لە هەر شوێن و
جێگایەک یەک تۆز مەترسی لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان بوبێت کاکە ئاکام و هێزەکەی
وەک پیشەی هەمیشەییان ساز و ئامادە دەبوون بۆ بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان.
بەداخ و
پەژارەیەکی ئێجگار زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی کاکە (ئاکام عومەر) فەرماندەی
هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانمان پێگەیشت
کاکە ئاکام
فەرماندەیەکی نەبەرد و ئازا و چاونەترسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو کە لە شەڕی تیرۆریستانی
داعشدا رۆڵ و پێگە و کاریگەرییەکی بێ وێنەی هەبوو کە لە هەموو ئەو میحوەرانەی شەڕی
تێدابوو پێش هەموو کەس خۆی و هێزەکەی لەوێ ئامادە دەبون و گورزێکی جەرگ بڕیان لە
تیرۆریستان دەوەشاند.
لە دوای
کەمبوونەوە و کۆتایی هاتنی شەڕی تیرۆریستانی داعشیش لە هەر شوێن و جێگایەک یەک تۆز
مەترسی لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان بوبێت کاکە ئاکام و هێزەکەی وەک پیشەی
هەمیشەییان ساز و ئامادە دەبوون بۆ بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان.
هەر بۆیە
لەدەستدانی فەرماندەیەکی گەنج و بوێری وەک کاکە ئاکام نەک تەنها ئێمە و مانان
بەڵکو هەموو خەڵکی کوردستانی تەواو خەفەت بار و دڵتەنگ کرد.
لەم کۆستە
گەورەیەدا خۆم بەهاوبەشی خەم و پەژارەی هاوڕێ و هاوسەنگەران و خزم و کەسوکاری
شەهید ئاکام دەزانم، لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە رۆحی پاک و بەرزەفڕی شەهید
ئاکام بە بەهەشتی نەبڕاوە شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەکمان بدات.
عیماد ئەحمەد