م. مسته‌فا عه‌بدوڵڵا كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ی كه ئێستا له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، كوردستانی نوێ پێی باشبوو پوخته‌یه‌كی چاوپێكه‌وتنه‌كه بڵاوبكاته‌وه.
دیداری: سامان حه‌مه‌غه‌ریب
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، نیگه‌رانه له‌و ململانییه سیاسییه‌ی له كوردستاندا هه‌یه له نێوان یه‌كێتی و پارتی و پێیوایه كه دابڕانێكی زۆریش له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
م.مسته‌فا عه‌بدوڵڵا كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان، رایگه‌یاند: «هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له كوردستاندا له بری ململانێ، دژایه‌تی و یه‌كتر شكاندن به كار ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌یه و وایكردووه خه‌ڵك نا‌ئومێد و دوو دڵ بێت و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش نه‌بینێت له كوردستان».
نابێت ئۆپۆزسیۆن وه‌ك دوژمن سه‌یری ئه‌زموونی كوردستان بكات، چونكه ئه‌م ئه‌زموونه هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه
ئۆپۆزسیۆن یه‌ك هه‌ڵوێست نین
وتیشی: «جگه له حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش، یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌ڵوێست نین و هه‌ندێكجار كورت بینن و سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌بن، ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت، كه سیاسه‌ت به چه‌واشه‌كاری و موزایه‌ده سه‌ركه‌وتوو نابێت».
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دووپاتیشیكرده‌وه كه «نابێت ئۆپۆزسیۆن وه‌ك دوژمن سه‌یری ئه‌زموونی كوردستان بكات، چونكه ئه‌م ئه‌زموونه هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، به‌ری ره‌نجی خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و قوربانیدانه‌كانمانه، ده‌بێت كار بۆ چاكردنی ئه‌م ئه‌زموونه بكرێت نه‌ك بۆ له‌ناوبردنی».
كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ره‌خنه‌ی له حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا كاریان بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم نه‌كردووه، كه ده‌بوو له دوای راپه‌ڕینه‌وه، كوردستان ببوایه به خاوه‌ن ده‌ستوور و دادگایی ده‌ستووری خۆی.
م.مسته‌فا عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه نه‌بوونی ده‌ستوور وایكردووه، سنووری كاركردنی حزبه‌كان دیار نه‌بێت، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش نایانه‌وێت ده‌ستوور هه‌بێت، تا به ئاره‌زووی خۆیان حكومڕانی بكه‌ن و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، تێكه‌ڵ بكرێت و چۆنیان بووێت به‌و جۆره حكومڕانی بكه‌ن، چونكه سیستمی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان نه په‌رله‌مانییه و نه سه‌رۆكایه‌تییه و نه‌چوارچێوه‌یه‌كیشی هه‌یه».
حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان
سه‌باره‌ت به حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا وتی: «حكومڕانی له كوردستان فه‌شه‌لی هێناوه، حكومه‌ت كاری له‌به‌ر ناڕوات و رۆتینات به‌سه‌ر كاره‌كانییه‌وه زاڵه، قۆرخكاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كان هه‌یه«.
هه‌روه‌ها وتی: بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هاووڵاتیان بكرێت، ده‌بێت پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ستكراوه‌بن و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، ده‌بێت كۆتایی به‌م دوو زۆنی و دوو ئیداره‌یی و دوو پێشمه‌رگایه‌تی و دوو هێزی چه‌كدارییه بهێنرێت و یه‌ك حكومه‌تی سه‌رتاسه‌ری له كوردستاندا هه‌بێت، كه ده‌سه‌ڵاتی له هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك یه‌ك بێت و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به یه‌كسانی له هه‌موو شاره‌كانی كوردستاندا جێبه‌جێ بكات، ئه‌مه‌ش به‌وه به‌دی دێت كه داهاتی كوردستان مه‌ركه‌زی بێت و هه‌موو داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆش بچێته یه‌ك سندوقه‌وه».
بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێم
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌منی، مسته‌فا عه‌بدوڵڵا نیگه‌رانی حزبه‌كه‌ی نه‌شارده‌وه و وتی: «جاران لایه‌نه ئه‌منییه‌كه‌ی كوردستان جێگه‌ی شانازی بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موو كه‌سێك له كوردستان هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات».
سه‌باره‌ت به كه‌یسی تیرۆركردنی زانای ئاینی و مامۆستای زانكۆ، د.هوشیار ئیسماعیل كه له ساڵی 2016 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له هه‌ولێر تیرۆركرا، وتی: «د. هۆشیار به‌ناهه‌ق شه‌هیدكرا و تا ئێستاش بكوژه‌كانی سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كراوه، گه‌ر بیانویستایه، ئێستا بكوژه‌كانی ئیعدام كرابوون، ئه‌مه‌ش یه‌كگرتووی نیگه‌ران كردووه».
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه «ته‌داخولاتی یه‌كێتی و پارتی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كتری هه‌ڵه‌یه و به‌خێر ناشكێته‌وه».