سەڵاحەدین بەهادین: یادی شەهیدانی بادینان و وەفای یەكگرتووە بوێرەكانە

02:37 - 2022-12-06
کوردستان
601 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر سووتانی بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بادینان تێپەڕدەبێت، لەو بارەیەشەوە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەڵێت، رۆژی 6ی 12 رۆژی وەفای یەكگرتووە بوێرەكانە "داخۆ ناحەزان لە بیریانە".
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، یادی شەهیدانی بادینان و رۆژی وەفای یەكگرتووە بوێر و دلێرەكانە. رۆژی 6ی 12 دیمەنی دوكەڵی بارەگا سوتاوەكان و قورئانی سوتاو و ئازادی سەربڕاوە، داخۆ ناحەزان لە بیریانبێ، چونكە ئەو رووداوە بەشێكە لە سەروەریی یەكگرتوو.
رۆژی 6ی 12ی ساڵی 2005، دوای ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە جیا و لە دەرەوەی هاوپەیمانیی كوردستان بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی كرد، ژمارەیەك بارەگای ئەو حزبە لە سنووری پارێزگای دهۆك سوتێنران و ژمارەیەك كادر و ئەندامی ئەو حزبە گیانیان لەدەستدا، ئەوكات یەكگرتوو پارتی دیموکراتی کوردستانی بەڕووداوەكە تۆمەتباركرد.

#پارتی دیموکراتی کوردستان #یەکگرتووی ئیسلامی

بابەتە پەیوەندیدارەکان