راپۆرتی/ جه‌مال سه‌رگه‌تی
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و به‌هره‌و توانایه‌كی باشیان هه‌یه، ره‌وه‌ز نه‌وزاد یه‌كێكه له‌و بەهرەمەندانە و بەردەوام بەدوای خەون و خولیاکانیەوەیە، له‌م راپۆرته‌دا، چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ره‌وه‌ز نه‌وزاد باس ده‌كه‌ین.
ره‌وه‌ز نه‌وزاد گه‌نجێكی نابینای دانیشتووی گوندی هۆمه‌رقه‌وم-ه له ناوچه‌ی مێرگه‌پانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، ته‌مه‌نی 22 ساڵه، له‌منداڵیه‌وه بینای چاوه‌كانی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام نابینایی نه‌بووەته رێگر بۆ گه‌شتن به خولیا‌و ئاواته‌كانی، ره‌وه‌ز خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، شاره‌زایی له ژه‌نینی چه‌ند ئامێرێكی موزیكدا هەیە و جگە لەوەش ده‌نگێكی تایبه‌تی هه‌یه.
وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه خولیایی ژەنینی ئامێرەکانی مۆسیقای هەبووە و ببێته هونه‌رمه‌ند و گۆرانی بڵێت، وه‌ك نه‌وزاد ته‌یفوری باوكی ده‌ڵێت هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه ده‌نگێكی تایبه‌ت و خۆشی هه‌بووه، چه‌ندین ساڵه به‌بێ هیچ مامۆستا و كه‌سێك خۆی فێری ژه‌نینی ئامێره‌كانی ته‌پڵ و ساز و ئۆرگ كردووه، ره‌وه‌ز خولیای هه‌یه له ئاینده‌دا بێته هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوردستان.
بەردەوام دەژەنێت
ره‌وه‌ز نه‌وزاد، دەڵێت، له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هه‌ردوو چاوه‌كانم له ده‌ستداوه، بەڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته رێگر له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانم ، هه‌ر له منداڵیه‌وه گۆرانیم ده‌وت و حه‌زێكی زۆریشم بۆ ژه‌نینی ئامێره‌كانی موزیك هه‌بوو، بۆیه بڕیارمدا خۆم فێربكه‌م، هه‌ر ئه‌و كاته له‌ڕێی مۆبایله‌وه خۆم فێری ژه‌نینی ئامێری ئۆرگ كرد، دواتر فێری ژه‌نینی ته‌پڵ و زه‌رب بووم، ئێستاش سه‌رقاڵی خۆفێركردنی ئامێری سازم.
گەیشتووە بە خەونەکانی
وتیشی، فێربوونی هونه‌ر یه‌كێك بوو له ئاواته‌كانی ژیانم ئێستا سوپاس بۆخودا پێیگه‌شتووم، هه‌ر له‌منداڵیشه‌وه گۆرانیم ده‌وت ئه‌و كاته‌ش باوكم ده‌یوت ده‌نگت زۆر خۆشه، هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌م و بنه‌ماڵه‌كه‌م پێیان ده‌وتم ده‌نگت تایبه‌ته، بۆیه بره‌وم به‌وه‌شدا بتوانم گۆرانی بڵێم، ئێستا ده‌توانم گۆرانی به‌شێكی زۆری هونه‌رمه‌ندان و ته‌نانه‌ت گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆم بڵێم.
ره‌وه‌ز باسی له ژیانی رۆژانه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستم له‌پاش خواردنی نانی به‌یانی سه‌رقاڵی ژه‌نینی ئامێره‌كانی موزیك و هه‌روه‌ها گۆرانی وتن ده‌بم، هه‌ندێك شه‌وەکان له‌گه‌ڵ برا و باوكم داده‌نیشین و به‌یه‌كه‌وه گۆرانی ده‌ڵێین و شه‌وه‌كه‌ی پێ به‌ڕێ ده‌كه‌ین، باوكم و براكه‌شم ئه‌وانیش ده‌نگیان خۆشە، هه‌روه‌ها زۆر هاوكارمن له به‌رەوپێشبردنی تواناكانم.
رەوەز دەیەوێت دەرکەوێت
ره‌وه‌ز هیوای هه‌یه ببێته هونه‌رمه‌ندێكی دیاری كوردستان و له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی كوردستان بكات، داوا ده‌كات هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران هاوكاری ته‌واوی بكه‌ن تاوه‌كو ئه‌ویش بتوانێت له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان گۆرانی بڵێت.
نه‌وزاد ته‌یفوری باوكی رەوەز، وتی: ره‌وه‌ز هه‌ر له منداڵیه‌وه چاوەکانی لەدەستدا، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن بردمان بۆ لای چه‌ندین دكتۆر، به‌ڵام نه‌توانرا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێستا ره‌وه‌ز ته‌ندروستی زۆر باشه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی چاوه‌كانی نه‌بۆ‌ته رێگر له كاركردن و ده‌رخستنی تواناكانی.
خێزانەکەی پشتیوانی دەکات
وتیشی، ره‌وه‌ز له ته‌مه‌نی 9 بۆ 10 ساڵیدا بوو هەستمان پێ‌کرد ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه، ئه‌و كاته به ده‌رگای ژووره‌كان ته‌پڵی لێده‌دا و گۆرانی دەوت، زانیمان دەتوانێت ببێتە هونه‌رمه‌ند، چونکە بەهرەکانی تێدا بوو، ئێمه‌ش وه‌ك كه‌سوكاری ره‌وه‌ز زۆر پاڵپشتی بووین تاوه‌كو توانی فێری ژه‌نینی ئامێره‌كانی موزیك بێت هه‌روه‌ها گۆرانی بڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوڕێكی زۆر له‌سه‌رخۆ وهێمنه، ئێمه‌ش بڕیارمان داوه تاوه‌كو دەمێنین هاوكار و پشتوانیی ده‌بن تاوه‌كو ده‌بێته هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتوو.