فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی (in Slemani)

10:41 - 2022-12-27
کوردستان
687 جار خوێندراوەتەوە
#فۆتۆ: جەمال سەرگەتی

(ئین سلێمانی) پلاتفۆرمێکی تایبەتە بە فێستیڤاڵ، بۆنە و چالاکییەکانی سلێمانی. ئامانجی پلاتفۆرمەکە زیندووکردنەوەی خۆشی و کامەرانییە لە نێو دڵی خەڵکەکەیدا.
لە یەکەمین پڕۆژە و لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا (in Slemani) بەشێوەیەکی قازانجنەویستانە، گەورەترین فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە سلێمانی ساز دەکات.
(ئین سلێمانی) دەیەوێت سلێمانیش لە کەشێکی جیاواز و تایبەتدا لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە سەرانسەری جیهاندا، ئاهەنگی هاتنی ساڵی نوێ بگێڕێت و خەڵکەکەی بە ئومێدەوە بەرەو داهاتوو هەنگاوبنێن.
سلێمانی پێشەنگە
ئێمە دەمانەوێت سلێمانی  وەک هەمیشە پێشەنگی کەلتور، نوێگەری و داهێنان بێت. دەیانەوێت هەنگاوەکانمان بۆ چوونە نێو ساڵی نوێ-وە جیاواز و شادیبەخش دەبن.
 چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ساڵی نوێ بەمشێوەیە دەبن:
_ رازاندنەوەی تەواوی شاڕێی سالم، چەند شوێنێکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و سەر پرد و ئەندەرپاسەکان.
_کۆنسێرتی مۆسیقا: 2 کۆنسێرتی گەورە لە شەوانی 30 و31ی بە بەشداری چەندین هونەرمەندی گەورە، گرووپی هەڵپەڕکێ و چەند باندێکی مۆسیقای شەقام بەڕێوەدەچێت.
_مارکێتی ئین سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە 60 خاوەنکاری ناوخۆیی و 40 خواردەمەنی جیاواز دەکرێتەوە و کاڵا و خواردنەکانیان نمایش دەکەن و دەفرۆشن.
_گەیم زۆن (یاریی شەقام): تۆپ، یاریی بەخت، نیشانەشکاندن، تاقیکردنەوەی هێز، تەڕدەستی، سێرک، یاریی ئاگرین و چەندین یاری دیکە. _چالاکی بۆ منداڵان: باڵۆن، فەیسپەینتین (وێنەکێشانی سەر روخسار)، یاری و دیاری بابە نوئێل، سپایدەرمان، باتمان....
هەلی کار
فێستیڤاڵەکە جگەلەوەی پێشوازییە لە ساڵی نوێ و بڵاوکردنەوەی دڵخۆشییە لە دڵی خەڵکدا، چەندین هەلی کاری بۆ گەنجانی شارەکە رەخساندووە و یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ خاوەنکارە بچووکەکان تاوەکو بتوانن زۆرترین کاڵا بفرۆشن و ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان. هەروەها فێستیڤاڵەکە هاندەرێکی گەورەیە لە هێنانی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی و بوژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
هیوادارین خەڵکی سلێمانی و هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لەم فێستیڤاڵە گەورەیەدا لەگەڵمانبن و پێکەوە دوایین ساتەکانی ساڵی 2022 بەخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرین و بەهیواوە پێشوازی لە ساڵی 2023 بکەین.

##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان