پرسەنامەی د.خەسرەو گوڵ محەمەد بۆ شەھیدبوونی فەرماندە ئاکام

02:40 - 2022-12-13
کوردستان
407 جار خوێندراوەتەوە

ھەواڵی شەھیدبوونی فەرماندەی گەنج و ئازا، ئاکام عومەر، فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کورستان لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانیکردم .
ئەم ئازارە بۆ ھەموولایەک بەسوێ بوو، بەشداری ئەم ماتەمەین و ھاوبەشی خەمی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی و ھاوسەنگەرانی و ھێزی کۆماندۆی کوردستانین و بەشێکین لەم خەمە قووڵە.
کاک ئاکام گەنجێکی دڵسۆزو ئازا بوو کە بەلێھاتوویی و قارەمانێتی خۆی سەلماند و بووە جێی متمانە ھەموو لایەکمان و ئومێدی زۆرمان پێی بوو بەڵام بەداخەوە بەڵێنەکەی خۆی لەپێناوی ئارامی کوردستانەکەی بەجێگەیاند و چووە ریزی کاروانی شەھادەتەوە.
لە خوای گەورە داواکارم رۆحی پاکی شاد بکات، سەبر وئارامی بەھەڤاڵان و کەسوکارە تێکۆشەرەکەی و ھەموومان بدات .
دکتۆر خەسرەو گوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#هیزی کۆماندۆی کوردستان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان