ئاوی پاك، گرفتە گەورەكەی ئەفریقیایە

12:49 - 2023-01-31
هەمەرەنگ
560 جار خوێندراوەتەوە

ئەمە وێنەی كوڕە خوێندكارێكی ئەفریقایە و ناوی كۆلین-ەو خەڵكی ئۆگەندایە، كە بێ‌ ترس ئاوی پاك لە خوێندنگەكەی دەخواتەوە، دوای ئەوەی یونسێف بۆ زۆربەی خوێندنگەكان سیستمی (وزەی خۆر)ی داناوە بۆ ئیشپێكردنی بیرە ئاوەكان و پاكردنەوەیان.
كۆلین هەشت ساڵە و  دەڵێت: كە لە خوێندنگە دەبم بێ‌ دوودڵی ئاو دەخۆمەوە، چونكە ئاوی ماڵەوە پیسە، بەڵام ئاوی ئێرە پاكە.
گەورەترین كێشەی وڵاتانی ئەفریقا، بەتایبەت ئۆگەندا نەبوونی ئاوی پاك یان ئاوی شیرینە كە بشێت بۆ خواردنەوە، ئەمەش وایكردووە چەندین پەتای كوشندە لەو وڵاتە بڵاوبێتەوە.

ئاژانسەكان- كۆمار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان