نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەخۆشی لە سەرۆک بافڵ دەکات

02:27 - 2022-12-13
کوردستان
414 جار خوێندراوەتەوە

کۆستێکی گەورەیە کە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی ئازیزت و فەرماندەی پێشمەرگە، ئاکام عومەرم پێگەشت.
دەمەوێت کە پرسەنامەی خۆمان بە جەنابت و خانەوادەکەی بگەیەنم بەهۆی کۆچی دوایی ئەوەوە، هەروەها دەمەوێت ئەو تێکۆشانەی ئەو بەرز رابگرم کە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و بەرقەراربوونی ئاسایش و ئاشتی وڵاتەکەی و خەڵکەکەی، پێشکەشیکرد.
لەم کاتە سەختەدا، کەم شت هەن بگوترێن کە بتوانن ئارامیتان پێببەخشن، بەڵام گرنگە کە بزانن نەتەوە یەکگرتوەکان، هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەیدا. 

جێنین هێنیس-پلاسخارت

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #هیزی کۆماندۆی کوردستان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان