و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
فاروق ئه‌لقاسم زانای بواری جیۆلۆجی، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عیراقییه و ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌رویجی هه‌یه ده‌ڵێ: باسی سامانی هیچ وڵاتێكم بۆ مه‌كه، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی پڕن له رق و كینه و ره‌گه‌زپه‌رستی و ناوچه‌گه‌ریی و نه‌زانی و شه‌ڕ.
نه‌یجیریا یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاته‌كان به سامان و كانزا و گه‌وره‌ترین وڵاتیشه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا، به‌ڵام سه‌یری بكه‌ن به‌هۆی مرۆڤی دڵ پڕ له كینه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌وه ته‌ژییه له ململانێ، به‌ڵام وڵاتێكی وه‌ك سه‌نگافۆره، كه رۆژێك له رۆژان سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌ستی كرد به گریان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو، ئێستا له رووی داهاتی تاكه‌وه پێش ژاپۆن كه‌وتووه.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا مەگەر ته‌نیا گه‌له دواكه‌وتووه‌كان ژێر زه‌وی بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی لێ ده‌ربهێنن و پێی بژین، له كاتێكدا مرۆڤ خۆی پڕ به‌رهه‌مترین بابه‌تی وه‌به‌رهێنانه، تۆ هه‌رگیز بیرت له‌وه كردۆته‌وه ئه‌و مۆبایله گالێكسییه یان ئه‌و ئایفۆنه‌ی ده‌یكڕیت، چه‌نده سامانی سروشتی تێدا خه‌رج ده‌كرێت؟ له راستیدا دۆلارێكی تێناچێت، چونكه چه‌ند گرامێك ئاسن و چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچووك شوو‌شه و كه‌مێك پلاستیكی ده‌چێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سروشتی نرخه‌كه‌یان ناگاته دۆلارێك، به‌ڵام تۆ ده‌یكڕیت به نرخی ده‌یان به‌رمیل نه‌وت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سامانی هزرو ته‌كنیكی ئه‌وتۆی تێدا به‌كار هاتووه كه له داهێنانی مرۆڤه.
تۆ ده‌زانیت ته‌نیا یه‌ك مرۆڤی وه‌كو بێل گه‌یتس-ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ته‌نیا له یه‌ك چركه‌دا 226 دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌ی ده‌زانی ئێستا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان خاوه‌نی سامانه سروشتییه‌كان نین، به‌ڵكو خاوه‌نی ئه‌پڵیكه‌یشنێكی ساده‌ن له مۆبایله‌كه‌ی تۆدا؟ ئایا ده‌زانی قازانجی كۆمپانیایه‌كی وه‌كو سامسۆنگ ته‌نیا له یه‌ك ساڵدا ده‌گاته 327 ملیار دۆلار؟ ئێمه‌ی وڵاتانی دواكه‌وتوو پێویستمان به 100 ساڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به داهاتی نیشتمانی ئه‌و بڕه پاره‌یه كۆ بكه‌ینه‌وه، كاكی خه‌یاڵپڵاو، واز له‌و خه‌یاڵه بهێنه كه تۆ سامانێكی ژێر زه‌ویت هه‌یه و پێویستت به به‌كارهێنانی ئاوه‌ز (عەقڵ) نابێت، بیرت نه‌چێت ژاپۆن له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا شكستی هێنا، به‌ڵام له ماوه‌ی كه‌متر له 50 ساڵدا به زانست و ته‌كنۆلۆژیا تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی كرده‌وه.
له كۆتاییدا ده‌بێ بڵێین: ئاكار و كرده‌وه نیشتمان پێكده‌هێنێت و ئه‌وه‌شی له ده‌ورییه‌تی، جومگه‌كانی جه‌سته پێكده‌هێنێت، رۆحی جه‌سته‌ش ئاوه‌زه، له‌به‌رئه‌وه زانست و تاكی زانستپه‌روه‌ر ته‌واوكه‌ری نیشتمانن، هه‌ركاتێك ئه‌وانه ئازارێكیان هه‌بوو، كه‌واته نیشتمان له مه‌ترسیدایه.
سه‌رچاوه: سۆشیال میدیا