جۆرجینا به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئه‌رجه‌نتینه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه و پیشه‌كه‌ی نمایشكار و ئه‌كته‌ری ئیسپانیایه و له رێگه‌ی نمایشكردنه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كیان ناسی، جۆرجینا بوو به خۆشه‌ویستی كریستیانۆ و ئێستا دایكی یەک مناڵە و سێ مناڵی کریستیانۆ بەخێو دەکات.
جۆرجینا هه‌میشه وه‌ك پاڵپشتێك بووه بۆ كریستیانۆ له هه‌موو بواره‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی یاریه‌كانی یاخود ژیانی تایبه‌تی هه‌میشه هه‌نگاو به هه‌نگاو پاڵپشتی خۆی بۆ كریستیانۆ ده‌ربڕیوه، بێگومان یاریزانان له به‌شداربوونیان له مۆندیال به‌ته‌نها پێویستیان به هانده‌ران نییه بۆ پشتگیریان، به‌ڵكو پێویستیان به خێزانه‌كانیانیش هه‌یه چونكه پشتگیریی خێزان به پله‌ی یه‌كه‌م دێت بۆ هه‌موو یاریزانێك، یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه وه‌ك هه‌میشه پشتگیری لێكراوه كریستیانۆ بووه، ئاماده‌بوونی جۆرجینای خۆشه‌ویستی و منداڵه‌كانی له قه‌ته‌ر ته‌واوی سۆشیال میدیای داگیركردووه، چونكه هه‌میشه له هه‌موو یاریه‌ك جۆرجینا یه‌كه‌م هانده‌ر و پشتوانی بووه بۆ كریستیانۆ.
دیانا ئه‌حمه‌د