لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ستایشی هەوڵەکانی لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانیم کرد لەپای کار و چالاکییەکانیان بۆ پاراستنی ئارامی و دەستگیرکردنی تاوانبار و تۆمەتباران.
وتیشی، بۆ ئەمساڵ چاوەڕێی زیاتریان لێدەکەین؛ بە هەماهەنگی کردنی نێوانیان و یەکخستنەوەی هەوڵەکانیان لەپێناوی باشتر چەسپاندنی سەقامگیری و پێشگرتن لە ئەنجامدانی تاوان.