یه‌كێك له گه‌وره‌ترین رووداوه سه‌رنجڕاكێش و راقییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ندی كینیدی-یه كه ساڵانه له پێش جه‌ژنی كریسمیس چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك دیاریده‌كات و خه‌ڵاتیان ده‌كات. بۆ ئه‌مساڵ یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای هۆڵیوود جۆرج كلۆنی-یه، له به‌رامبه‌ردا و وه‌كو پشتگیرییه‌ك و پیرۆزبایی له كلۆنی، ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود جولیا رۆبه‌رتس به عه‌زیه‌كی ره‌شی تایبه‌تەوە به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌ی كرد كه هه‌مووی به وێنه‌ی جۆرج كلۆنی رازێنرابۆوه.
دیاره ئاهه‌نگه‌كه به ئاماده‌بوونی كامالا هاریس-ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نانسی بیلوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌مریكا و كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر به‌ڕێوه‌چوو، كه جگه له جۆرج كلۆنی هه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژ گلادیس نایت و تیپی رۆك U2 خه‌ڵاتكران.
عه‌زیه‌كه‌ی جولیا رۆبه‌رتس بوو به جێگای سه‌رنجی هه‌موو میدیاكان و له‌مباره‌یه‌شه‌وه وتی: ئێوه نازانن جۆرج كلۆنی بۆ من مانای چییه، كلۆنی هه‌رده‌م كه‌سێكی دڵ گه‌وره و پشت و په‌نای زۆر كه‌س بووه و هه‌رگیز له خۆی ناگۆڕێت و شایانی زۆر له‌وه زیاتره كه من بۆم كردووه.
لای خۆشییه‌وه جۆ بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به شه‌خسیی پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتووه‌كانی خه‌ڵاته‌كه كرد و وتی: من هه‌میشه گوێ لە گۆرانییه‌كانی گلادیس نایت و تیپی رۆك U2 ده‌گرم و جۆرج كلۆنی-یش یه‌كێكه له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كانی سینه‌مای ئه‌مریكی.
کۆمار عەلی