و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
له‌م دواییانه‌دا یادی 40 ساڵه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله كرایه‌وه كه بۆ یه‌كه‌م جار ئۆتۆمبێلی مارسیدسی كرده ئۆتۆمبێلێك بۆ هه‌موان و چیدی تایبه‌ت نه‌بێت به چینی بۆرژوا. مارسیدس بێنز190 یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی مارسیدسی بچووك بوو كه ساڵی 1982 كه‌وته بازاڕه‌وه‌و جگه له خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، كه‌سانی چینی ناوه‌ندیش له توانایاندا هه‌بوو بیكڕن، هه‌ر له‌و ساڵه‌شه‌وه مارسیدس بوو به ئۆتۆمبێلێك بۆ هه‌موان، به‌ڵام كێبڕكێی بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێل ته‌نیا به‌وه‌وه ناوه‌ستێ و ئێستا كێبڕكێكه تونده له‌سه‌ر مسۆگه‌ركردنی بازاڕی داهاتووی جیهان، مازدا یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خۆی ئاماده كردووه بۆ كێبڕكێی چه‌ند ساڵی داهاتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یه‌كی سێ قۆناغیی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هۆكار بوو
له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه مارسیدس بێنز بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو تا ئۆتۆمبێلێكی بچووكی وا بخاته بازاڕه‌وه كه هه‌موان توانای كڕین و به‌كارهێنانیان هه‌بێت، به‌ڵام بیرۆكه‌کە سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارگه‌ی مارسیدس بێنز خه‌می ئه‌وه‌یان بوو، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بچووك بخه‌نه بازاڕه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كانیان متمانه‌ی بازاڕ له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چونكه تا ئه‌و كاتیش مارسیدس بێنز هێمای خۆشگوزه‌رانی بوو.
ساڵی 1973 قه‌یرانی نه‌وت وایكرد نرخی به‌نزین به‌رزببێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه كارگه‌كانیش بیریان له دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بچووك و كه‌مخه‌رجیی كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆنگرێسی ئه‌مریكا یاسایه‌كی هه‌موار كرد بۆ پاراستنی ژینگه‌و كارگه‌كانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی نارچار كرد ئۆتۆمبێلی وا دروست بكه‌ن، كه سووتاندنی به‌نزین تا راده‌ی مامناوه‌ند كه‌م بكه‌نه‌وه.
مارسیدس بێنزیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پڕۆژه‌یه‌كی به كۆدی (201W) ده‌ستپێكردو ناوی لێنا به‌چكه بێنز، ئه‌و كات بیرۆكه‌كه وابوو كه ئۆتۆمبێله‌كه له رووی سه‌لامه‌تی و لێخوڕینه‌وه له‌گه‌ڵ مارسیدسه گه‌وره‌كاندا جیاوازی نه‌بێت، سه‌ره‌نجام ئۆتۆمبێلێكیان دروست كرد كه به رووكه‌ش جیاواز بوو له‌گه‌ڵ مارسیدسه‌كانی دیكه‌دا، به‌ڵام كوشنه‌كانی به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وانی دی زۆر له‌بارو كوالێتی به‌رز بوون و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی رۆژگاری خۆیشی هه‌بوو.
ماوه‌ی 11 ساڵ به‌رده‌وام بوو
مارسیدس بێنز مۆدێلی 190ی له مانگی دیسه‌مبه‌ری 1982دا خسته بازاڕه‌وه، كڕیارێكی زۆری هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه چه‌ند جۆرێكی دیكه‌شی لێ دروستكرد‌و خستییه بازاڕه‌وه، دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ش مۆدێلێكی دیكه‌ی خسته بازاڕه‌وه به ناوی مارسیدس بێنز230، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی مۆدێلی 190 هه‌ر به‌رده‌وام بوو تا 11 ساڵ دواتریش، له‌و ماوه‌یه‌دا ملیۆنێك و 870 هه‌زار دانه‌ی لێ فرۆشت، له ساڵی 1993دا مارسیدس بێنز كڵاس جێگه‌ی مارسیدس بێنز 190ی گرته‌وه‌و ئه‌وه بوو هه‌ردوو جۆری كڵاس ئه‌ی و كڵاس بی خسته بازاڕه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كێبڕكێی كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا بۆ مسۆگه‌ر كردنی بازاڕی داهاتووی جیهان، مازدا به‌رنامه‌یه‌كی نوێی به دسته‌وه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش 10 ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێی وایه له بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌باییدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه دواكه‌وتووه، چونكه تا ئێستاش مازدا ته‌نیا یه‌ك جۆر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی به یه‌ك جار چارجكردن ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بڕێت بازاڕی نییه.
كێبڕكێ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی
پڕۆژه نوێیه‌كه‌ی مازادا به سێ قۆناغ ته‌واو ده‌بێت، قۆناغی یه‌كه‌م زیاتر ئاماده‌كارییه و له كۆتایی قۆناغی دووه‌مدا كه ده‌كه‌وێته نێوان ساڵانی 2025 تا 2027وه، چه‌ند مۆدێلێكی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌خاته بازاڕه‌وه، له قۆناغی سێیه‌میشدا كه ده‌كه‌وێته نێوان ساڵانی 2028 تا 2030یه‌وه پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌خاته بازاڕه‌وه.
مازدا به‌رله‌وه‌ی پڕۆژه تازه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، پێشبینی كردبوو كه تا ساڵی 2030 رێژه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی بگاته %25 به‌ڵام دواتر بۆچوونی گۆڕی و ئێستا پێشبینی ده‌كات ئه‌و رێژه‌یه بگاته %40. ئه‌م رێژه‌یه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی دێلڤیت پێشبینی كردووه له نێوان ساڵه‌كانی 2020وه تا 2030 فرۆشی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار ئۆتۆمبێله‌وه به‌رزبێته‌وه بۆ 31 ملیۆن و 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل. مازدا له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی پڕۆژه‌كه‌یدا دوو وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی كۆنسێپتی بڵاوكردۆته‌وه‌و هیچ زانیارییه‌كیشی له‌باره‌یانه‌وه نه‌داوه، راگه‌یاندنه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و وێنانه وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی داهاتووی مازدا ده‌بێت.
ئۆتۆمبێلێك تا ئێستا ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه
دوای مارسیدس بێنز و مازدا داهێنانی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه، هه‌ردوو كۆمپانیای سۆنی و هۆندا بڕیاره ئۆتۆمبێلێك دروست بكه‌ن كه یاری پله‌یسته‌یشنی تێدا بێت، ئیزۆمی كاوانیشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه بڕیاره ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله دروست بكات، به رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی راگه‌یاند، خاڵی به‌هێزی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله كه له ئۆتۆمبێلی تێسلای جیا ده‌كاته‌وه، دروستكردنی سه‌رگه‌رمییه بۆ سه‌رنیشنانی ئۆتۆمبێله‌كه.
ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله تا ئێستاش ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌و بڕیاره ساڵی 2025 بكه‌وێته بازاڕه‌وه، سۆنی ده‌ڵێ: ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه جۆره‌كانی سه‌رگه‌رمی بۆ سه‌رنشینه‌كانی تێدایه‌و پێویستی به‌وه نییه بۆی زیاد بكه‌یت.
سه‌رگه‌رمی سه‌رنشینان یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی له دروستكردنی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كاندا كێبڕكێی له‌سه‌ره، تێسلا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له هه‌مان كێبڕكێدا به‌شداره، ئایلان ماسك به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌ی تێسلا له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا شۆفێران ده‌توانن سوود له تازه‌ترین یارییه كۆمپیوته‌رییه‌كان وه‌رگرن، كه هاوشێوه‌ی پله‌یسته‌یشنه.
ئۆتۆمبێلی داهاتوو شۆفێری ناوێت
جگه له‌وه‌ش سۆنی و تێسلا كێبڕكی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی بێشۆفیر ده‌كه‌ن، هیونداش له ساڵی داهاتوودا ئۆتۆمبێلێكی نوێ دروست ده‌كات، بیرۆكه‌ی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله له ساڵی 1974وه هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌رهه‌می بهێنێت و بڕیاره له‌مه‌ودوا مۆدێلێكی هاوشێوه به ناوی ئایۆنیك پێنج دروست بكات و بیخاته بازاڕه‌وه، ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله‌ش كاره‌باییه‌و كێبڕكی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلاو سۆنی ده‌كات.
ته‌كنه‌لۆجیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زۆر به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات و كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكانیش تا دێت توندتر ده‌بێت، به‌ڵام ئاسته‌نگی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌موویاندا ته‌كنه‌لۆجیای وزه‌یه‌و هه‌موو كۆمپانیاكان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بخه‌نه بازاڕه‌وه، له‌مه‌شدا هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌مدایه، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگیش كێشه‌ی پاترییه، چونكه باشترین جۆری پاتری كه جۆری لیسیۆمه ره‌نگه دوای چارجكردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌د كیلۆمه‌ترێك ببڕێت و دوای ئه‌وه پێویستی به چارجكردنه‌وه‌یه، چارجكردنه‌وه‌شی چه‌ند سه‌عاتێكی پێده‌چێت و ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی چاوه‌ڕێ بكات تا چارج ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها نوێترین ركابه‌رییش له بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێره، چونكه پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه تا ساڵی 2030 ئۆتۆمبێل پێویستی به مرۆڤ نامێنێت بۆ لێخۆڕین، هه‌ر خۆی لێده‌خوڕێت و هه‌موو كاره‌كانیش جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌رچاوه: بی بی سی فارسی