ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی میسری روبی، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام، پرۆمۆی فیلمه نوێكه‌ی داناوه به‌ناوی (جروب المامیز) كه فیلمێكی كۆمیدیی كۆمه‌ڵایه‌تییه و روبی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕێت شان به‌شانی هه‌ریه‌ك له یوسرا لوزی و محه‌مه‌د سه‌روه‌ت.
چیرۆكی فیلمه‌كه له واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵگای میسری وه‌رگیراوه، كه سێ دایك له سێ چینی جیاواز له رێگه‌ی گروپی وه‌تسئه‌پی خوێندنگه‌ی مناڵه‌كانیانەوه ده‌بنه هاوڕێ، دوو له‌و دایكانه كێشه‌یان زۆره له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سێیه‌میان په‌یوه‌ندی زۆر باشه، بۆیه به‌هاوكاری كچه‌كه‌ی سێیه‌میان، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دوو خێزانه‌كه‌ی تر ده‌درێت.
شایانی باسه، روبی له ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌ی رابردوودا به‌شداریی چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی كردووه و ئێستاش له شاشه‌ی سینه‌ماكانی میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی فیلمی (شلبی) كه له‌گه‌ڵ كه‌ریم مه‌حمود عه‌بدولعه‌زیز رۆڵ ده‌گێڕێت نمایشده‌كرێت و پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه، به تایبه‌ت روبی به‌وه ناسراوه كه به‌شداریی فیلمێك ناكات چیرۆكه‌كه‌ی به هێز نه‌بێت.
جگه له فیلم و دراما، روبی به‌مدواییه گۆرانییه‌كی نوێشی بڵاوكرده‌وه به ناوی ( عسل یا ناس) كه ئه‌ویش بینه‌رێكی ئێجگار زۆری هه‌بوو له چه‌ناڵی یوتیوب.
كۆمار عه‌لی