ماڵئاوا فەرماندە
ئاكام، بەشەهیدبوونت جارێکى تر بۆ هەموانت سەلماندەوە، یەکێتى خاوەنى رۆڵەى وەک ئێوەیە،
بۆیە هیچ کات پلان و خەونى تیرۆرستان نایاتە دى، هەموان لە سایەى خوێنى گەشى تۆ و هاوڕێ
شەهیدەکانتدا بێخەم و بە ئارامى دەژین، ئێوە شەهید دەبن و سەروەرییەکى گەورە بۆ خۆتان
و خانەوادەتان تۆمار دەکەن و ئێمەش شانازیتان پێوەدەکەین.
درود بۆ گیانى پاکى
تۆ و سەرجەم شەهیدان، کە جەستەى پیرۆزتان دەکەن بەقوربانى لە پێناوی بیر و باوەڕەکەتاندا.
درود بۆ روحى بەرزەفڕتان کە بۆ هەمیشە لاى ئێمە بە زیندوویى دەمێنێتەوە و ناوت دەچێتە
پاڵ ناوى ئەو شەهیدانەى یەکێتىی نیشتمانیى کوردستان و نەتەوەکەمان بەگشتى کە بەشانازى
و بە سەربەرزییەوە یادیان دەکەینەوە.
پەروین بابەکر حەمەئاغا