هه‌فته‌ی رابردوو توركیا ئامارێكی ره‌سمی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووری بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی نرخ گه‌یشتۆته %85,51 ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی هه‌ڵاوسانه كه له ساڵی 1997 وه تا ئێستا پێی گه‌یشتبێت.
پسپۆڕانی ئابووری هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بۆ سیاسه‌ته ناڕوونه‌كانی ئه‌ردۆگان ده‌گێڕنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باشترین رێگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های قازانجه، به‌ڵام ئه‌ردۆگان به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های قازانج به گه‌وره‌ترین دوژمنی پێشكه‌وتنی ئابووری ده‌زانێت.
به بۆچوونی ئه‌ردۆگان كه‌میی به‌های قازانج ده‌بێته هۆی زیادبوونی وه‌به‌رهێنان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م و پاشان به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خستنه‌ڕوو، به‌وه‌ش نرخ داده‌به‌زێت و هه‌ڵاوسانی ئابووری كه‌مده‌بێته‌وه.
زۆربه‌ی ئابووریناسان كه‌میی به‌های قازانج به هانده‌ر ده‌زانن بۆ زیادكردنی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام كه‌م ئابووریناس هه‌یه ئه‌و شێوازه‌ی پێ باش بێت له‌كاتی هه‌ڵاوساندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانكی ناوه‌ندی توركیا له مانگی رابردوودا بۆ سێیه‌مین جار به‌های قازانجی دابه‌زاند.
ئه‌ردۆگان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی خۆیدا، ستایشی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ئابووری توركیای كرد، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پسپۆڕانی ئابووری گومانیان له ئاماره ره‌سمییه‌كان هه‌یه‌و پێیان وایه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته‌دا گه‌یشتۆته %185,34 و ئه‌م ئاماره‌ش دامه‌زراوه‌ی (ENAG)ی توركیا پشتڕاستی كردۆته‌وه.
ئاژانسه‌كان