قوباد تاڵەبانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسیویەتی: یەكێك لە ئەولەویاتی كارەكانمان بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە تا ئەو ئاستەی ببێتە بەشێك لە داهات و سەرچاوەیەك بێت بۆ هەلی كار و باشكردنی ژیانی جووتیاران.
لەوبارەیەوە دوێنێ لە هەولێر، بەئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەگەڵ كونسوڵی گشتیی ئیمارات كۆبووینەوە و باسمان لە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و چۆنێتی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ئەو وڵاتە كرد و وتمان: ئاسانكاری دەكەین بۆ وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی لە كوردستان كاری وەبەرهێنان بكەن لە بوارەكانی كشتوكاڵ، ئاسایشی خۆراك و سامانی ئاژەڵی.