سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکی بەرەی تورکمانیدا کۆبۆوە

07:45 - 2023-01-09
کوردستان
432 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی.

‏‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی لەمێژینەی كورد و توركمان كرا و جەخت لە پەرەپێدان و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان كرایەوە بەتایبەت لە شاری كەركوك.

‏‎لە دیدارەكەدا دۆخی كەركوك و گۆڕانكارییەكان تاوتوێكران و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناوی ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركوك، بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان كورد، توركمان، عەرەب و پێكهاتەكانیتر بەشێوەیەك كە خزمەت بە پێكەوەژیان و سەقامگیریی شارەكە بكات.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی و هەوڵەكانی لەپێناوی كەركوك روونكردنەوەی دا و وتی، ئامانجی ئێمە پاراستنی رۆحی پێكەوەیی و یەكترقبووڵكردن و خزمەتكردنی كەركوكییەكانە.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان