سەرۆک بافڵ تاڵەبانی: ئەو کوردستانە دروست دەکەین کە شەھید ئاکام خەونی پێوە دەبینی

02:05 - 2022-12-17
کوردستان
498 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەراسیمی ھێنانەوەی تەرمی شەھیدی فەرماندە ئاکام عومەردا وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، شەھید ئاکام بەشێکی سەرەکی بوو لە شەڕی دعش و رۆڵێکی زۆر گرنگی ھەبوو لە رێکخستنەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا .
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، شەھید ئاکام شەڕی بۆ کوردستان و میللەتەکەی کرد و ھیچی نەدەویست تەنھا ئیرادەی بەرگریکردن لە خاکی کوردستان و بەرەو پیشبردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی ھەبوو، بەشێکی سەرەکی بوو لە شەڕی دژ بە داعش و رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و دروستکردنی پەیوەندی تایبەت لەگەڵ ھاوپەیمانەکاندا.
راشیگەیاند، شەھید ئاکام رۆڵێکی زۆر گرنگی ھەبوو لە رێکخستنەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکێک بوو لەوانەی وایکرد یەکێتی بگەڕێتەوە سەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، وەک ھێزی پێشمەرگە و کۆماندۆ بەڵێنیانداوە بە شەھید ئاکام  بەرگری لە کوردستان دەکەن و ئەو کوردستانە دروست دەکەن کە شەھید ئاکام خەونی پێوە دەبینی.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #هیزی کۆماندۆی کوردستان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان