نامدار قه‌ره‌داغی میوزیسیان به‌په‌یجی (نسێ)ی راگه‌یاند: ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ كۆنسێرتێك كه بڕیاره له رۆژی 10/2/2023 به به‌شداری نزیكه‌ی 12 گۆرانیبێژی كورد، تیپی كۆرسی منداڵان، تیپی منداڵانی باخچه‌ی ساوایانی سلێمانی، له ته‌لاری هونه‌ر له سلێمانی سه‌عات هه‌شت ساز بكرێت.
وتیشی: له دوای ئه‌م كۆنسێرته پڕۆژه‌مان بۆ داهاتوو پێكدێت له كلیپێك به‌ناوی خاك بپارێزه كه زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان به هه‌مان میلۆدی تۆماریان كردوه و بۆ پاراستنی خاك و ژینگه‌یه ، به‌نیازین كلیپێكی جوانی بۆ بكه‌ین، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌شماندایه بچینه شار و شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكووری كوردستان بۆ سازكردنی كۆنسێرت.