دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێنراوەکان تاوێوی کرا

07:04 - 2023-01-24
کوردستان
476 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێنراوەکان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاکترکردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و فراوانکردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکان لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری جەختی لێکرایەوە.

لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە نیشتمانییەکانی کرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و رایگەیاند، بەردەوامی و فراوانکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا فاکتەرێکی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین رێگە لەهەر مەرامێک بگرین کە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەکەمان تێکبدات.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان