سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێ چارەسەری یەکجارەکی کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت

05:15 - 2022-12-30
کوردستان
456 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا كۆبوونەوە.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكان تاوتوێكران و پرسی بودجەی عیراق و پشكی هەرێم و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. هەردوولا هاوڕابوون كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربكرێت تاوەكو چیتر ژیانی خەڵك تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت.

‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نیشتمانی لەبارەی پشكی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان و رایگەیاند، ساڵانێكە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی باجی ئەم كێشەیە دەدەن و كراونەتە قوربانیی ململانێكان، بۆیە دەمانەوێت لەگەڵ برا و دۆستەكانمان لە بەغدا چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی ئەم كێشەیە بكەین و كۆتایی بەو دۆخە بهێنین، كە ئەمەش بە نسبەت یەكێتییەوە ئەولەویەتە و هەموو هەوڵێكی لەپێناودا دەدەین.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان