ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌م زستانه به‌هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كانی روسیاوه شه‌ش ملیۆن كه‌س له هاووڵاتیانی ئۆكرانیا بێكاره‌با ده‌بن.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ناوچه‌كانی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌به‌رئه‌وه كێشه‌ی بێكاره‌باییش زیاتر له‌و ناوچانه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئۆدێسا له باشوور‌و لۆیڤ له خۆرئاوا زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه، له‌به‌رئه‌وه سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای له هاووڵاتیان كرد تا ده‌توانن به‌كارهێنانی ئامێره كاره‌باییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه. زیلینسكی له‌و باره‌یه‌وه به هاووڵاتیان وت: ئه‌گه‌ر ئێستا كاره‌بات هه‌یه، وانه‌زانی كێشه‌كان كۆتاییان هاتووه، به‌و واتایه نییه كه تۆ ده‌توانیت چه‌ند ئامێرێكی كاره‌بایی دابگیرسێنیت، ئه‌گه‌ر كاره‌باش هه‌بوو ده‌بێ له‌بیرتان بێت كه زستانێكی سه‌ختی بێكاره‌بایی له پێشمانه‌و ده‌بێ تێی په‌ڕێنین.
دێنیس شێمیهال سه‌رۆك وه‌زیری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هێرشه ئاسمانییه‌ی روسیا هێشتا به‌شێكی زۆری خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك: ئاو و ئاوی گه‌رم و نه‌خۆشخانه‌كان و پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌ستن، به‌ڵام هاووڵاتیان به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كاره‌بابڕان ده‌بنه‌وه، نیگه‌رانی گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه، كاتێك زستان ده‌ستپێده‌كات و پله‌ی گه‌رما ده‌چێته ژێر سفره‌وه، ژیانی هاووڵاتیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه: بی بی سی فارسی