سەرۆک بافڵ: نیەتێکی نیشتمانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا

10:43 - 2022-12-30
کوردستان
525 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پرسە ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پاراستنی یەکڕیزی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم کرد و رایگەیاند، نیەتێکی نیشتمانی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور. بۆ ئەمەش دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکار و پشتیوانبن بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەکانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان بکەین و داهاتوویەکی پرشنگدارتر بونیاد بنێین.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان