رێكخراوی فاو لەبارەی قەیرانی خۆراكەوە لە ئاسیا هۆشداریی دەدات

01:57 - 2023-01-24
جیهان
279 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ناسراو بە فاو لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە قاڕەی ئاسیا لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، قەیرانی كەمی خۆراك هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و هەژاری بووەتە هۆی نەبوونی ئاسایشی خۆراك لە ناوچەكە.

رێكخراوی فاو باسی لەوەشكردووە، نزیكەی 500 هەزار كەس لە قاڕەی ئاسیا بەدەست كەم خۆراكییەوە دەناڵێنن، لەسەر ئاستی جیهانیش رێژەی ئاسایشی خۆراك بۆ  29% بەرزبووەتەوە لەكاتێكدا پێشر 21% بووە.

بەپێی راپۆرتەكەی فاو، هیچ پێشكەوتنێك لە كەمكردنەوەی برسێتی و بەدخۆكراكیدا بەدی نەهاتووە، دۆخەكە بەرەو خراپتر دەچێت، نرخی خۆراكیش لە ساڵی 2022 رێژەیەكی پێوانەیی تۆمار كردووە.

موسوعە العراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان