خانمی یەكەمی عیراق داوای یەكهەڵوێستی لە ژنانی پەرلەمانتاری كورد دەكات

04:11 - 2022-12-05
عیراق
844 جار خوێندراوەتەوە

خانمی یەكەمی عیراق داوا لە ژنانی پەرلەمانتاری كورد دەكات لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكاندا یەكهەڵوێست بن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، بە ئامادەبوونی رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لەگەڵ ژنانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا كۆبۆوە و رایگەیاند، رۆڵ و كاریگەریی ژنان گرنگە لە سەرجەم كایە و جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات و بڕیارداندا، ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاری ژنیش لە فراكسیۆنە كوردییەكان جێگەی خۆشحاڵییە.
داواشیكرد، لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكان و داواكارییەكانی كورد و ژنانی كورد هەموویان یەكهەڵوێست بن.
داواشیكرد، ژنانی پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چالاك بن و هاوتای پیاوان بن، هەموو پشتیوانییەكیشی بۆ دووپاتكردنەوە.

#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد #حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان