برای بەڕێزم كاك شێخ جەلال سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە شێخ جەبار) دایكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت.
خوای گەورە سەبووری هەموولایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان