سەرۆک بافڵ قەرەبووی ئەو هاووڵاتییە دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە رانیە سوتا

11:29 - 2023-01-03
کوردستان
519 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قەرەبووی ئەو هاووڵاتییە دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە رانیە سوتابوو .

ئەمڕۆ سێشەممە، گەنجێكی دانیشتوی قەزای رانیە بە ناوی (كەیوان محەمەد) تەمەن 23 ساڵ، لە بەردەم ماڵەكەیدا ئۆتۆمبێلەكەی كە بەكارتۆن كۆكردنەوە كڕیبووی، بەهۆی كێشە لە فیول پەمپەكەیدا گڕیگرت و سووتا.

لە بەرامبەردا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا هەر سبەینێ چوارشەممە 4ی 1ی 2023 ئۆتۆمبێلێک لەوەی خۆی باشتر بۆی بکڕدرێتەوە تا درێژە بە کار و کاسبی خۆی بدات، هاوکات پەیوەندی بە خانەوادەی ناوبراوەوە کراو سبەینێ دێنە سلێمانی و قەرەبوو دەکرێنەوە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان