پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/12/2022 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەندی ٣ی هەولێردا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە هەڤاڵان د.مەجید حەمەدەمین، حاجی مەسیفی، فەهیمە سابیر ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی کاروباری حزب و کارەکانی سنووری مەڵبەندی هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق، پەیوەندیی یەکێتی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عیراقدا پێشکەش کرد، دید و تێڕوانینی یەکێتی بۆ خستنەڕوو.
بەشێکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ کاروباری حزبی و ئۆرگانەکان، ئامادەبوان هاوڕابوون کە ژیانی حزبایەتی گەشەی زیاتری پێبدرێت و ئۆرگانەکان چالاکانەتر کاربکەن، هەروەک جەخت لە گرنگی رۆڵ و پێگەی هەولێ رو هەولێرییەکان لەنێو یەکێتیدا کرایەوە.
کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی هەڤاڵانە و ئاڵوگۆڕی سەرنج و تێبینییەکان کۆتایی هات.