و پێم وت: ئه‌گه‌ر شتێك روویدا من و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر دێین و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی نامه‌وێت خه‌ڵك وا بیربكه‌نه‌وه كه كورد یه‌كگرتوو نییه.
ئه‌مه هه‌مووی هه‌له بۆ خه‌ڵكی خراپ كه شتی خراپ بكه‌ن. بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه بخه‌یته سه‌ر ئاگر، ته‌نیا یه‌ك ته‌قه‌كردن پێویسته، كه‌سێك له‌ولا گولله‌یه‌ك ده‌ته‌قێنێت و كه‌سێكی تریش له‌ملا وه‌ڵامی ده‌داته‌وه، شته‌كان هه‌مووی تێکده‌چێت به‌سه‌ر یه‌كدا و پێش ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ستی پێبكه‌یت، هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاگر. له‌به‌رئه‌وه من هه‌رگیز تۆڵه‌ی ئه‌م شتانه ناكه‌مه‌وه، ده‌نا زۆر ئاسانه. هۆزه‌كانی لاكه‌ی تر مەمنوونیشن بۆئه‌وه‌ی هێزیان بۆ دروستبكه‌م و ده‌شتوانم ئه‌و كاره بكه‌م. ته‌نانه‌ت ئێستا ناوی سێ له‌وانه له مێشكمدایه كه ده‌توانم هێزیان بۆ دروست بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: له دهۆك و هه‌ولێر؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام ناكرێت خراپه به خراپه وه‌ڵام بدرێته‌وه. ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان كه یه‌كێتی ئه‌و یارییه ناكات. من ئاماده‌نیم ئه‌و یارییه بكه‌م، چونكه یارییه‌كی خراپه، باوه‌ڕیشم وایه به‌م زووانه پارتی له‌وه تێده‌گات كه ئه‌و جۆره یارییانه ئه‌نجامیان نابێت.
لیزێ پۆرته‌ر: خه‌ڵكی خه‌میانه كه ئایا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانی نەوەدەکان كه یه‌كێتی و پارتی شه‌ڕیان له‌دژی یه‌كتریی ده‌كرد؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌رگیز، مەگەر به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مندا.
لیزێ پۆرته‌ر: با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی بۆری غاز، كار گروپ گرێبه‌ستی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی وه‌رگرت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، كار گروپ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو ئه‌و پڕۆژه‌یەی پێدرا، هیچ پڕۆسه‌یه‌كی ته‌نده‌رین نه‌بوو، نه‌شچوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غاز. هیچ ته‌نده‌رێك له ئارادا نه‌بوو. كه‌سێك به‌یانی له‌خه‌و هه‌ستا و وتی: با ئه‌مه بۆ كار گروپ بێت. كێ خاوه‌نی كار گروپه؟ ئه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر روونه. چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن هه‌موان دابنیشن به‌بێ ده‌نگی و بڵێن، نه‌خێر نه‌خێر، ئاساییه ئه‌و شته له‌پێناوی سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌پێناوی حكومه‌تی هه‌رێم با هیچ شتێك نه‌ڵێین. ئه‌مه بێڕێزییه به خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌م شتانه رووده‌ده‌ن. گه‌یشتۆته لووتكه، راهاتوون كه ساخته‌كاری بکەن. جاران دەبوو سێ بۆ چوار كۆمپانیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌رببڕیایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه وایلێهاتووه، كه گوێ به‌وه‌ش ناده‌ن، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاكه و راهاتوون كه پاره بخه‌نه گیرفانیانه‌وه. وایان لێهاتووه به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڵێن: ئۆو كار گروپ، ئه‌مه‌ی بۆ ده‌رچوو، ئه‌مه بۆ كار گروپ.
لیزێ پۆرته‌ر: كار گروپ گرێبه‌ستی بۆری پێدراوه، له‌و كاته‌وه چی روویداوه؟ تۆ دژایه‌تی ئه‌و گرێبه‌سته‌ت ده‌كرد؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی من ئه‌و كاره‌م كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ی ئه‌وه ئێستا چی لێدێت؟ چی رووده‌دات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی هیچ شتێك. من هه‌وڵمدا دانوستانیان له‌گه‌ڵ بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك بینیمان دانووستانه‌كه گه‌یشتە به‌ش و به‌ش كاری كه ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجی من نییه. من ده‌مویست گفتوگۆ له‌سه‌ر ستراتیژ بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ بیرۆكه‌یه‌كی جیاوازت هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه كه‌رتی نه‌وت و غاز چۆن كار ده‌كات و چۆن ده‌بێت كاری تێدا بكرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ كه‌رتی غازی هه‌رێمی كوردستانت گه‌شه‌پێبدایه كه زۆرینه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندایه ئه‌و پرۆسه‌یه چۆن ده‌بوو؟ به چ تیۆرییه‌ك ئه‌وه‌ت ئه‌نجام ده‌دات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نامه‌وێت هه‌رگیز كارێكی وا بكه‌م. ئه‌مه تووشی سه‌رسوڕمانت ده‌كات، به‌ڵام ده‌مه‌وێت حكومه‌ت ئه‌و كاره بكات. به‌ڵام حه‌زیش ده‌كه‌م ئه‌و حكومه‌ته حكومه‌تی منیش بێت. ته‌نیا حكومه‌تی چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت كه به په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌ژمێردرێن. هه‌موو ئه‌وه‌ی كه پێویسته شه‌فافییه‌ت، پلانێكی یاسایی و دادپه‌روه‌رانه‌یه. نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز بووه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی كه دادگا‌ی فیدراڵی عیراق داوێتی. ده‌بێت زۆر وریابین له‌باره‌ی ئه‌م شتانه، چونكه هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به یاساوه، چونكه ئه‌وه نیشانمان ده‌دات كه ئێمه له‌كوێی هاوكێشه‌كه‌داین، هه‌ركاتێكیش كه ئه‌وه‌مان زانی، له‌وانه‌یه بزانین بڕیاره دروسته‌كه بده‌ین.
تاكه شت كه من لێی دڵنیام ئه‌وه‌یه، سه‌ری خۆمان بكه‌ین به‌ژێر خۆڵدا و بڵێین: له به‌غدا شتێك رووینه‌داوه و هه‌موو شتێك باشه و با به‌رده‌وام بین، نەخێر هیچ شتێك باشنابێت و چاره‌سه‌رێكی باش نابێت.
له‌به‌ر ئه‌وه من هانی ئه‌وه ده‌ده‌م حكومه‌تی هه‌رێم له دۆخه‌كه تێبگات، با سه‌ره‌تا حكومه‌تی هه‌رێم رزگار بكه‌ین.
ئه‌م دواییانه من تۆمه‌تبار ده‌كرێم به‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم بڕوخێنم، من ئه‌گه‌ر بمویستایه له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا ئه‌و كاره‌م ده‌كرد ته‌نیا به وتنی ئه‌وه‌ی كه، «با یه‌كێتی بێته ده‌ره‌وه له حكومه‌ت»، به‌ڵام ئه‌وه ویستی من نییه. شانازی ده‌كه‌م به‌و هه‌موو دانبه‌خۆداگرتنه‌ی یه‌كێتیش كه له ماوه‌ی رابردوودا نیشانیداوه. له‌نێو حكومه‌تی هه‌رێمیشدا خه‌ڵكانێك هه‌ن كه زۆر به‌باشی كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه له‌ناوبه‌رن، پێویستیان به هاوكاریی ئێمه نییه، چونكه به‌بێ ئێمه‌ش خۆیان خه‌ریكه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: هیچ پلانێكت هه‌یه بۆ گه‌شه‌دان بە بۆری غاز له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له‌م ساته‌دا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، من هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌م كه ئه‌وانی تر کردیان. هه‌رچی بكه‌ین پێویسته یاسایی بێت، شه‌فاف و متمانه پێكراو بێت. ئه‌گه‌ر بمویستایه شتێكی وابكه‌م چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر زۆر به‌ئاسانی ده‌متوانی بیكه‌م، رازی ده‌بووم به‌و به‌شەی كه بۆم دانراوه و گیرفانی خۆم پڕده‌كرد وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی تر، به‌ڵام پێموایه زۆر نابه‌رپرسیارانه‌یه ئێستا ئه‌و كارە بكه‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: وابزام دوێنێ فایه‌ق زێدانت بینی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌و هاوڕێیه‌كی ئازیزی منه.
لیزێ پۆرته‌ر: باسی بڕیاره‌كه‌ی دادگا‌ی فیدراڵیتان كرد له‌باره‌ی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێم؟
بافڵ تاڵه‌بانی: راستگۆبم نه‌خێر،
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم پێش پێكهێنانی حكومه‌ت رێكه‌وتنێك كراوه بۆئەوەی كه حزبه كوردییه‌كان پشتیوانی پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا گوشاره یاساییه‌كانی سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غاز بووه‌ستێنرێن كه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگا‌ی فیدراڵی ده‌ستیانپێكردووه، ئایا ئه‌م گوشارانه به‌راستی كه‌م بوونه‌ته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر،
ئه‌مه بڕیارێكی یاساییه و په‌یوه‌سته به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پێیوابێت، ئه‌م بڕیاره نایاساییه و دانی پێدا نه‌نێت، ناگه‌ین به هیچ شوێنێك. له راستیدا ئه‌مه یه‌كێكی تره له‌و شتانەی ئه‌م حكومه‌ته كه من زۆر بێزار ده‌كات، له بنه‌ماكانی دانووستاندن تێناگه‌ن، وادابنێ ئۆتۆمبێلێکمان هه‌یه كه وادانراوه به 10 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت، من ده‌مه‌وێت به پێنج هه‌زار دۆلار بیكڕم. نرخی راسته‌قینه‌ی خۆشی حەوت هه‌زار دۆلاره، هه‌موو كه‌سێكیش ئه‌وه ده‌زانێت كه نرخه راسته‌قینه‌كه‌ی حەوت هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌یت، ده‌ڵێت 12 هه‌زار و 500 دۆلار.
لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌ویت كه بیركردنه‌وه‌كانت زۆرتر له قازانجی ناوه‌نده له‌باره‌ی نه‌وت و غازه‌وه و ده‌ته‌وێت پردی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكه‌یت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: من شه‌فافییه‌تم ده‌وێت، شه‌فافییه‌ت له‌كوێ بێت منیش به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆم.
قوباد ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌یه و پێموایه ئه‌م مانگه هه‌موو كه‌س ده‌توانێت دینار به دیناری داهاتی باج و سنووره‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ببینن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه هه‌یه. بۆچی؟ چونكه ئێمه شه‌فافییه‌تمان ده‌وێت، به‌هیوام كه ئێمه ئەمە‌مان كرد، ئه‌وانیش له لاكه‌ی تره‌وه هه‌مان شت بکەن؟ بۆ عه‌ین زاله‌ش هه‌مان شت بکه‌ن، بۆ سه‌ر سنووری سوریاش هه‌مان شت بکه‌ن. راستگۆ بم، ئێمه ناوه‌ستین له چاكسازیی.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م هاوینه چه‌ندین هێرشمان بینی كه كرانه سه‌ر كۆرمۆر؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌وێ كارده‌كه‌ن گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان ده‌ویست كه جارێكی تر ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌مه من تووشی سه‌رسوڕمان ناكات.
لیزێ پۆرته‌ر: چ گه‌ره‌نتیه‌ك؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه هیچ كه‌س ناتوانێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بدات له‌م كاته‌دا كه ئه‌م هێرشانه دووباره نابنه‌وه. هه‌ركات حكومه‌ت توانی باشتر كاره‌كانی بكات و تێگه‌یشتنێكی باشتری هه‌بێت بۆ دۆخه‌كه، ئه‌وكات پێموایه ده‌توانین هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه گه‌ره‌نتی بده‌ین به‌م كۆمپانیایانه. به‌ڵام ناتوانین گه‌ره‌نتی بده‌ین هه‌تا زانیاریی ته‌واومان نه‌بێت له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان كه ئه‌م شتانه چۆن روویانداوه و بۆچی رووده‌ده‌ن؟
لیزێ پۆرته‌ر: چ شتێك تۆ ده‌هێنێت بۆ به‌غدا؟ وه‌ك دیاره ئه‌م ماوه‌یه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ت هه‌بووه و وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمیش لێره‌یه له به‌غدا له‌م ساته‌دا...
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌م ئێواره‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵا هه‌یه له به‌غدا، كه من نێوه‌ندگیرییه‌كه‌یم رێكخستووه. ئه‌وه هۆكاری سه‌ردانی منه بۆ به‌غدا، كه هه‌موو حزبه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت قه‌ناعه‌ت بكه‌ن و ده‌ست به ئه‌جێندای ئیشكردن بكه‌ن. ئه‌مڕۆ بابه‌تی گرنگ باس ده‌كه‌ین و پێشموایه ده‌بێت شتی له‌م شێوه‌یه‌ش له كوردستان بكه‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه وایكردووه من لێره بم، ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت لێره له ماڵی مام جه‌لال. من حه‌زم له سه‌ردانیكردنی به‌غدا هه‌یه و هاوڕێكانیشم ده‌بینم، حه‌زم له بینینی فایه‌ق زێدان و هه‌موو هاوڕێكانی ترم هه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا یه‌كێتی هیچ دانووستاندنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی شیاع سوودانی كردووه به‌جیا له پارتی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێم؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان به حكومه‌تی عیراق وتووه كه یه‌كێتی بۆچوونی جیاوازی ده‌رباره‌ی زۆر شت هه‌یه و بۆ ئێمه زۆر گرنگه كه هه‌موومان یه‌كگرتوو بین. دیسانه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێمه‌وه، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم پێویستبوو بیکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم خواستی جێبەجێکردنی شتێكی له‌م شێوه‌یه‌ی نییه، پێیباشه ئه‌و شتانه بكات كه پێشتر من بۆم باسكردیت.
لیزێ پۆرته‌ر: باسی ئه‌وه‌ت كرد كه هاتوویت بۆ ئێره بۆ بینینی هاوڕێكانت، پێموابێت، موسه‌نا سامه‌ڕایی و قه‌یس خه‌زعه‌لی-شت بینیووه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ ره‌یان كلدانی (سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون)م بینیوه. چه‌ند وه‌زیرێكم بینیووە، به‌ڵام هێشتا پیرۆزباییم له زۆرێكیان نه‌كردووه، ده‌مه‌وێت هه‌موویان ببینم و پێیان بڵێم: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت پشتیوانتان بێت، یه‌كێتی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی ده‌وێت، یه‌كێتی هانتان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئیشی باش بكه‌ن له‌دژی گه‌نده‌ڵی، یه‌كێتی هانتان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێشکەش بکەن و ناشبێته سه‌رئێشه بۆتان، چونكه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به‌شی پێویست سه‌رئێشەی هه‌یه. ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی چه‌ندین قوربانیمان داوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م قوربانیدانه. ده‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگات كه من نامه‌وێت كێشه‌ی زیاتر دروستببێت، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هۆكار بم بۆئه‌وه‌ی شته‌كان ئاسانتر بن.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ د. له‌تیف ره‌شید چۆنه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر باشه، شه‌وی رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی بووم.
لیزێ پۆرته‌ر: باسی چیتان كرد؟
بافڵ تاڵه‌بانی: هه‌موو شتێك.
لیزێ پۆرته‌ر: له كۆتایدا ئه‌و كاندیدی ئێوه نه‌بوو
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه نابێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیره‌كه و دوو بیرۆكه‌ی هه‌یه، سزا بدرێت، له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌موو گره‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك شته. پێموانییه دانانی پلانی زیره‌كانه هه‌رگیز سزای به‌دواوه‌بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته تۆ ئێستا ئیشی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت و وه‌ك ئه‌وه سه‌یری ناكه‌یت كه «كاندیدی ئێوه نه‌بووبێت»؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئایا تۆ ده‌زانیت كه من له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه گه‌وره‌بووم؟ له‌به‌رئه‌وه‌یه كه من پێموایه سه‌یره، كه تۆ پرسیارێكی له‌م شێوه‌یه دەکەیت و به پێویستی ده‌زانیت!
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌ویش و به‌رهه‌م ساڵحیش له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ تۆ بوون.
بافڵ تاڵه‌بانی: پێم سه‌یره خه‌ڵك پرسیاری له‌م شێوه‌یه ده‌كات! من چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ كاك له‌تیف ژیاوم و خاتوو شانازی پوورم ئێمه‌ی گه‌وره كردووه.
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كاندیدی ئێوه نه‌بوو.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌ی كاندیدی كێ بوو؟!
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه راسته ئه‌و یه‌كێتییه، به‌ڵام كاندیدی پارتیش بوو.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئایا ئه‌و كاندیدی پارتی بوو؟ یان كاندیدی پارتی نه‌بوو؟ ئایا هه‌ر به‌راست كاندیدی پارتی بوو؟!
لیزێ پۆرته‌ر: واده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له نێوه‌نددا بووبێت.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌جدی؟! پێویسته ئاوا سه‌یری بكه‌ین؟ یان به‌و شێوه‌یه‌ی كه پارتی هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی تری له‌به‌ده‌مدا نه‌مابوو، جگه له‌وه‌ی كه پشت به د. له‌تیف ببه‌ستن و له راستیشدا بیرۆكه‌یه‌كی باش بوو كه كارێكی وایان كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وازیان له رێبه‌ر ئه‌حمه‌د هێنا له كۆتاییدا.
بافڵ تاڵه‌بانی: بێگومان وایان كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڕای تۆ ده‌كرا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له به‌غدا ئیش بكات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نا پێموانییه و پێموایه كه ئه‌و ته‌نیا مه‌ڕێكی قوربانی بوو كه ناوه‌كه‌شی هێنرایه پێشه‌وه هه‌ر وابیرم ده‌كرده‌وه كه ئه‌و مه‌ڕی قوربانییه. رێبه‌ر ئه‌حمه‌د چیرۆكێكی باشی هه‌یه و كه‌سێكی خاوه‌ن توانایه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی باش نین له به‌غدا و ئه‌زموونی سیاسه‌تكردنی نییه له به‌غدا، كه هه‌ڵیشبژێردرا من به‌لامه‌وه سه‌یر بوو، یه‌كسه‌ر وتم: ته‌واو، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆ، به‌ڵام به‌داخه‌وه وانه‌بوو، ته‌نیا بڕیارێكی سه‌یر بوو.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و توركیا گفتوگۆ بكه‌ین.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ
لیزێ پۆرته‌ر: سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ند جارێك هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سلێمانی و كۆیه.
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه زیاتر له 900 هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیامان هه‌بوو هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران. ئێمه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر خاكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌شمانه‌وێت چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام قورسه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزرێته‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: با یه‌كه‌مجار باسی توركیا بكه‌ین، ئێمه ئه‌زانین كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هه‌بووه له كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ، چیت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه سه‌ركۆنه‌ی سه‌رجه‌م هێرشه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی كوشتنی هاووڵاتییانی بێ‌تاوان. ئێمه تێده‌گه‌ین كه توركیا كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ده‌ین به گفتوگۆ، چونكه مرۆڤ نابێت رێگه‌ی ده‌رچوونی خۆی له كێشه‌دا خاپوور بكات و دواتر نه‌توانێت لێی بچێته ده‌ره‌وه. پێویسته هه‌مووان له‌سه‌ر رێگای ده‌رچوونیان له كێشه گفتوگۆ بكه‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه هانی ده‌ده‌ین و لایه‌نگری بەڕێوەچوونی گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
لیزێ پۆرته‌ر: وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2013 له توركیا هه‌بوو (پرۆسه‌ی ئاشتی)؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ته‌واوه‌تی.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ باسی دایه‌لۆگ ده‌كه‌یت، به‌ڕای تۆ ئه‌م شته چۆن رووده‌دات كه دایه‌لۆگ دروست ببێت، ئایا هاكان فیدان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردون له‌م باره‌یه‌وه؟ ئایا ئێوه چوون بۆ ئه‌نكه‌ره؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌راستی ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و ده‌بێت توركیا قسه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كەدا بكات.
لیزێ پۆرته‌ر: قسه‌كه‌ت دروسته، به‌ڵام ئایا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه رۆژێك یه‌كێتی ببێته نێوه‌ندگیری بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانین هاوكاری ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه پێمان خۆش نییه هیچ كوردێك یان هیچ كه‌سێك بكوژرێت. به‌ڕای من كاتێك كه‌سێك بۆ چه‌ندین ساڵ رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌میشه هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نابێت، پێویسته ستراتیژێكی نوێ بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر من بوومایه وام ده‌كرد!
لیزێ پۆرته‌ر: تا ئێستا توركیا داوای هاوكاری لێكردوون له‌كاتی هێرشه‌كانیاندا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه هه‌رگیز رێگه‌خۆش ناكه‌ین یان هاوكاریی كه‌س ناكه‌ین بۆئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر كورد، ئه‌مه‌ش شتێك نییه كه ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به توركیاوه هه‌بێت و بڵێن: ته‌نیا هاوكاریی توركیا ناكه‌ین. ئه‌مه بۆ هه‌موو كه‌س وایه و ئیشی ئێمه نییه یارمه‌تی كه‌س بده‌ین له هێرشكردندا.
لیزێ پۆرته‌ر: توركیا ئێستا پلانی ئۆپەراسیۆنێكی تری هه‌یه له سوریا و ده‌شڵێن هێرشی زیاتر له سلێمانی بەڕێوەدەبەن، چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌یت له‌مه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: چاوه‌ڕێی پێكدادان ده‌كه‌م و پێشموایه ئه‌مه باش نییه. لێره له به‌غدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قسه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش زۆر بێزارن له‌م دۆخه و منیش گله‌ییان لێناكه‌م و هه‌ر ده‌بێت وابن. من پێموایه نابێت ئیتر هێرشی تر ببینین، پێشموایه تاكه رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌مه بریتییه له گفتوگۆ. ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به براكانمه‌وه هه‌یه له سوریا، دڵم له‌لایانه، چونكه ئه‌وان پاڵه‌وانی شه‌ڕی داعشن و ئه‌وه‌شی كه له سوریا رووده‌دات، پێویست نییه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌رۆدۆغان بوویتانه چیت ده‌كرد؟ چۆن گفتوگۆت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كرد؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نامه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه. نامه‌وێت ببمه ئه‌ردۆغان، ده‌مه‌وێت بافڵ بم.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییه چه‌ندین هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانمان بینی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هه‌فته‌ی پێشووش شیاع سودانی وتی: پاسه‌وانی سنووری فیدراڵی ده‌نێرنه سه‌ر سنووره‌كانی ئێران - عیراق.
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر باشه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه ویستی ئێران بوو، ئه‌وه‌نده‌شی من بزانم ئێستا سنووره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاسه‌وانه كورده فیدراڵییه‌كاندان.
بافڵ تاڵه‌بانی: وانییه، كێشه‌ی كه‌میی ستافمان هه‌یه. ئێمه 600 بۆ 700 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا یه‌ك لیوامان هه‌یه بۆ پارێزگاریكردن لێی. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ باسمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ستافی زیاتری بۆ دابنێت و به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وانیش به‌ڵێنیانداوه كه وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا لیوایه‌كی تری بۆ دروستبكه‌ن و كۆنترۆڵی سنووره‌كان بكه‌ن. پێشموایه كه گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كورد ده‌بن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر به ئه‌قڵانی بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵێ كورد ده‌بن، خۆ ناچین له به‌سره‌وه خه‌ڵك بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر سنووری عیراق و ئێران له كوردستان پاسه‌وانیی بكه‌ن. پێشموایه ئه‌مه شتێكی باشه و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری ده‌دات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باشه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێران له‌وانه نییه ئه‌م شته قبوڵ بكات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزی ناوه‌ند كۆنترۆڵی سنووره‌كان بكات!
بافڵ تاڵە‌بانی: ئه‌ی خۆ ئه‌وانیش پۆلیسی سنووری فێدراڵین.
لیزێ پۆرته‌ر: له‌وانه‌یه كوردبوونی ئه‌م لیوایانه كێشه بێت!
بافڵ تاڵه‌بانی: نا پێموانییه ره‌چه‌ڵه‌ك و ئایینی ئه‌م كه‌سانه ببێته كێشه، پێموایه كێشه‌ی ئه‌وان له كه‌میی پاسه‌وانی سنووره.
لیزێ پۆرته‌ر: شتێكی تر كه ئێران ده‌یه‌وێت بریتییه له چه‌ك داماڵینی گروپه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان..
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌مه پێشتر روویداوه چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كراوه.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵام ئه‌وان ئێستا چه‌كدارن
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی وایه، ئه‌وان هه‌میشه چه‌كیان هه‌بووه، هه‌موو حزبه‌كانیش چه‌كیان هه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێران ده‌ڵێت: نامانه‌وێت چه‌كداربن، چونكه له سنووره‌كانه‌وه چه‌ك به قاچاخ هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی ئێران، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵێت.
لیزێ پۆرته‌ر: هه‌رگیز رازی ئه‌بیت به‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی له سلێمانی هه‌ن چه‌كه‌كانیان دابماڵرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وه بڕیاری من نییه، بڕیاری حكومه‌ته.
لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام واپێده‌چێت له ئێستادا حكومه‌ت پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئێوه بێت.
بافڵ تاڵه‌بانی: تا ئێستا هیچ شتێك پێویستی به ره‌زامه‌ندیی من نه‌بووه، وابزانم باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێت، هه‌رچه‌نده دیسانه‌وه من ئه‌مه دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌وه بڕیاری حكومه‌ته، پێویستیشه حكومه‌ت بڕیار بدات كه ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌ن یان نایانه‌وێت. یان حكومه‌تی هه‌رێم یان حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌كێكیان پێویسته بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات كه ئایا ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت؟
ئه‌م هێرشانه زۆر جیاوازن. تۆش ئه‌وه ده‌زانیت، وانییه؟ ئێرانییه‌كان كاتێك كه هێرش ده‌كه‌ن، هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: سبه‌ی له‌م كاته‌دا هێرش ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن.
پێموابێت ته‌نانه‌ت به پارێزگاره‌كانیش ده‌ڵێن: كه له‌م سه‌عات و خوله‌كه‌دا هاووڵاتی هاتووچۆ ده‌كات.
من ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان باسكردووه، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌و شتانه‌ی كه من دوێنێ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له عیراق باسم كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵێ بینیم، كه سه‌ردانت كردبوو.
بافڵ تاڵه‌بانی: واده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر جددی بن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وان، كه‌واته ئه‌م كێشه‌یه به كوێ ده‌گات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وان ئێستا كۆمیته‌یه‌كی ئاسایشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و ئێستا سه‌رقاڵی پلاندانانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا له حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا و تاران پێكهاتووه ئه‌و كۆمیته‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ به‌غدادیشی تێدایه و قسه‌كه‌ت دروسته.
لیزێ پۆرته‌ر: پێتوایه ئه‌و كۆمیته‌یه هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێنێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه زۆر زووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، با چاوه‌ڕێ بكه‌ین و بزانین چی رووده‌دات له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا و پێموایه زۆر شت روونده‌بێته‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه‌وێت باسی به‌سیاسیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌م، له كۆتا چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كوردسات شێخ جه‌عفه‌ر وتی: یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 به‌باشی به‌ڕێوه‌ناچێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر به‌باشی به‌ڕێوه‌ناچێت.
لیزێ پۆرته‌ر: بۆچی وایه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نازانم بۆچی وایه، ئێمه زۆر كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. پێشتریش ئه‌م بابه‌ته‌م باسكرد، كه پێویسته دامه‌زراوه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین. پێموایه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت ئه‌مه وه‌ك هه‌لێك به‌كاربهێنێت بۆ به‌هێزكردنی سوپاكه‌ی به‌سه‌ر لایه‌نێكی تردا و ئه‌مه‌ش باش نییه. سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌سیاسیكردنی هه‌موو شتێك. هه‌موو شتێك به سیاسی كراوه.
یه‌كخستنی هێزه‌كان ئه‌و شته‌بوو كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مام جه‌لال بیری لێكردبۆ‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: یه‌كخستنی هێزه‌كان؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه زۆر سوورین له‌سه‌ر جێبەجێکردنی، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌مریكییه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانی ترمان به‌ره‌وپێشچوونی باشمان به‌خۆوه بینووه له‌م بابه‌ته‌دا.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێویسته چی بكرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له‌بیرته پێموتی، هه‌موو شتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێت؟ ئه‌مه یه‌كێكه له نموونه‌كانی ئه‌وه كه به‌ربه‌ستی خراوه‌ته به‌رده‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: ته‌نانه‌ت ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانانیش خه‌ریكه ده‌ڵێن: «ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هاوكاریی و پشتیوانییه‌كان به‌رده‌وام بن، هێزه‌كانتان یه‌ك بخه‌ن»
بافڵ تاڵه‌بانی: پێویستبوو زیاتر پێگه‌ی خۆیان به‌كاربهێنن، ته‌نانه‌ت پێویستبوو نقورچێكمان لێ‌بگرن.
لیزێ پۆرته‌ر: بێمتمانه‌یی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیشدا هه‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وه وێناكردنی دۆخه‌كه‌یه له‌باشترین حاڵه‌تی خۆیدا (تۆ زۆر به‌ڕێزه‌وه وێنای ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌یت)، به‌ڵام ئێمه كوردین و زۆر ئاسانه كه چاكی بكه‌ینه‌وه، ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو.. یه‌ك هه‌نگاوی پێویسته.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌م دواییانه كه‌یسی كوڕێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان هه‌بوو به‌ناوی سه‌هه‌ند ئه‌حمه‌د، كه له زیندانی پۆلیسدا كۆچی دوایی كرد. خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن: لێیدراوه، پۆلیسیش ده‌ڵێت: رایكردووه و كه‌وتووه و مردووه.
بافڵ تاڵه‌بانی: من قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناكه‌م، تا ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان رانه‌گه‌یه‌نرێت و پێموابێت كارێكی ژیرانه نییه له‌ڕووی یاساییه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: باشه، با باس له بابه‌تێكی جیاواز بكه‌ین، به‌م دواییه ده‌بینین ژماره‌یه‌كی زۆر تۆمه‌تباری داعش له سلێمانی ده‌ستگیر ده‌كرێن؟!
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌م شته به‌رده‌وامه و ته‌نانه‌ت دوێنێ شه‌و یه‌كه‌كانی دژه‌تیرۆر تا دره‌نگانی شه‌و سه‌رقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون.
لیزێ پۆرته‌ر: ده‌توانیت هه‌ندێك زانیاریم پێبده‌یت كه ئه‌وان چۆن كارده‌كه‌ن؟ ئایا ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی زانیاریتان پێده‌دات؟ ئه‌م بابه‌ته چۆنه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێم باشه نه‌چمه نێو ورده‌كاریی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له هه‌موو شوێنێك ئۆپەراسیۆنی خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان. له هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر یان هاوپه‌یمانه‌كانیان پێیانوابێت ئامانجێك هه‌یه كه مه‌ترسییه، خواستی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ ئۆپەراسیۆن، له رابردووش‌دا وایان كردووه، بۆ نموونه چه‌ندین تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه و ناردوویاننه‌ته‌وه بۆ باشووری عیراق. كه‌واته، وه‌ڵامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڵێیه، له هه رشوێنێكه‌وه زانیاری هه‌بێت، ئه‌وان ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌دژی تێرۆریزم، له هه‌ر شوێنێك.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵكشاندایه؟ یان ژماره‌ی ئه‌و داعشانه له هه‌ڵكشاندایه كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان خۆیان حه‌شار بده‌ن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموابێت به‌شێكی به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌وه‌یه كه له نێوان هێزه‌كانی عیراق و هێزه‌كانی ئێمه‌دا هه‌یه و هه‌ردوولاكه‌ی سنووریش فشه‌ڵن. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عیراق باسی بكه‌م، چۆن ده‌توانین پێگه‌ی خۆمان له‌و ناوچانه به‌هێزتر بكه‌ین و پێشموایه نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییانه هاوكارییه‌كی باش ده‌بێت.
پێشموایه نابێت داعش به كه‌م بگرین. نابێت وا بیربكه‌ینه‌وه كه داعش كۆتایی هاتووه و مه‌ترسییه‌كه‌شیان نه‌ماوه، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه وانییه. هیواخوازم له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته نوێیه بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م بكه‌ینه‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: چه‌ندین ساڵه باسی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش ده‌كرێت له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه هه‌یه زۆر به‌خێرایی به‌ره‌وپێشوچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئێمه هاوكار و پشتیوانی هه‌موو شتێكین كه ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزێت و ببێته هۆكاری خستنه‌سه‌ركاری خه‌ڵكه‌كه‌مان.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا لیوا هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێم: له داهاتوودا دەیکەن.
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڕای من ئه‌وه خاڵه گرنگه‌كه‌یه، چۆن پاره‌دار ده‌كرێن و كێ پاره‌یان پێده‌دات؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته، ناتوانن ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش بكه‌ن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وانه شتگه‌لێكی ئاسانن و به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا كه بودجه‌ی 2023ی عیراق په‌سه‌ندكرا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته هیوا بخوازم كه وابێت، چونكه پێموانییه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كاره بكات.
لیزێ پۆرته‌ر: تۆ ده‌ڵێیت داعش كۆتایی نه‌هاتووه، پێتوایه ئاستی مه‌ترسی داعش بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و عیراق چه‌نده؟
بافڵ تاڵه‌بانی: زۆر مه‌ترسین، چونكه ئه‌وان هه‌موو هه‌لێك و بۆشاییه‌ك ده‌قۆزنه‌وه. كه‌واته ده‌بێت بۆشاییه‌كان نه‌هێڵین. ئه‌م كێشه‌ی نه‌بوونی متمانه‌یه نه‌وه‌ك ته‌نیا له نێوان یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵكو له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیش هه‌یه. ئێمه ئێستا كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه باشتربێت و ئیشی باشده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. دوێنێ گروپێكی تۆكمه له‌م هێزانه لێره‌بوون، چاویان به هاوبه‌شه‌كانیان كه‌وت و گفتوگۆكانیان زۆر به‌رهه‌مدار بووە. ئه‌مه جیاوازییه‌كه‌یه كه ئه‌م هێزانه، به‌تایبه‌تی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی و سوات زۆر له‌نزیكه‌وه ئیش له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كاندا ده‌كه‌ن و تیرۆریستان ده‌كه‌نه ئامانج. ئه‌گه‌ر سه‌یری ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌یت كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستگیركراون و راده‌ستی به‌غدا كراونه‌ته‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ هیچ ناوچه‌یه‌كی تر به‌راورد ناكرێن له كوردستان.
لیزێ پۆرته‌ر: ئایا ئه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وەیە كه ئامانجه‌كان له ناوچه‌كانی تر كه‌مترن، ژماره‌ی داعشه‌كان كه‌مترن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌م هێزه ئه‌منییانه به‌باشی ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: كه‌واته پێتوایه داعش به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌بێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ.
ئێمه ئۆپەراسیۆنی زۆرمان هه‌یه و من زۆر شانازی ده‌كه‌م به هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه، چونكه كه‌سانی ئازا و ژیرن.
لیزێ پۆرته‌ر: له ئێستاشدا ئه‌م هێزانه به‌ده‌ست كێشه‌ی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئایا مووچه‌یان پێده‌درێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به دڵنیاییه‌وه وایه، به به‌رده‌وامی بودجه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت، مووچه‌ی ده‌زگای زانیاری بڕدراوه چه‌ندین ساڵه، به‌شێكی زۆری پاره‌ی دژه‌تیرۆر بڕاوه. با رووداوێكت بۆ بگێڕمه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كم هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌شێكیان، ویستم هه‌ندێك قسه‌یان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ بكه‌م و وره‌یان پێببه‌خشم، ده‌زانی چی روویدا؟ سه‌یری ناوچاویان كردم و وتیان:، تۆ پێتوایه ئێمه ئه‌م كاره بۆ پاره ده‌که‌ین؟
لیزێ پۆرته‌ر: راسته، به‌ڵام له كۆتاییدا پێویسته پاره به‌رنه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان.
بافڵ تاڵه‌بانی: پێویسته زیندوو بمێننه‌وه، پێویسته بژێوی خێزانه‌كانیان دابین بكه‌ن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ هاوكاریكردنیان درێغی ناكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه كردوومانه. ئه‌وان بڕبڕه‌ی پشتی یه‌كێتین. ئه‌مه زۆر خه‌مبارم ده‌كات كه ئه‌م خه‌ڵكانه له‌بری ئه‌وه‌ی مه‌دالیایان پێبدرێت و خه‌ڵات بكرێن، به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی به‌ئامانج ده‌گیرێن. ئه‌گه‌ر له شوێنێكی تری ئه‌م دنیایه بوایه، ئه‌م خه‌ڵكانه وه‌ك پاڵه‌وان سه‌یر ده‌كران كه بێگومان ئێستاش پاڵه‌وانن لای هه‌موان ته‌نیا لای هه‌ندێك كه‌سی پارتی نه‌بێت كه ئه‌م شته پێچه‌وانه‌یه. ئه‌مه‌ش شكستی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌وه‌ك هی من.
زۆر ئاسانه ئه‌م حكومه‌ته ببێته خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان، ئه‌وان به‌شێكن له حكومه‌ته‌كه، كه‌واته ده‌بێت حكومه‌ت شانازی بكات به‌وه‌ی كه ئه‌وان دەیکەن.
وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی نێو یه‌كێتی زۆر به قورسی كاری كرد بۆئه‌وه‌ی ئۆپەراسیۆن و راهێنانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری عیراقدا بكات. جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ئێستای ده‌زگای زانیاریش به‌هه‌مان شێوه زۆر به قورسی كاری كرد بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاراستن پێکەوە كاربكه‌ن. زۆر نامۆ بوو كه ئێمه بینیمان ده‌توانین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه بیانییه‌كانماندا ئیش بكه‌ین، به‌ڵام ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌كتری كاربكه‌ین، ده‌بوو له‌ڕێگه‌ی هاوبه‌شه بیانییه‌كانمانه‌وه زانیاری له‌گه‌ڵ یه‌كتریی ئاڵوگۆڕ بكه‌ین. بۆ من ئه‌مه جۆرێك بوو له بێڕێزی، زۆر شه‌رمه‌زارییه ئه‌م شته، به‌ڵام پارتی هیچ خواستێكی نییه كه ئه‌م شته بگۆڕێت و هه‌نگاوبنێت به‌ره‌و ئێمه، حه‌زیان له كارێكی وا نییه. ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌بێته بۆشایی و دووژمنه‌كان ده‌توانن وه‌ك هه‌ل بیقۆزنه‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌مه سه‌رنجڕاكێشه، چونكه له رابردوودا پارتی هه‌میشه ده‌یوت، قورسه بتوانرێت له‌گه‌ڵ لاهور ئیش بكرێت. ئێستاش شته‌كان واده‌رده‌كه‌ون كه له ئاستێكی نزمدابن.
بافڵ تاڵه‌بانی: نا، ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه.
لیزێ پۆرته‌ر: ئێستا ئه‌و كوڕه چاكه‌كه‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ ئێستا ئه‌و هاوڕێیانه و پارتیش ئه‌وی خۆشده‌وێت. زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌یان هه‌یه، پێشموایه بۆ سه‌قامگیریی له دوورمه‌ودادا ئه‌مه باشتره.
من خۆم به كوڕە خراپه‌كه نابینم، به‌پێچه‌وانه‌وه پێموایه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ من زۆر ئاسانه، به‌ڵام من به‌رپرسیارییه‌تییه‌كم هه‌یه و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌شم بریتییه له‌وه‌ی كه خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌م بكه‌م، دڵنیاببمه‌وه كه نانیان هه‌یه بیخۆن و جلیان هه‌یه له‌به‌ری بكه‌ن. خۆشت ده‌زانیت، ئێستا ساڵانی 1991 و 1992 نییه، خه‌ڵكی به‌و شته رازی نین كه جاران پێی رازیبوون. گه‌نجه‌كانی ئێمه هه‌مان ئه‌و شته‌یان ده‌وێت كه گه‌نجێكی به‌ریتانی ده‌یه‌وێت. ئیشیان ده‌وێت، ئاسایشیان ده‌وێت، ده‌یانه‌وێت گه‌رم و داپۆشراوبن، خزمه‌تگوزاریی و وڵاتێكی پێشكه‌وتوویان ده‌وێت. منیش هه‌مان ئه‌و شته‌م ده‌وێت بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ویستنی ئه‌وه واتای ئه‌وه بێت كه من كه‌سێكی نه‌گونجاوم، ئه‌وه من ده‌ڵێم: من حه‌زناكه‌م نه‌گونجاو بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات زۆر به‌باشی ده‌زانم چۆن نه‌گونجاو بم.
لیزێ پۆرته‌ر: بیستوومه پارتییه‌كان پێت ده‌ڵن تۆ خۆسه‌پێنیت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وه هه‌ڵه‌ترین گوزارشته كه له كه‌سایه‌تی من كرابێت و له‌باره‌ی منه‌وه بوترێت، چونكه من حه‌زم له خۆسه‌پێنی نییه، حه‌زم له دیسپلینه و خۆشم زۆر پابه‌ندی دیسپلینم، باوه‌ڕم به پله‌به‌ندی و ئه‌قڵانیبوون هه‌یه، بڕوام به‌و شتانه هه‌یه كه سیتماتیكین و به‌پێی میتۆد ده‌کرێن. پێموایه ده‌بێت شته‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو بکرێن و له هه‌نگاوی یه‌كه‌وه بۆ دوو، له دووه‌وه بۆ سێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه خۆسه‌پێنییه به‌ڕای ئه‌وان، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی من نییه. پێموایه من خۆسه‌پێن نیم و به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر كۆمه‌ڵایه‌تیم، كینه له دڵ نیم، رقم له كه‌س نییه، ئه‌مه‌ش شتێكی بۆ ماوه‌ییه و له باوكمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌سێك ده‌سته‌واژه‌ی رقم له‌م كه‌سه‌یه به‌كارده‌هێنێت، من هه‌رگیز لێی تێناگه‌م، چونكه یه‌ك كه‌سیش نییه له‌م سه‌رزه‌مینه كه من رقم لێیبێت.
لیزێ پۆرته‌ر: ئه‌وه له‌ده‌ستدانی وزه‌یه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: خه‌ڵك هه‌یه كه من لێی نائومێدم، خه‌ڵكیش هه‌یه كه پێموایه: نەده‌بوو ئه‌و شته‌ی بكردایه كه كردی، یان ئه‌و رێگایه‌ی بگرتایه‌ته به‌ر بۆ ئه‌و شته‌ی كه كردی، به‌ڵام رقلێبوونه‌وه، هه‌رگیز.
وابزانم ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌هۆی پێشینه سه‌ربازییه‌كه‌مه‌وه‌یه و رووخساریشم وا ده‌رده‌كه‌وێت. خه‌ڵكی سه‌یری رووخسارم ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: سه‌یركه زۆر تووڕه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه من زۆرینه‌ی كات قسه‌ی خۆش ده‌كه‌م و پێده‌كه‌نم. ته‌نیا رووخسارم وا ده‌رده‌كه‌وێت و وابزانم ناتوانم ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌م.
لیزێ پۆرته‌ر: حه‌زده‌كه‌یت بۆ كاتێكی دورودرێژ له كوردستان بمێنێته‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵی به‌دڵنیاییه‌وه. ئێستا واملێهاتووه ناتوانم كوردستان به‌جێبهێڵم، كاتێك ده‌چم بۆ ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك وه‌ربگرم، دوای دوو بۆ سێ رۆژ راسته‌وخۆ ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چیتر ناچم بۆ وه‌رگرتنی پشوو.
لیزێ پۆرته‌ر: ناچیت بۆ به‌ریتانیا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: دوو ساڵه سه‌ردانی به‌ریتانیام نه‌كردووه، له‌وانه‌یه زیاتریش.
لیزێ پۆرته‌ر: له‌به‌ر كۆرۆنا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: نا نه‌خێر به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌بووه.
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌وێش كاره‌سات هه‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانی: بۆچی؟
لیزێ پۆرته‌ر: ئاگاداری حكومه‌ت هه‌یت، سێ سه‌رۆك وه‌زیران!
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه له دۆخێك‌دا نیم ره‌خنه له حكومه‌تی كه‌س بگرم. وه‌ڵامی من بۆ ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه، تۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ت بینیووه؟ به‌ڵام ئه‌وه راسته كه من خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تم بۆ به‌ریتانیا و خاوه‌ن شكۆ (پاشای به‌ریتانیا هه‌یه).
لیزێ پۆرته‌ر: زۆر باشبوو كه وتت خاوەن شكۆ، چونكه من تا ئێستاش شاژن به‌كارده‌هێنم.
بافڵ تاڵه‌بانی: منیش وه‌ك تێبینی ئه‌وه‌م نووسیوه بۆئه‌وه‌ی لێم تێكنه‌چێت، چونكه منیش له نێوان شاژن و خاوه‌ن شكۆ لێم تێكده‌چێت، به‌ڵام زۆر شانازی ده‌كه‌م به‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌ی ئه‌وان بۆ ئێمه و ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵیان كردین. ئایا ده‌زانیت كه به‌ریتانیا چاكه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ كردین؟
لیزێ پۆرته‌ر: مه‌به‌ستت چییه له‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: ئێمه كرابووینه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆمان، نه‌مانده‌توانی به زمانی خۆمان قسه بكه‌ین، قوتابخانه‌كانمان و ماڵه‌كانمان سووتێنرابوون، شاژن ماڵی به ئێمه‌دا، خستینییه قوتابخانه، نانی پێداین، پێموایه مرۆڤ نابێت ئه‌م شتانه له‌بیربكات، وه‌فا!
بۆیه پێموایه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه سوپاسگوزاربین بۆ ئه‌و شته. هیچ كه‌س قه‌رزاری تۆ نییه كه هه‌موو شتێكت پێببه‌خشێت. من له عیراق كرامه ده‌ره‌وه له چه‌ند وڵاتێكی تری دراوسێ خۆم بینییه‌وه، هیچ یه‌ك لەو وڵاتانه نه‌یانتوانی بمانگرنه خۆیان تا له كۆتاییدا له به‌ریتانیا گیرساینه‌وه.
پێویستبوو ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه رابهێنین و پێشموایه ئه‌و فره كەلتورییه‌ی له‌وێ هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه پێویسته، هه‌رچه‌نده هه‌موو وڵاتێك دەبێت كه‌لتوری خۆی هه‌بێت. ئێمه هه‌موومان فێری ئینگلیزی بووین، ته‌نانه‌ت داپیره‌شم له‌و ته‌مه‌نه‌دا فێری شۆفێری بوو، شۆفێری ده‌كرد بۆ كۆمپانیای سه‌ینز بۆری. له‌به‌رئه‌وه پێموایه مرۆڤ پێویسته زۆر سوپاسگوزار بێت، ئێستا هه‌ندێك شتی سه‌یر ده‌بیستم، به‌ڵام تازه من پیربووم و له‌وانه‌یه بیركردنه‌وه‌م جیاواز بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: پرسیارێكی تری جددیم هه‌یه.
بافڵ تاڵه‌بانی: ته‌نیا یه‌ك دانه؟
لیزێ پۆرته‌ر: به‌ڵی یه‌ك دانه، له‌وانه‌یه ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به شاره‌زایی تۆشه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام پێمخۆشه كه بیركردنه‌وه‌ی تۆ لەوبارەیە‌وه بزانم. سكاڵایه‌كی یاسایی هه‌یه له پاریس كه عیراق له دژی توركیا جووڵاندوێتی، به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. پێده‌چێت بڕیاردانیش له‌سه‌ری نزیك بووبێته‌وه، پێتوایه ئه‌م بابه‌ته چۆن كارده‌كاته سه‌ر توانای هه‌رێمی كوردستان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئه‌وه كار له هه‌موو شتێك ده‌كات، قسه‌كه‌ی تۆ دروسته، ئه‌م بابه‌ته شاره‌زایی من نییه، زیاتر په‌یوه‌ندیی به قوباده‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێ، پێموایه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شتێك.
لیزێ پۆرته‌ر: هیچ لێكتێگه‌یشتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاردان له‌سه‌ری دوابخرێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: راستگۆبم له‌گه‌ڵت، هیچی ئه‌وتۆم له‌باره‌یه‌وه نه‌بیستووه.
لیزێ پۆرته‌ر: كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دوو لایه‌نه‌یه و بیستوومانه كه به‌غدا بانگه‌شه‌ی ده‌یان ملیار دۆلار ده‌كات له‌باره‌یه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی: پاره‌یه‌كی زۆره.
لیزێ پۆرته‌ر: توركیا له ئێستادا ئه‌و بڕپاره‌یه‌ی نییه.
بافڵ تاڵه‌بانی: پاره‌یه‌كی زۆره، نه‌مده‌زانی به‌و رێژه‌یه پاره‌كه زۆره.
لیزێ پۆرته‌ر: له چه‌ند كه‌سێكم بیستووه بڕی یاره‌كه له‌نێوان 26 بۆ 30 ملیار دۆلاره، به‌له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كه. پێتوایه هیچ رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌داخه‌وه‌م، به‌ڵام ئه‌وه شتێك نییه كه من بتوانم وه‌ڵامه‌كه‌ی بده‌مه‌وه، چونكه زانیاری ته‌واوه‌تیم نییه و قوباد ئه‌و كه‌سه‌یە كه ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه.
لیزێ پۆرته‌ر: وا ده‌رده‌كه‌وێت تۆ و یه‌كێتی زۆر نزیكترن له به‌غدا به به‌راورد به پارتی. بۆیه حه‌زده‌كه‌م بزانم، باسی چاره‌سه‌ر و سیناریۆكانی چاره‌سه‌ركردن ده‌كه‌ن؟ كه چۆن ده‌بن؟
بافڵ تاڵه‌بانی: پێموایه ئێمه له‌به‌ر ئه‌م شته نزیك نین له به‌غداوه، ئێمه له به‌غداوه نزیكین له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته نزیك بین له به‌غداوه. چ پێمانخۆش بێت یان نا ئێمه به‌شێكی عیراقین.
پێموایه یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانییه‌وه بوو. له‌دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، نه‌خۆشكه‌وتنی كاك كۆسره‌ت و دایكم، هه‌موو ئه‌و كێشه بێمانایانه‌ی تر كه روویاندا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه پشتگوێ خران. ئێستاش ئێمه توانیومانه شتێك له‌سه‌ر مێزی به‌غدا دابنێینه‌وه و هاوڕێكانیشمان ده‌یانه‌وێت ئێمه زیاتر چالاك بین له به‌غدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه یه‌كێتی راسته‌قینه ده‌یكات و من به شتێكی جیاوازی نابینم، چونكه ئه‌مه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ریشه‌ی خۆی و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موان. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێمه بڕوامان پێی هه‌یه و من دەیکەم.
من كاتێكی زۆر له به‌غدا به‌سه‌رده‌به‌م و له ئێستاشدا سه‌قاڵی بنیاتنانی مه‌كته‌بی سیاسین له‌غدا و دوو هه‌فته جارێك من لێره ده‌بم دوو بۆ سێ رۆژ. دوێنێ به‌ڵێنم به فایه‌ق زێدان و به‌شێكی تر له هاوڕێكانم دا كه له به‌غدا چالاكییه‌كانم زیاتر بكه‌م. ده‌مه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌م. پێموایه له‌وانه‌یه بتوانین له به‌غداوه یارمه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و یه‌كێتیش زۆر شتی هه‌یه كه بیخاته سه‌ر مێزه‌كه. په‌یوه‌ندیی گه‌لێكی باشمان هه‌یه. یارییه‌كه‌ش لێره له به‌غدا جیاوازه، چونكه بۆردی شه‌تره‌نجه‌كه زۆر گه‌وره‌یه لێره.
زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردستان و هه‌ولێر له به‌غدا بێت.
لیزێ پۆرته‌ر: قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سلێمانی وه‌ك ئیداره‌یه‌كی جیاواز ببینن؟ بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غداوه پاره‌ی بۆبێت نه‌وه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه؟
بافڵ تاڵه‌بانی: مه‌رج نییه، ئێمه سه‌یری هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان، رێگاچاره‌كان و ته‌نانه‌ت رێگا یاساییه‌كانیش ده‌كه‌ین. ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌شێكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه و هه‌ندێك كێشه‌ی ئه‌منیش هه‌یه، به‌ڵام چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه. ئێمه بۆچی به‌یه‌كه‌وه دانیشتووین؟ چونكه تۆ ویستت له‌گه‌ڵ من دابنیشیت و منیش ویستم له‌گه‌ڵ تۆ دابنیشم. ئه‌گه‌ر تۆ نه‌تویستایه له‌گه‌ڵ من دابنیشیت، نه‌مانده‌توانی ئه‌و كاره بكه‌ین، هه‌رچه‌نده من سووربوومایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵت دابنیشم! شته‌كه له‌گه‌ڵ پارتی رێك وه‌ك ئه‌وه وایه كه بۆم باسكردیت. ئێمه ئه‌و رۆژه‌ی كه 26 بۆ 27 حزبمان كۆكرده‌وه باسی ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد.
لیزێ پۆرته‌ر: له دوكان؟
بافڵ تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، پارتی نه‌هات، به‌دڵنیاییشه‌وه نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه گفتوگۆی تایبه‌ت به یه‌كگرتوویی كورده! ئێستاش تێناگه‌م كه بۆچی نه‌هاتن، هه‌رچه‌نده بانگهێشتیش كرابوون، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌موان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه بانگهێشت نه‌كرابوون.
من خۆم چاودێریی ناردنی بانگهێشتنامه‌م ده‌كرد بۆیان و دڵنیابوومه‌وه له‌وه‌ی كه بانگهێشتكراون. ئه‌م سیاسه‌تی سه‌ركردنه ژێر خۆڵە هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكات.
مامۆستای بیركارییه‌كه‌م هه‌میشه پێی ده‌وتین، «گۆره‌وییه‌كانتان هه‌ڵبكێشن» به واتای ئه‌وه‌ی، «گورجوگۆڵ بن و باشتربن»، به‌ڵام پێموایه حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به‌وه‌یه. كێشه هه‌روا چاره‌سه‌ر نابێت، به پشتگوێخستنیشیان كێشه‌كان ناڕۆن، به‌ڵكو یه‌كده‌گرن و كاره‌كه قورس ده‌كه‌ن.
لیزێ پۆرته‌ر: ده‌رباره‌ی رێگه‌چاره یاساییه‌كان، ئایا هیچ رێگه‌چارەیه‌ك یان داوایه‌كی یاسایی هه‌یه له دژی پارتی؟
بافڵ تاڵه‌بانی: چه‌ندین رێگه‌چاره هه‌یه، راستگۆبم، نامه‌وێت ئاشكرایان بكه‌م، ده‌ستبردن بۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه چی رووده‌دات. ده‌نگێكی ئه‌رێنی و گه‌شبین ده‌بیستم له پارتییه‌وه، پێشموایه كه پارتی ئێستا هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانه‌وه بكات. ئه‌وان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆنگره‌یان هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه زۆر ئاسان و ئاساییه كه ئه‌جێندایه‌كی جیاوازیشیان هه‌بێت ئێستا، رێگای جیاواز به‌كاربهێنن بۆ مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك.
ده‌شمه‌وێت ئه‌وه‌یان به‌بیربهێنمه‌وه، كه ئێمه هه‌میشه ئاماده‌ین و هه‌میشه ئاماده‌بووین، به‌ڵام تۆپه‌كه ئێستا له ساحه‌ی ئه‌واندایه، هه‌موو شتێكمان وت كه پێویستبوو بیڵێین، هه‌موو شتێكمان كرد كه ده‌بوو بیری لێبكه‌ینه‌وه و بیکەین، وه‌ك چۆن له رابردوودا وامان كردووه. هه‌میشه وازمان له مافی خۆمان هێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چاكه‌ی گشتی و ئامانجه گه‌وره‌كان.
ئێستاش كه یه‌كێتی زۆر یه‌كگرتووه، پێموایه بۆ پارتی زۆر ئاسانتره كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه پێویسته خۆیان ئه‌و شته‌یان بوێت.
لیزێ پۆرته‌ر: واته تۆ دڵنیانیت كه ئه‌وان ئه‌و شته‌یان بوێت؟
بافڵ تاڵه‌بانی: له‌راستیدا، نه‌خێر.