پزیشکێک لە دهۆک لە لایەن بەرپرسێکی پارتییەوە بەتوندی ئەشکەنجە دەدرێت و کاتێکیش ویستویەتی سکاڵا تۆمار بکات، پۆلیس و دادگا سکاڵایان لێوەرنەگرتووە.
د.نەوزاد ساڵح، پزیشکێکی شاری دهۆکە، رۆژی هەینی 3/3/2023، ڤیدیۆیەکی بڵاوکرایەوە کە تیایدا بە پانتۆڵێکی دڕاوەوە دەردەکەوێت کە فەرماندەیەکی سەر بەپارتی لێیداوە، کاتێکیش ویستویەتی سکاڵا تۆمار بکات، لە لایەن پۆلیس و دادگاوە سکاڵای لێوەرنەگیراوە.
د.نەوزاد ساڵح لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی سه‌ر به‌پارتى، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانىدا چوونه‌ته سه‌ر ژمێریارى مۆلیده‌كانمان كه كاره‌باى ماڵان دابینده‌كه‌ن، پێیان وتووه، ده‌بێت پاره‌مان پێبده‌یت، منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مانگانه ئه‌م حاڵه‌ته دووباره ده‌بێته‌وه چووم بۆ بنكه‌ى پۆلیسى دۆمێز له‌نێو بنكه‌ى سه‌ربازیی دۆمیز، له‌وێ پۆلیسه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌دادوه‌رى ئێشكگره‌وه كرد، دادوه‌ره‌كه وتى، پێیبڵێن من سه‌رقاڵم و كاتم نییه با خۆیان كێشه‌كه له نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئەو پزیشکە دەشڵێت، كه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كوڕه‌كه‌ى به‌ده‌ل به‌ندى لێ‌بوو پێموتن، بۆچى وا له ئێمه ده‌كه‌ن؟ كوڕه‌كه‌ى و 15 كه‌سى تر منیان كرده ژوورێكه‌وه و لێیاندام به‌دڵى خۆیان و ڤیدیۆشیان كردم. دواتر به‌ده‌ل به‌ندى خۆشى هات، كامێراكه‌یان كرده‌وه و به‌ده‌ل به‌ندى وه‌ك نمایش له كوڕه‌كه‌ى توڕه بوو، دواتر من هه‌ر له‌و كاته‌دا وتم، خاڵه به‌ده‌ل تۆ 20 ده‌فته‌ر دۆلارت له من وه‌رنه‌گرت؟ مانگى داهاتووش پاره‌ت پێده‌ده‌م، كه وام وت، خۆشى كه‌وته لێدانم، ئه‌وه‌نده‌ى لێدام جله‌كانم له‌به‌ردا دڕان و وتیشى به‌وانه‌ى تر، ئاده‌ى ڤیدیۆى بكه‌ن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەولێر، حەوت گەنج لە لایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیر کران و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دراون، باوکی یەکێک لەو گەنجانەش وتی، كوڕه‌كه‌م له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ئه‌شكه‌نجه دراوه و بتڵی شوشه‌ی پیپسییان پێهه‌ڵگرتووه و گونیان قۆڕكردووه و شانیان شكاندووە.
هەر دوێنێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد و باسیان لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ و فراوانتركردنی پانتایی ئازادیی کرد لە هەرێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، پێویستە لە هەرێمی كوردستان پاشەكشێ لە رەوشی مافەكانی مرۆڤ نەكات و ئازادییە گشتیەكان بەرتەسك نەكرێتەوە و رێزی تەواو لە بنەما دیموكراسییەكان بگیرێت.
پێشتریش شادی نەوزاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە PUKMEDIAی راگەیاندبوو، مافی مرۆڤ له به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پاشه‌كشێیه‌كی زۆر ترسناك رۆیشتووه‌و ته‌نانه‌ت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵی وڵاتانیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و پاشه‌كشێیه كردووه و به كارێكی قێزه‌ون ناوی ده‌به‌ن.
PUKMEDIA