پێنج نیشانەی کەسانی نەفس نزم

08:51 - 2023-01-27
هەمەرەنگ
432 جار خوێندراوەتەوە

یەکەم:
ئەوەیە خۆیان لەگەڵ کەسانی تردا بەراورد دەکەن. کەسانی نەفس نزم هەمیشە سەرقاڵی بەراودی بێمانان و خۆیان لەگەڵ کەسانی تردا بەراورد دەکەن و نائومێد دەبن.
دووەم: 
کەسانی نەفس نزم توانای وتنی نەخێر یان نییە. بۆیە هەمیشە تووڕەییەکی شاراوە لە ناخیاندا هەیه.
سێیەم: 
لەگەڵ تەنیاییدا حاڵیان باش نییە و ناتوانن هیچ شتێک بە تەنیا بکەن، بۆیە لە تەنیایی دەترسن و هاواریان لێ هەڵدەسێت.
چوارەم:
هەمیشە لەناو خەڵکدا باسی خاڵی لاوازی خۆیان دەکەن. هەرگیز باسی خاڵی باش و پۆزەتیڤی خۆیان ناکەن.
پێنجەم:
لەناو خەڵکدا زۆر داوای لێبووردن دەکەن، هەمیشە داوای لێبووردن دەکەن تەنانەت ئەگەر هەڵەشیان نەکردبێ و کەمتەرخەمیش نەبن.
لە ئینستاگرامەوە،
خونچە،

بابەتە پەیوەندیدارەکان