قوباد تاڵەبانی: پێگەی شۆڕش ئیسماعیل لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە

09:31 - 2023-01-09
کوردستان
521 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی بڵاویکردەوە کە لەگەڵ هەڤاڵ شۆڕش ئیسماعیلدا کۆبۆتەوە و لەو بارەیەشەوە دەڵێت: 

کاک شۆڕش ئیسماعیل، تێکۆشەرێکی سەنگینی دێرینە. لە خەباتی شاخ؛ سەرکردەیەکی کۆڵنەدەر و دڵسۆزی خاک و نیشتمان بوو. هەر بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتبێت، دڵسۆزانە کارەکانی راپەڕاندووە. لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش جدی بوو لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لەپێناوی رێکخستنەوە و پتەوترکردنی هێزی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ سەردانیم کرد، بۆ دەربڕینی رێز و سوپاس و پێزانینم و وەکو هەمیشە دیدارەکانی بۆ ئێمە و مانان ورەبەخش بوو. ستایشی هەڵوێستە بوێرەکانیشیم کرد چ لەناو حزب و چ لە ناو حکومەت. پێگەی کاک شۆڕش لەنێو ئێمەدا، بەرزە و جێی تەقدیرمانە.

#قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان