تیشكۆ
پاش ئەوەی جەولەی یەكەمی یارییەكانی خولی جامی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، لەدوێنێ یەكشەممەوە خولی پلەیەكی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەستیانپێكردووەو سبەی سێشەممەش یارییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی نایاب دەستپێدەكەن.
خولی پلە یەك
لە یارییەكانی ئەم جەولەیەدا كە هەفتەی 12 یەمینی خولەکە دەبێت، سلێمانی و هەولێر یارییەكی گرنگی خولەكە دەكەن، ئەم یارییە كە سبەی سێشەممە دەكرێت بۆ هەردوو تیپ گرنگی زۆری هەیە، چونكە هەردووكیان خاوەنی 19 خاڵن و یەكەم و سێیەمی ریزبەندیین، خاكی دووەمیش هەمان كۆی خاڵی هەیە، بەڵام جیاوازی گۆڵ لەیەكترییان جیا دەكاتەوە.
تیپی یانەی خاكی دووەمیش یارییەكی ئاسانی هەیە هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی دەكات، بەڵام یارییەكەی لەگەڵ رواندزدایە كە لە خانەی پێشكۆتایی ریزبەندیدایە و یارییەكانی ئەم هەفتەیەش بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەبن»
یەكشەممە 5/2/2013
*سێمێل ×پیشەسازی.
*خانەقین×بروسك.
*بابان × رزگاری.
دووشەممە 6/2/2023
*كۆیە × شۆرجە.
*رانیە ×قەڵادزێ.
*زا.جیهان ×بروسك.
سێشەممە 7/2/2023
*رواندز × خاك.
*هەولێر ×سلێمانی.
خولی نایاب
هەفتەی 17 یەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستانیش سبەی سێشەممە 7/2/ 2023 دەستپێدەكەن و دووسبەی چوارشەممە كۆتاییاندێت.
ئەم هەفتەیەی یارییەكان بە یاریی سیروانی نوێی سیانزەیەمی ریزبەندی و دهۆكی چوارەدەیەمی ریزبەندیی دەستپێدەكات و یارییەكەش لە دهۆك دەبێت، پاشان برایەتی نۆیەم دەچێتە سەید سادق و لەگەڵ یانەی ئەوشارە یاریی دەكات كە ئەمیش یانزەیەمی ریزبەندییە، پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێنیش كە دووەم و سێیەمی ریزبەندیین، كاریان ئاسانە و لەیاریگای خۆیداندا بەرامبەر زاخۆ و شیروانە یاریی دەكەن، چوار قوڕنەی چوارەمیش دەبێتە میوانی چەمچەماڵی پانزەیەم و دەربەندیخانی پێنجەمیش میوانداریی لە سۆرانی دوانزەیەمین دەكات. تەواو یارییەكانی ئەم هەفتەیەی خولی نایابیش بەمشێوەیەیە كە ئەم هەفتەیە شەقڵاوە چاوەڕوان دەبێت:
سێشەممە 7/2/2023
*دهۆك ×سیروانی نوێ.
*سەیدسادق×برایەتی.
*چەمچەماڵ ×چوارقوڕنە.
*ئارارات×ئاكرێ.
چوارشەممە 8/2/2023
*دەربەندیخان ×سۆران.
*پێشمەرگەی هەولێر×زاخۆ.
*هەندرێن×شیروانە.