كام جۆر چا بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودی زیاترە، هەر لە كۆنەوە مرۆڤ راهاتووە بە خواردنەوەی چای رەش، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە كەسانێكی زۆر پەنایان بردۆتە بەر چای سەوز، چونكە لەوە تێگەیشتوون كە چای سەوز سوودەكانی نەبڕاوەیە بۆ تەندروستی و لە چای رەش سوودی زیاترە، ناڵێین چای رەش خراپە، بەڵام چای رەش مادەیەكی تێدایە وا دەكات چەند ڤیتامینێكی لەش رێك ببنەوە و ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ڤیتامین B، تا دەتوانن چای سەوز بخۆنەوە.
دیانا ئەحمەد