لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغداد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمرۆ ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبویەوە.
لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی گشتی و چەند یاسایەک کرا کە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە.
جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی دانوستان و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستور.