دوێنێ، لە ساڵیادی ئەنفالدا، لە هەولێر رێگەنەدرا رێكخراوەكانی جینۆساید و ئەنفال بچنەناو مۆنۆمێنتی شەهیدانەوە.
بەمەبەستی خوێندنەوەی بەیاننامە و خستنەڕووی داواكارییەكانی كەسوكاری جینۆساید و ئەنفالكراوان و شەهیدان، ژمارەیەك چالاكوان و رێكخراوی بواری جینۆساید و ئەنفال بەنیازبوون سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر بكەن، بەڵام رێگرییان لێكرا و نەیانهێشت بچنە ناو مۆنۆمێنتەكەوە، بەهۆی رێگرییەكەشەوە چالاكوان و رێكخراوەكان لەبەردەم دەرگای مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەولێر بەیاننامەكەیان، خوێندەوە.
فۆتۆ: كاروان مەسعود