من ساختەچیم یان تۆ؟

08:54 - 2023-01-27
هەمەرەنگ
344 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی هەژار هەبوو، مانگایەکی هەبوو، ژنەکەی لە شیری مانگانەکە  کەرەی دروست دەکرد، پیاوەکە کیلۆ کیلۆ رۆنە کەرەکەی دەبرد لە دوکانێک دەیفرۆشت و لە جیاتی شمەکی دەهێنا و بەو شێوەیە بە کولەمەرگی دەژیان.
رۆژێک دوکاندارەکە یەک یەک رۆنە کەرەکانی کێشا، سەیری کرد لە جیاتی ئەوەی یەک کیلۆ بن، هەموویان نۆسەد گرامن. کاتێک پیاوە هەژارەکە گەیشت دوکاندارەکە پێی وت: تۆ پیاوێکی ساختەچیت، هەموو رۆنە کەرەکان کە بۆت هێناوم لە جیاتی ئەوەی یەک کیلۆ بن نۆسەد گرامن. پیاوە هەژارەکە سەری داخست و وتی: لەڕاستیدا ئێمە لە ماڵەوە تەرازوومان نییە، هەموو کیلۆ کەرەیەکمان بەو کیلۆ شەکرە هاوسەنگ کردووە کە لە دوکانەکەی تۆ بردوومە. ئیتر نازانم من ساختەچیم یان یان تۆ؟
لە ئینستاگرامەوە،
خونچە،

بابەتە پەیوەندیدارەکان