پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام

09:02 - 2022-12-12
کوردستان
492 جار خوێندراوەتەوە

ئۆغرت خێر بێت فەرماندە ئازاکەی کوردستان.

کوردستان بەگشتی و هێزی کۆماندۆ بەتایبەت فەرماندەیەکی ئازا و دڵسۆزی لەدەستدا، فەرماندە ئاکام بە تەمەنێکی کەمەوە ببووە جێگەی هیوا و ئومێدی هەموومان، ئەو نموونەیەکی باڵای جوامێری بوو، هەمیشە لە بەرەکانی شەڕدا خۆی دەخستە مەترسییەوە تا هاوسەنگەرەکانی بپارێزێت.

روحت شاد فەرماندە. دڵنیابە هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانت بە هەمان روح و ورە و باوەڕی تۆوە لە خەمی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستاندا دەبن و درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبن کە تۆ لەپێناویدا گیانی ئازیزی خۆت پێشکەش کرد.

تۆ بۆ هەمیشە لە دڵی هەمووماندا بە زیندوویی دەمێنیتەوە و دڵنیابە بەهۆی هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانتەوە هەوڵ و ماندووبوونەکانت بێ ئاکام نابێت.

قوباد تاڵەبانی

#قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان