كه‌ریم ده‌شتی
(1)
ئاگر دائه‌كا
من ئه‌لیكساندرام ئه‌زانم پاشا كه‌ی ئه‌مرێ
كه‌ی مووی شمشێره‌كه‌ی دیموكلیس ئه‌پسێ
كه‌ی خۆره‌تاو ئه‌ڕژێته ناو كێڵگه‌ی چیا
من ئه‌لیكساندرام ئه‌زانم كه‌ی
مار گه‌ردنی پڕله ژه‌هرو ژه‌هراو ئه‌كا
كه‌ی كۆشكی زۆردار ئه‌ڕوخێ
كه‌ی لێزمه‌ی ئاگر دائه‌كا
پێشبینییه‌كانم وه‌رگره ئه‌میری شار
تووڕه‌یی له كارته‌ت ئه‌دا
من ئه‌لیكساندرام سه‌ر هه‌ڵگره
* ئه‌لیكساندرا ، فریادره‌سی مرۆڤ له ئه‌فسانه‌ی گریك.
(2)
تۆراو له خۆم
له نێو كێڵگه‌ی
بروسكه‌ی تۆراو له دره‌وشانه‌وه
له بێشه‌ڵانی وشه‌ی ئاسێ بوو له مانا
له نێو زه‌نا و ناڵه‌ی برینباری ده‌نگه‌كان
له نێو جه‌سته‌ی داڕماوی دوای جه‌نگه‌كان
به دوای خۆمی تۆراو له خۆم
به دوای شاباڵی تۆراو له فڕین ئه‌گه‌ڕێم
منی عاشق
به شه‌به‌نگی تۆراو له خامی ره‌نگه‌كان
جگه له ئاو سه‌فایێ نادۆزمه‌وه
بۆیه هه‌میشه رائه‌كه‌م به‌ره‌و ده‌ریا و به‌نداوه‌كان
نه خاكێكم هه‌یه و نه زێدێك و نه ئاسمان
ڕێگاكانیش له ئه‌زه‌له‌وه بۆ ئه‌به‌دم ئه‌به‌نه‌وه
(3)
ئه‌مبادوكلیس
هه‌رچوار ره‌گه‌زی هه‌بوونم
له‌ناو له‌پمدا گرتووه
نیگه‌رانیی ژه‌هری ره‌شم پێ ئه‌نۆشێ
ئاگر دێ و ئه‌مسووتێنێ
ئاو خامۆشم ئه‌كاته‌وه
هه‌وا هه‌ناسه‌م به‌ند ئه‌كا
خۆڵیش دێ و دامئه‌پۆشێ
من به دوای خۆمدا ئه‌گه‌ڕێم
پارچه په‌رشوبڵاوه‌كانم كوئه‌كه‌مه‌وه
سه‌ر له نوێ خۆم دائه‌ڕێژمه‌وه
من شه‌وێكی درێژی تۆراوم له تابان
بێزار بووم
له مردنی هه‌موو رۆژه‌ی خۆم به ژیان
له‌گه‌ڵ ئاگر ئاشت ئه‌بمه‌وه
* ئه‌مبادوكلیس ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌ی سه‌ركێشی له‌گه‌ڵ ئاگر كرد.
(4)
ده‌نگی تۆ
ده‌نگی تۆ ته‌خت و تاراجی منه
له هه‌موو ده‌ور و زه‌مانێ با‌نگم ئه‌كا
ده‌نگی تۆ كۆماری جوانی دائه‌مه‌زرێنێ
چی بێزاری ژیان هه‌یه
به شیشه‌ی جوانی داخ ئه‌كا
ده‌نگی تۆ
له نێو باخه‌كانی خه‌یاڵ راو ئه‌كا
ده‌نگی تۆ شه‌رابی ئاگر ساز ئه‌كا
كه‌ون له نێو كه‌وانی كپی لاڵ ئه‌كا
هه‌موو ئه‌و ره‌وه‌زانه ئه‌بینی
هه‌موو ئه‌و مه‌لانه ئه‌بینی
هه‌موویان بۆ ناو گه‌رووی خۆ‌یا باڵده‌كا
ده‌نگی تۆ لای من دره‌خت و ئازادییه
زه‌وی هه‌موو سه‌وز ئه‌كا و
زنجیری دیلی ئه‌پشڕێنێ و
هه‌موو به‌رده‌كان نه‌رمه‌كا
كه‌ی دێی ئه‌و ده‌نگه ئه‌ڕژێنی و
ئه‌م سه‌رزه‌مینه بێده‌نگه‌و
سینه‌و ده‌روونم ته‌ی بكا
ده‌نگی تۆ
(5)
تۆ نزیكه‌ی ئاوی
كه دێی وه‌ك ئاو هه‌ڵئه‌ڕژێیت
كه ئه‌ڕۆی وه‌ك ئاو ره‌ت ئه‌بیت
كه ئه‌وه‌ستی وه‌ك ئاو ئه‌بیت به ئاوێنه
هه‌ندێ جاریش ئه‌بیته زێ
سه‌راپای زێدم ئاو ئه‌ده‌ی
كاتێكیش ئه‌بیت به هه‌ڵم
ته‌واوی ئه‌ندێشه‌م ئه‌به‌ی
تۆ نزیكه‌ی ئاوی
بوویت به دڵۆپه فرمێسكێ
بۆ تا هه‌تا به سه‌ر كوڵمی شیعره‌كانم
قه‌تیس ماوی
تۆ ئاوی