ڤازلین بۆچی باشە؟

09:45 - 2022-12-14
هەمەرەنگ
660 جار خوێندراوەتەوە

ڤازلین لە ساڵی 1859دا دروستكراوە،  یەكێكە لە بەرهەمە هەرە پڕ فرۆشەكان، چونكە نرخی گونجاوە و سوودی زۆرە.
دەتوانیت بۆ چەند شتێك بەكاریبهێنیت:
1- بۆ چەورکردنی لێو و بۆ پێستی وشكبوو بەكاردێت.
2- بۆ چارەسەركردنی قڵێشانی بنی پێ بەسوودە و بەکاردێت.
3- بۆ روومەتی ئەو منداڵانە بەكاردێت كە روومەتیان وشكە و سووربۆتەوە.
4- بۆ مایەسیریش بەكاردێت ئازاری كەم دەكاتەوە.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان