دیداری: سامان حه‌مه‌غه‌ریب
د. كاوه مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، له دیدارێکیدا لەگەڵ سەتەلایتی گەلی کوردستاندا، تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت و كێشه‌ی هه‌نووكه‌یی له هه‌رێمی كوردستان و ململانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد و داكۆكیشی له‌و مافانه له‌ناو عیراقدا به‌جێهێشتووه، رۆژنامەی کوردستانی نوێ پێی باش بوو پوختەیەکی ئەو دیدارە بڵاوبکاتەوە.
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ره‌خنه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌ڵێت: «ده‌سه‌ڵات له كوردستان به شێوازێكی خراپ حوكمڕانی ده‌كات و ئه‌مه‌ش وایكردووه، قه‌یرانی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا دروست ببێت».
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئیجابییه
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، د. كاوه مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر قه‌یرانی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا وتی: «قه‌یرانه‌كه به شێوه‌یه‌كه هه‌ریه‌كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش نایشارنه‌وه، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌رێكه‌ی دوكانی یه‌كێتی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئیجابی بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، یه‌كێتی باسی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و حوكمڕانییه‌ی كرد كه له كوردستاندا هه‌یه و پارتیش له دوای كۆنگره به‌هه‌مان شێوه دانی به بوونی قه‌یرانی حوكمڕانی له هه‌رێمدا نا، ئه‌مه‌ش وایكردووه، بارودۆخی كوردستان ناسه‌قامگیریی پێوه دیار بێت» .
حكومه‌ت ئه‌ركه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات
د.كاوه مه‌حمود، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌سته‌وه به سه‌قامگیریی سیاسی له كوردستان و وتی: «ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكیش دابین بكرێت، ده‌بێت سه‌قامگیریی سیاسی له كوردستاندا هه‌بێت».
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان پێشیوایه دوو ئیداره‌یی و دوو پێشمه‌رگایه‌تی و دوو زۆنی له كوردستاندا هه‌یه و ده‌بێت كۆتاییان پێ بهێنرێت و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان به ته‌نها له زۆنێكدا نه‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به داخه‌وه تا ئێستا عه‌قڵییەتی حوكمڕانی له كوردستان عه‌قڵییەتی به‌ش به‌شێنه‌ی حزبییه».
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات، بۆئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكیش دابین بكرێت، ده‌بێت سه‌قامگیریی سیاسی له كوردستاندا هه‌بێت
دیالۆگ به‌بێ هێڵی سوور
د.كاوه مه‌حمود داواشی كرد «سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بچنه دیالۆگێكی نیشتمانییه‌وه، به‌بێ بوونی هێڵی سووری پێشوه‌خته، چونكه هه‌م له ناوخۆی عیراق و هه‌م له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیقلیمییه‌وه هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ره به‌هۆی قه‌یرانی حوكمڕانییه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ناتوانرێت له به‌غدا به باشی به‌رگریی له مافه‌كانی كورد بكرێت، و به‌شێك له مافه‌كانی كورد له عیراق فه‌رامۆش بكرێت».
سكرتێری حزبی شیوعی ره‌خنەی له‌و وه‌فدانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش گرت كه ده‌چنه به‌غدا و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان و هه‌روه‌ها حكومه‌تی ناوەندی ده‌كه‌ن و وتی: «زیاتر وه‌فدی حزبی ده‌چێته به‌غدا و وه‌فدی حكومی كه‌متر ده‌چێت، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستیی كورد هه‌بووه».
به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حزبییه‌وه هه‌ڵبژاردن دواخرا
د.كاوه مه‌حمود هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كگوتاری كوردی هه‌بێت، ده‌بێت كار بكرێت بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسا و دروستكردنی دادگای ده‌ستووری و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا».
ئه‌و سه‌ركرده سیاسییه ره‌خنه‌ی له حزبه‌كانیش گرت به‌وه‌ی، كه لایان گرنگ نه‌بووه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و پێیوایه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕانه‌وه هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان دواخراوە كه بڕیاربوو له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا بكرێت.