سەرۆک بافڵ: پێویستە هێزە ئەمنییەكان دوور لە لایەنداری پارێزەری هەموان بن

06:59 - 2023-01-09
کوردستان
303 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنیی عیراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزە چەكدارەكان لەپێناوی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هێزەكان كرد و رایگەیاند، هاریكاری و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكان فاكتەرێكی بەهێزی پاراستنی سەقامگیریی وڵاتە و پێویستە لەو پێناوەشدا هەموومان هاوكاربین. وتیشی، پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان دوور لە لایەنداری پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی عیراق بن و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبێت بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بكەین.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان