عوسمان سه‌نگه‌سه‌ری
پارتیزان، ئه‌و جه‌نگاوه‌ره شۆڕشگێڕ و كۆڵنه‌ده‌ره‌یه به تیۆری و پراكتیكی له پێناوی سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌یدا روبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بێته‌وه، دو‌ژمن هه‌راسان و ماند و ده‌كات، به‌شێوه‌ی شه‌ڕی بچووك بچووك، وه‌ك و كوشتن و ڕفاندن و بۆسه‌دانان، خه‌باتێكی سه‌خت ده‌كات.
ئه‌و جۆره خه‌باته له مێژووی گه‌لاندا وه‌ك شێوازێكی شه‌ڕو و خه‌بات و تێكۆشان به (پارتیزانی) ناسراوه، مێژووه‌كه‌ی بۆ گه‌لی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام وشه‌ی پارتیزانی بۆ یه‌كه‌مجار له ئیسپانیا داكه‌وت (1808- 1814)، زۆر له وڵاتانی دنیاش ئه‌م شێوه شه‌ڕه‌یان كردووه، وه‌ك ڤیدڵ كاسترۆ و هاوڕێكانی دژی كوبا، مكتی باهنی له به‌نگلادیش، چین له دژی یابان، سۆڤیه‌ت دژی ئه‌لمانیا، جه‌زائیر دژی فه‌ره‌نسا، ڤێتنام دژی ئه‌مریكا و... هتد.
له كوردستانی خۆشمان‌دا شه‌ڕی درێژخایه‌نی پارتیزانی پیاده‌كراوه له دژی داگیركه‌ران.
تاكتیك و ستراتیژی پارتیزانی
به‌نده به قۆناغبه‌ندی وئایدۆلۆژیایه‌كی مه‌یدانی به‌هێزه‌وه له جه‌نگدا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت ده‌بێت له رووی ماددی و مه‌عنه‌وی و به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و دبلۆماسی، خاوه‌ن نه‌خشه‌و پلان بێت.
كه‌سی پارتیزان ده‌بێت دوور بێت له رق و عینادی، به ئاگا‌و هۆشیار بێت له رووی هه‌ڵسه‌نگاندن و كارپێكردن و خاوه‌ن دیسپلین و نهێنی پارێزبێت، ده‌ست وده‌م و داوێن پاك بێت، له رووی ئیداری و توانای سه‌ربازی به پۆشاك و خۆراك و جه‌سته‌یی و ته‌قه‌مه‌نی و پۆشته‌و په‌رداخ بێت.
به‌گشتی ده‌بێت هه‌بوونی ئامێری په‌یوه‌ندی و هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌كانی شه‌ڕو خۆحه‌شاردان له‌به‌رچاو بگرێت، له رووی ئامانجه‌وه وزه‌و توانا و شێواز و هاوسه‌نگی و دایه‌لۆگ و كاریگه‌رییه‌كانی ئاو و هه‌واو به‌فر و باران و ده‌شتایی و شاخه‌كان له به‌رچاو بگرێت، له كاتی روبه‌ڕووبونه‌وه‌دا ده‌بێت خۆی بپارێزێت له شه‌ڕی جه‌بهه‌یی و تۆپباران و كێوماڵی دوژمن‌دا، هه‌میشه ده‌بێت شوێنه سه‌خته‌كان له ده‌شت و چیا‌و دارستانه‌كاندا، له‌به‌ر چاو بگرێت.
پارتیزانی له شۆڕشی نوێ‌دا
یه‌كێتی له سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه شه‌ڕی پارتیزانی پیاده‌كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ فراوانبونی شۆڕش كه‌وته قۆناغی دوای پارتیزانی، وه‌ك: شه‌ڕی ناو دێ و شاخه‌كان و دواتر گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو شار‌و شارۆچكه‌كان، له دوای ئه‌مه‌ش شه‌ڕی رووبه‌روو و نابه‌رامبه‌ر و مه‌ودادرێژ و به‌رگری، وه‌ك: داستانه‌كانی قه‌یوان-ماوه‌ت و بنه‌باوێ حه‌مك و ژاڵه و ته‌قته‌ق و هه‌لاج- دابان و سه‌دان داستانی تر.
ئه‌نفال و پارتیزانی
ساڵی 1988 یه‌كێتی هێزه‌كه‌ی خۆی كرده سێ به‌شه‌وه، چونكه له‌و ساڵه‌دا هێرشه‌كانی دو‌ژمن به به‌ربڵاویی ده‌كران و له هه‌ر ناوچه‌یه‌كیش به‌رگریی هه‌بوایه چه‌كی كیمیایی به‌كار ده‌هێنا، وای لێهات به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی گه‌یشته قۆناغێكی مه‌ترسیداری كۆمه‌ڵكوژ و هاوكاتیش هێرشه‌كانی ئه‌نفال ده‌ستیپێكرد، به‌ته‌نیا له هه‌ڵه‌بجه له چه‌ند خوله‌كێكدا پێنج هه‌زار هاووڵاتی شه‌هیدكران و زۆر له‌وه زیاتریش برینداربوون، نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س به‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال كه‌وتن.
دو‌ژمن ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی شۆڕشدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ش كه‌وته سنووری عیراق و ئێران و توركیا، به‌شێكیش له‌و خه‌ڵكه‌ی گونده‌كان كه رزگاریان ببوو له ئۆردوگاكاندا به سه‌ختی ده‌ژیان.
له‌و واقیعه سه‌خته‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وته‌وه خۆسازدان و هه‌ر له ساڵی 1988دا هێزه‌كانی رێكخسته‌وه، فه‌رمانده‌یی گشتی به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال دروستكراو ئه‌ندامه‌كانیشی بریتی بوون له: شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق رابه‌ری سیاسی و كۆچكردوو خه‌لیل دۆسكی مه‌شق و پشكنین و راهێنان، مام رۆسته‌م و سه‌فینی مه‌لاقه‌ره و شێخ جه‌عفه‌ر بۆ جوڵه‌ی پێشمه‌رگه، شێردڵ حه‌وێزی بۆ زانیاری و رابه‌ری سه‌ید برایم ئیداره‌ی لۆجیستك.
هێزه‌كه كرا به سێبه‌شه‌وه، یه‌كه‌م/ به‌تالیۆنه‌كان له‌سه‌ر سنووری ئێران و عیراق و توركیا باره‌گایان هه‌بوو، دووه‌م/ هێزی به‌رگری كه له ئۆردوگاكان بوو بۆ حاڵه‌تی پێویست ئاماده‌كرابوون، سێیه‌م/ هێزی پارتیزانی كه تێكرای ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كوێستانی گرتبۆوه و به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ی بچوك بچوك به‌ناوچه‌كاندا بڵاو ببوونه‌وه، كه پێكهاتبوون له ره‌تڵه‌كانی: سورداش و كه‌ركوك و بیتوێن و بێتوش و كۆیه و هه‌ولێر و ئاسۆس و هه‌ریر و سورێن و بله‌كێ و قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان و بادینان و شارباژێر و كارۆخ و ...هتد.
هاوكات كۆمیته‌یه‌كی پارتیزانی دامه‌زرا و ئه‌ندامه‌كانی بریتی بوون له: حامید حاجی غالی لێپرسراو، بێستون سابوراوایی رابه‌ری سیاسی و جه‌بار یاوه‌ر ئیداره و شه‌هیدان غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی و حه‌مه‌ڕه‌ش شاره‌زای شه‌ڕی پارتیزانی.
چه‌ند بنكه‌یه‌كیش له: بله‌كێ و سورداش و بیتوێن و ئاسۆس و زه‌ڵێ هه‌بوون كه بنكه‌ی گه‌یاندن بوون وه‌ك گه‌یاندی پێشمه‌رگه و خۆراك و پێداویستیی سه‌ربازی و پزیشكی، له رێگه‌ی جیهازی راكاڵیشه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی شاخ و شار دروستكران، به شێوه‌ی جفره كاریان پێده‌كرا.
هه‌ر له ساڵی 1988دا سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ناوخۆی دروستكرد له رێكخستنه‌كانی شار، به سه‌رپه‌رشتی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان.
دواجار هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی یه‌كێتی و ئه‌و گۆڕانكارییانه له شێوازی خه‌باتدا، بوون به بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ رزگاری و به‌رپابوونی راپه‌ڕینی ساڵی 1991.